ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سیستانی: رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنە

خەڵک-

نوسینگەی تایبەتی عەلی سیستانیی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا سبەینێی وەک تەواوکەری مانگی رەمەزان ڕاگەیاند و رۆژی شەممەی کرد بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

نوسینگەی تایبەتی عەلی سیستانیی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: بەھۆی ئەوەی بینینی مانگ یەکلا نەبۆتەوە، ئەوا سبەینێ ھەینی کۆتا رۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و رۆژی شەممە ٢٠١٨/٦/١٦ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

تا ئێستا وەقفی سوننی عیراق و وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان و وڵاتەکانی سعودیە و ئیمارات و عوممان و کوەیت و بەحرێن و ئەردەن و مالیزیا و ئیندۆنیزیا و سەنگاپورا رۆژی ھەینییان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ڕاگەیاندووە.

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین