هەولێر؛ یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لە ساڵی نوێ تۆماركرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لەساڵی نوێ لە سەر ڕێگای هەولێر-پیرمام تۆماركرا .

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لە ساڵی تازە لەسەر ڕێگای(هەولێر-پیرمام) تۆماركرا،لەجۆری مارسیدسە، كەوتۆتە نێو شوێنی كارێكی چاكسازی شەقامەكە، بەهۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددەی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوادەكات لە شۆفێران ، كە بادەستپێكی ساڵ بەكارەسات نەبێت، تۆزێك بەئاگایی زیاترەوە لێخوڕین بكەن بەهیوای سەلامەتی.

قد تكون صورة ‏‏سيارة‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

قد تكون صورة ‏شخص واحد‏

پۆلیس؛ سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێ كرد
پێشت پۆلیس؛ سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێ كرد
لەكەناراوەكانی باكووری لوبنان بەلەمێك بە ٢٠٠ كۆچبەرەوە ژێر ئاو كەوت
دواتر لەكەناراوەكانی باكووری لوبنان بەلەمێك بە ٢٠٠ كۆچبەرەوە ژێر ئاو كەوت
ەیوەندیدار