كۆریای باشوور ئامادەكاری ئەتۆمی دەكات



كۆریای باشوور بەشێكی نوێ‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكی ئەتۆم دروستدەكات، ئەوەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور.

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاویكردووتەوە، سوپای كۆریای باشوور بەنیازە بەشێكی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی چەكی ئەتۆمی دابمەزرێنێت.

سەرۆكی كۆریای باشووریش ڕایگەیاندووە، سیئۆل و واشنتۆن تاوتوێی مانۆڕی ئەتۆمی هاوبەش دەكەن.

ئەم پێشهاتە نوێیە لەكاتێكدایە، كۆریای باكوور لە تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی بەردەوامە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرەسەندنەكان لەنێوان هەردوو كۆریادا زیاتر بوون.
كۆریای باكوور، بەیەكێك لە وڵاتە ئەتۆمییە مەترسیدارەكانی جیهان دادەنرێت و پابەندی یاسا و ڕیچسا نێودەوڵەتییەكان نییە.

دەزگای هەواڵی ناوەندی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە ڕابەری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون داوای زیادكرنی جبەخانە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی كردووە، بە بەرهەمهێنانی چەكی تەكتیكی ئەتۆمی و گەشەپێدانی مووشەكی نوێ بۆ هێرشی پێچەوانەی چەكی ئەتۆم.

دەزگاكە وتی لە ڕاپۆرتێكدا لە كۆتایی كۆبوونەوە سەرەكییەكەی پارتەكەی كیم جۆن ئوندا لە پیۆنگیانگ، كیم داوای ” زیادكردنی خێرای جبەخانەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی كردووە.”

هۆكاری ئەوەشی گەڕاندووەتەوە بۆ دوژمنكارییەكانی كۆریای باشوور و ئەمەریكا. لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە دەڵێت ” كۆریای باكوور پێویستی بە بەرهەمهێنانی ژمارەیەكی زۆر لە چەكی ئەتۆمی تەكتیكی هەیە و پێویستی بەوەیە پەرە بە موشەكێكی باڵیستیكی كیشوەربڕی نوێ بدات، كە ئەركی سەرەكی هێرشی پێچەوانەی خێرای ئەتۆمی دەبێت.”

لە ساڵی 2022 دا گرژییە سەربازییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریادا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادییان كرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كۆریای باكوور لەو ساڵەدا ژمارەیەكی بێپێشینەی لە موشەكی باڵیستیكی تاقیكردەوە، بە موشەكی باڵیستیكی كیشوەربڕیشەوە.

سووپای كۆریای باشوور وتی ڕۆژی شەممە كۆریای باكوور سێ مووشەكی مەودا كورتی هەڵداوە و كاتژمێر 2:30 خولەكی بەیانی ڕۆژی یەكشەممەش مووشەكێكی دیكەی هەڵداوە.

دەزگای هەواڵی ناوەندی كۆریای باكوور وتی هەڵدانی مووشەكەكەی ڕۆژی یەكشەممە ” تاقیكردنەوەی هاوێژەری مووشەكە جۆراوجۆرەكان بووە.”

لە میسر لێبوردن بۆ زیندانیان دەركرا
پێشت لە میسر لێبوردن بۆ زیندانیان دەركرا
لە تونس ١٠٨ كۆچبەر رزگاركران
دواتر لە تونس ١٠٨ كۆچبەر رزگاركران
ەیوەندیدار