ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

بانكی رافیدەین پێدانی زۆرترین بڕی پێشینەی بە فەرمانبەرانی حكومەت راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی رافیدەین رایگەیاند، كە ئامادەن ٢٥ ملیۆن دینار پێشینە بدەن بە فەرمانبەرانی حكومەت و پێویست ناكات سەردانیشیان بكەن، بەڵكو لەرێگەی ئینتەرنێت (ئۆنلاین) ــەوە فۆرم پڕ بكەنەوە و داواكاری پێشكەش بكەن.

بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، تائێستا ٢٦٨٨ فەرمانبەر داواكارییان پێشكەش كردووە و داوای پێشینەیان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونكراوەتەوە، كە فەرمانبەران لەرێگەی ناردنی داواكارییەكانیانەوە، پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت، بەمەرجێك تەواوی ئەو رێكارە یاساییانە بگرنەبەر كە پێویستن.

ریکلام

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەن:

100 دۆلار 121 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 141 هەزار دینارە.
100 پاوەن 157 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 8 هەزار دینارە.
100 لیرە 20 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن شكانێكی دیكەی مێژوویی تۆمار كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ دابەزیوە، دەشڵێت: “بەهای تمەن جارێكی دیكە شكانێكی مێژوویی تۆمار كرد”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نوسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینارە بە دراوی 5 هەزاری و 120 هەزار و 625 دینار بە دراوی 10 هەزاری.

وتیشی، “بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین بەجۆرێك 100 دۆلاری ئەمریكی بە ملیۆنێك 470 هەزارە بە حەواڵە و ملیۆنێك و 440 هەزار تمەنە بەدەستی، هەروەها هەر 100 هەزار تمەنێكیش بە 8 هەزار و 450 دینار بوو”.

ڕاشیگەیاند، ساڵی پار ئەم كاتە بەهای دۆلار لە ئەوپەڕیدا بوو، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بە 127 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نرخی لیرەی توركی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازار لەناو بازاڕ لەسەرو بۆرسەوە مامەڵەی پێوەكرا، 100 دۆلار بە 630 لیرەیە، بەڵام لە بۆرسە بە 627 لیرە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، سبەی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگە و دەستانە دابەشدەكرێت، كە مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، بانكی دوكانیش بڵاویكردەوە، سبەی مووچەی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و چەند فەرمانگەیەكی دیكە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی تایبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی دوو شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان دەدرێت، ئەوانەی مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.

هاوكات بانكی دوكان بڵاویكردەوە، سبەی دوو شەممە 24ی ئەیلول مووچەی مانگی حوزەیرانی هەر یەكە لە (سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و خەلەكان، فەرمانگەی ئاوی دوكان و خەلەكان و پیرەمەگرون) لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان دابەشدەكرێت.

هاوكات فەرمانبەرێكی ژمێریاری شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت”.

سەرچاوەكەی گەنجینە بۆ (خەڵك) ئەوەشی وت، “بەهۆی ئەوەی خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە، ڕۆژێك پێشتر لەلایەن گەنجینەكانەوە وەزارەتەكان لە پێدانی مووچە ئاگادار دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین