ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاریكرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدكردنی ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەهۆی هەوڵەكانییەوە بووە بۆ بەدەسهێنانی رێكەوتنامەی ئەتۆمی‌و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی چەكی ئەتۆم لە كۆریای باكور.

بەپێی تۆڕی سپۆتنیك دوو ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، پێشنیاری كاندیدكردنی ترەمپیان بۆ ئەو مەبەستە كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بەشداری ئەو مەراسیمە بكەن كە ناویان لەمانگی كانونی دوومی ساڵی 2018ەوە تۆمار كرابێت.

لەبەرئەوە ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە ساڵی 2019 بە خەڵاتەكە بگات.

لە سەرەتای ماگی ئایاری ساڵی رابردوو، سەرۆك كۆماری كۆریای باشوور پێشنیاری ئەوەی كرد كە ترەمپ كاندید بكرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ئەو كەسانەی كە پێیان باشە ترەمپ ئەو خەڵاتە وەربگرێت جەخت لەوە دەكەنەوە، هەڵگرتنی چەكی ئەتۆم‌و رێگریكردن لە هەڵگیرسانی شەڕ لە دورگەی كۆریا لەلایەن هەركەسێكەوە بێت شایەنی خەڵاتی نۆبڵە.

جیهان

سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی: ترامپ لە گیرفانی پۆتیندایە و وتەکانی خیانەتی گەورەن

خەڵک-

پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە وتەکانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا ترامپ بە “خیانەتی گەورە” لە ئەمریکا تۆمەتبار دەکات.

جۆن برێنان، سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: “وتەکانی ترامپ ئەوە دەسەلمێنێت، ترامپ لە گیرفانی پۆتیندایە.”

برێنان داوای لە بەرپرسانی پارتی کۆماریی کردووە، ھەڵوێستێکی توند لە دژی ترامپ بگرنە بەر و دەڵێت: ئەوەی ترامپ وتی ھیچی لە خیانەت کەمتر نییە، زیاتر لە تاوانێکی گەورەیە.

دەقی تویتەکەی جۆن برێنان

وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ھێلسێنکی دەچێتە ئاستی “تاوانی گەورە و جینایات” و زیاتریش، ھیچی کەمتر نییە لە خیانەت، وتەکانی نەک ھەر گەمژانە بوون، بەڵکو لە گیرفانی پۆتیندا بوون. کۆمارییە نیشتمانییەکان، ئێوە لە کوێن؟

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆکی کۆنگرێس: دەبێت ترامپ بزانێت ڕوسیا دۆستی ئێمە نییە

خەڵک-

پاش کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترامپ و پوتین، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) ھۆشداری دەدات بە سەرۆکی وڵاتەکەی و دەلێت، “دەبێت ترامپ بزانێت، ڕوسیا دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت.”

پۆڵ ڕایان، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: “ھیچ ھاوشانییەکی ڕەوشتیی لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیادا نییە کە بەردەوام دژایەتیی بەھا و دنیابینییە بنچینەییەکانی ئێمەی کردووە، پێویستە ئەمریکا لیپێرسینەوە لەگەڵ ڕوسیا بکات لەبەرامبەر ھێرشەکانی بۆ سەر سیستمی دیموکراتییەکانی جیھان، دەبێت ترامپ ئەوە بزانێت، ڕوسیا ھیچ کات و دۆست و ھاوپەیمانی ئێمە نەبووە و ناشبێت.”

ھاوکات بۆب کروکەر، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا کە سەر بە کۆمارییەکانە، بە توندی ڕەخنەی لە وتەکانی ترامپ بەرامبەر ڕوسیا گرت و ڕایگەیاند، “لێدوانەکانی ترامپ ئەمریکای لە بەرامبەر ڕوسیا وەک “پارویەکی چەور” پیشان دا.”

کروکەر بۆ ئاژانسی (سی ئێن ئێن) وتی: کاتێک ھاتە سەر ئەوەی دەبوا سەرۆک بەرگریی لە دەزگای ھەواڵگریی وڵاتەکەی بکات کە بەرگریی لەو دەکەن، نەیکرد و بێئومێد بووم لەوەی ڕێکەوتن لەگەڵ پۆتین لەبارەی کارەکانی ئەو دەزگایەوە بکات. ئەویش وەک ئاماژە دان بەوەی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) گەشتووە بە ئەنجامی دەستوەردانی ھەواڵگریی ڕوسیا لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی ٢٠١٦ لە بەرژەوەندیی ترامپ.”

ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا لە شاری ھێلسێنکی کۆبوونەوە و دواتر دۆناڵد ترامپ پۆتین و ڕوسیای وەک ھاوپەیمان و دۆستی ئەمریکا ناساند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆتین: ناتوانين دەستبەرداری بەرژەندییەكان بين
ترەمپ: هەماهەنگی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا ژیانی سەدان هەزار كەس ڕزگار دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا لە هلسنكی ڕایگەیاند، هەماهەنگی نێوان وڵاتەكە و ڕوسیا، ژیانی سەدان هەزار كەس ڕزگار دەكات، ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی وادەی تێكشكاندنی تەواوەتی ڕێكخراوی داعش كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە و لە شاری هلسنكی پایتەختی فنلەندا و لە پاش كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ڕوسیا، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوانیان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هەماهەنگی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا، ژیانی سەدان هەزار كەس ڕزگار دەكات”، ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی وادەی تێكشاندنی تەواوەتی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش كرد.

ترەمپ لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا ڕایگەیاند، كە داوایان كردووە، فشاری زیاتر بخرێتە سەر ئێران تا دەستوەردانەكانی لە ناوچەكەدا ڕابگرێت.

لەبەرانبەردا، فلادیمێر پۆتین ڕایگەیاند، ڕوسیا ناتوانێت دەستبەرداریی بەرژەندییەكانی خۆی بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و بەشوێن پەیوەندی و خاڵی هاوبەشدا دەگەڕێن لەگەڵ واشنتۆن.

پۆتین باسی لەو بابەتانەش كرد، كە پەیوەنیدارن بە دەستوەردانی ڕوسیا لە كاروباری ئەمریكا و وتی، “ئەوانە پڕوپاگەندەن و ئامادەن لەو ڕووەوە هەماهەنگی بنوێنن”.

سەرۆكی ڕوسیا، گفتوگۆكانی لەگەڵ ترەمپ بە ڕاشكاوانە و بەسوود و سەركەوتوو وەسفكرد.

ئەمڕۆ لە شاری هلسنكی پایتەختی فنلەندا، كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان فلادیمێر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سازكرا و تێیدا هەردوو سەرۆك لەسەرپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە نێودەوڵەتییەكانی ئەمڕۆی جیهان، گفتوگۆیان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین