ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەھۆی نەبوونی ئاوەوە وەزارەتی کشتوکاڵ چاندنی دوو بەرھەمی قەدەغە کرد

خەڵک-بەشی ھەواڵ

بەھۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لە نەخشەی کشتوکاڵیی ھاوین چاندنی چەڵتوک و گەنمەشامیی زەردی قەدەغە کرد.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیی ڕایگەیاند: بەھۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکانی عیراقەوە، لە نەخشەی کشتوکاڵیی ھاویندا وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە لە چاندنی چەڵتوک و گەنمەشامیی زەرد دەگرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: وەزارەت نیگەرانە لەو بڕیارە، بەڵام ناچارە جێبەجێی بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو بڕیارە بە ھەماھەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دراوە و لە پێناو دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاو بۆ بەرھەمە سەوزەکان، لە ھاوینی ئەمساڵ ڕێگا نادرێت ئەو دوو بەرھەمە بچێنرێت.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، ھاوینی ڕابردوو زیاد لە ١٠٠ ھەزار دۆنم لە عیراق بە چەڵتوک (برنج) چێنراوە.

ریکلام

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین