ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

حکومەتی ھەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

خەڵک-بەشی ھەواڵ

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ هەوڵ و کاری جدی بە ئامانجی تەبایی و یەکڕیزی، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
٢٠١٨/٦/١٤

کوردستان

بە بەڵگە.. 13 رۆژ پێش گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بڕیاری كاندیدكردنی درابوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 6ی ئەیلولی ئەمساڵ، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری بۆ بەرهەم ساڵح نوسیووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەوەی بەشداری تاقیكردنەوەكانی ساڵی 1978-1979ی كردووە.

بەپێی نوسراوەكە بەرهەم ساڵح پێش گەڕانەوەی بۆ نێو یەكێتی لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی رێككەوتووە بۆ كاندیدكردنی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

رۆژی 19ی ئەم مانگە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەفەڕمی بەرهەم ساڵحی بۆ سەرۆك كۆماری كاندید كرد، دوای ئەوەی هەر ئەو ڕۆژە گەڕایەوە بۆ نێو یەكێتی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: گەندەڵی حكومەت و تەمبەڵی خەڵك هۆكاری لاوازی كەرتی تایبەتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەر و بەڵێندەران و بازرگانانی سلێمانیدا كۆبووە و رەوشی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنانیان تاوتوێكرد و تێیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەندەڵی لە نێو حكومەت و تەمبەڵی خەڵك وایكردووە، كەرتی تایبەت لاواز بێت.

لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگی كەرتی تایبەت كرد و داوای كرد كە دەبێت تەواوكەری حكومەت بن بۆ بەهێزكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان.
ناوبراو، باسیشی لە رۆڵی كەرتی تایبەت كرد لەگەڵ حكومەت بۆ دابینكردنی هەلی كارو بووژانەوەی ئابووری كوردستان.

لەوبارەیەوە یاسین مەحمود رەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و یەكێك لە بەشداربوانی كۆبونەوەكە، بە (خەڵك)ی راگەیاند، قوباد تاڵەبانی لە لە باسی لەوەكردووە، هەندێك لە بەرپرسانی حكومەت حەزناكەن، دەوڵەمەند هەبێت و ئەوەشی بە پێچەوانەی بنەماكانی كەرتی تایبەتە.

مەلا یاسین، ئاماژەی بەوەشكرد، كە قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبووانی وتووە “بوێرانە دەستم برد بۆ جومگە بنەڕەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و زۆرینەی بەرێوەبەرەكانم گۆڕیوە و ئێستا خەڵكی شیاومان گۆڕیوە، هەر كەسێك بەناوی منەوە كێشەی دروستكرد، ئاگادارم بكەنەوە و سزای توند دەدرێت”.

قوباد تاڵەبانی داواشی لە بازرگان و وەبەرهێنەران كرد بۆچون و رەخنەكانیان بخەنەڕو و داوای پاڵپشتیشی لەو كەسانە كرد و بەڵێنی ئەوەشدا كە كەرتی تایبەت زیاتر دەكرێت. 60 هەزار هەلی كاریش رادەگەیەنن و كارگەكانی حكومەت دەدەن بە كەرتی تایبەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“یەكێتی و بەرهەم ساڵح چانسی بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماریان لە پارتی زۆرترە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی الجزیرە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كاندیدەكەی بەرهەم ساڵح چانسی بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماریان زۆرترە لە لایەنەكانی دیكە بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، تاكو ئێستا بەرهەم ساڵح سەركردەی یەكێتی گەورەترین چانسی بردنەوەی هەیە بەهۆی توانای خۆی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەكە و بوونی پەیوەندییەكی بەرفراوان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراق و قەبوڵكردنی، هەروەها بەرهەم ساڵح لەلایەنی نێودەوڵەتی و هەرێمیشەوە قەبوڵ دەكرێت.

هەرچەندە بەرهەم ساڵح ماوەیەك لە یەكێتی دووركەوتەوە لە ماوەی ڕابردوودا، بەڵام سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ ڕیزەكانی و بووە دیارترین ناوی پێشنیاركراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە لایەنی دەستووری لای هێزە عێراقییەكان.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییەكی مێژوویی لەگەڵ ئێران هەیە، كە سەركردەكانی لە سەردەمی شەڕی ئێران- عێراق لەوێ بوون، جیا لەوەی سلێمانی وەك یەكێك لە گەورەترین رووەكانی بازرگانی كاڵای ئێرانی لە عێراق دادەندرێت.

هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بە رۆڵی فراوانی هێزەكانی پێشمەرگەی سنوری سلێمانیش كردووە لە كشانەوە لە كەركوك لە دوای گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكان لە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017دا كە هەندێك بە “خیانەت”ی ناودەبەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین