ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

لیژنه‌ هاوبه‌‌شه‌كانی قایمقامێتیی سلێمانی لە ڕەمەزاندا سەردانی چوار ھەزار شوێنیان کردووە

خەڵک-بەشی ھەواڵ

لیژنه‌ هاوبه‌‌شه‌كانی قایمقامێتیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، له مانگی ‌ره‌مه‌ز‌اندا پشكنین بۆ چوار هه‌زار شوێن كراوه‌ و ژمارەیەک شوێنی کاریش داخراون.

ڕاگەیاندنی قایمقامێتیی سلێمانی ڕایگەیاند: “له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامێتی سلێمانی زیاتر له‌ ٤ هه‌زار سه‌ردانیان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و بڕێكی زۆر كاڵا و شمه‌كی ماوه‌ به‌سه‌رچووش به‌ فه‌رمانی قائیمقام له‌ناو براوه.”

له‌ ئاماره‌کەی ڕاگەیاندنی قایمقامێتیی سلێمانیدا ھاتووە: “لە مانگی رەمەزاندا ٦٥٠ شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی ڕێوشوێنی پێویست ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها؛ له‌و‌ ژماره‌ سه‌ردانانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌‌ ١٧٦ شوێنی كاركردن سه‌رپێچییان له‌‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كارڕای پێویستییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌ به‌ر.

له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە: به‌ هۆی دووباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه‌ ٦ شوێن له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامێتیی سلێمانییه‌وه‌ داخراون، ٢ شوێنیش ڕوبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌؛ “بڕی ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ ٢٥ تۆنه‌ و‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون‌.”

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین