ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) مۆندیالی ٢٠١٨ به‌ پێنج گۆڵی ڕوسیا و تێکشکانی سعودیه‌ ده‌ستی پێکرد

خه‌ڵک سپۆرت

مۆندیالی روسیای ٢٠١٨ ئه‌مڕۆ به‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ڕوسیا و سعودیه‌ ده‌ستی پێکرد و خاوه‌ن یاریگا پێنج گۆڵی له‌هه‌ڵبژارده‌ی میوان کرد.

چاوه‌ڕوان ده‌کرا یاریی ده‌ستپێک گه‌رموگوڕی پێوه‌ دیاربێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌درێژایی (٩٠) خوله‌ک هاوسه‌نگی پێوه‌ دیارنه‌بوو، له‌کاتێکدا میدیا عه‌ره‌بیه‌کان جه‌ختیان له‌تواناکانی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و ئاستی هه‌ندێک له‌یاریزانه‌ پرۆفیشناڵه‌کانیان ده‌کرده‌وه‌ له‌ خولی ئیسپانیا و خولی ناوخۆی وڵاته‌که‌، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای تایمی یه‌که‌مه‌وه‌ (خوله‌کی ١٢) یوری گازێنسکی زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی بۆ لێدان و گۆڵی یه‌که‌می تۆمار کرد.

له‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ ” سپیه‌کان” کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانیان له‌ڕووی تاکتیکی به‌هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و لێدانه‌ چه‌سپاوه‌کانه‌وه‌ کۆنترۆڵی یاریگا بکه‌ن، له‌ خوله‌که‌کانی (٤٣ و ٧١ و ٩١ و ٩٥) توانیان چوار گۆڵی تر له‌ڕێگه‌ی دێنیس چێرشیڤ(دوو گۆڵ) و ئارتیم دزیوبا و ئه‌لیکسانده‌ر گۆلۆڤینه‌وه‌ تۆمار بکه‌ن و هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ (٥ – ٠) یارییه‌که‌ کۆتایی هات.

کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م پێکدێت له‌هه‌ڵبژارده‌کانی ئورۆگوای و روسیا و میسڕ و سعودیه‌، واتا روسیا و سعودیه‌ له‌یارییه‌کانی داهاتودا ڕووبه‌ڕوی ئورۆگوای و میسڕ ده‌بنه‌وه‌.

جیهانی

(به‌وێنه‌) ناودارانی بواری تۆپی پێ له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی “زه‌ بێست”

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و له‌ شاری له‌نده‌ن و له‌ ئاهه‌نگێکی تایبه‌تدا یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خه‌ڵاتی به‌سه‌ر باشترینه‌کانی جیهاندا دابه‌ش کرد، ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرا نازناوی مۆندیال و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ کاریگه‌ری ئاگرینی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان هه‌بوو و له‌ کۆتاییشدا لوکا مۆدریچی کرواتی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی وه‌رزشیی جیهانی برده‌وه‌، که‌ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه‌ “زه‌ بێست”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(باشترینی یوێفا و فیفا) مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا “زه‌ بێست”

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و له‌ شاری له‌نده‌ن (هۆڵی ڕۆیاڵ ڤیستیڤاڵ) له‌ ئاهه‌نگێکی تایبه‌تدا یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خه‌ڵاتی به‌سه‌ر باشترینه‌کانی جیهاندا دابه‌ش کرد، ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرا نازناوی مۆندیال و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ کاریگه‌ری ئاگرینی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان هه‌بوو و له‌ کۆتاییشدا لوکا مۆدریچی کرواتی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی وه‌رزشیی جیهانی برده‌وه‌، که‌ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه‌ “زه‌ بێست”.

ئه‌نجامه‌کان به‌گشتی به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

خه‌لاتی “پوشکاش” تایبه‌ت به‌ جوانترین گۆڵ: موحه‌مه‌د سه‌ڵاح (لیڤه‌رپوڵ)

خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ر (پیاو): دیدێ دیشامپ (فه‌ره‌نسا)

خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ر (ئافره‌ت): ڕایناڵد پیدرۆس (لیۆن)

خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (پیاو): لوکا مۆدریچ (کرواتیا – ریاڵ مه‌درید)

له‌م باره‌یه‌وه‌ “لوکا” له‌ وتارێکدا ڕایگه‌یاند :” خۆشحاڵم بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که‌، له‌ڕاستیدا ڕکابه‌ره‌کانیشم شایسته‌ی بوون و هێشتا کات له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ بۆ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کان، سوپاسی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌که‌م که‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتم بوون، خۆشه‌ویستیم بۆ کرواتیا که‌ توانیمان له‌ مۆندیال ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ست بهێنین، هیوادارم نه‌وه‌ نوێیه‌کان بتوانن ئه‌نجامی باشتر بۆ وڵاته‌که‌مان مسۆگه‌ر بکه‌ن”.

خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (ئافره‌ت): مارتا (به‌رازیل – ئۆرلاندۆ پراید)

خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان: تیبۆ کۆرتوا (به‌لجیکا)

خه‌ڵاتی “فان ئه‌وارد” باشترین هانده‌ر: هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ

خه‌ڵاتی یاریی خاوێن” فیفا فایه‌ر پله‌ی”: لینارت تای

خه‌ڵاتی “فیفا پرۆ” باشترین پێکهاته‌ی جیهان: داڤید دی خیا (ئیسپانیا – مانچسته‌ر یونایتد)، دانی ئالڤێز (به‌رازیل – پاریس سانت جێرمان)، ڕافائێل ڤاران (فه‌ره‌نسا – ڕیاڵ مه‌درید)، سێرجیۆ ڕامۆس (ئیسپانیا – ڕیاڵ مه‌درید)، مارسێلۆ (ڤه‌رازیل – ڕیاڵ مه‌درید)، لوکا مۆدریچ (کرواتیا – ڕیاڵ مه‌درید)، نگۆلۆ کانتی (فه‌ره‌نسا – چێڵسی)، ئیدین هازارد (به‌لجیکا – چێڵسی)، لیۆنێل مێسی (ئه‌رجه‌نتین – به‌رشلۆنه‌)، کیلیان مباپێ (فه‌ره‌نسا – پاریس سانت جێرمان) کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال – یوڤانتۆس).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بێکهام له‌گه‌ڵ زێدان ده‌ستی به‌ گفتوگۆ کردووه‌ و به‌ته‌مای ته‌قاندنی بۆمبێکی گه‌وره‌یه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

داڤید بێکهامی ئه‌ستێره‌ی پێشوی ئینگلته‌را و یانه‌کانی یونایتد و ڕیاڵ مه‌درید، یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی له‌ ئه‌مریکا دامه‌زراندووه‌ و به‌نیازه‌ بیکاته‌ یه‌کێک له‌ ناودارترین یانه‌کانی جیهان.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ بێکهام به‌شه‌راکه‌تی خۆرخێ ماس و مارسێلۆ کلاوری ته‌واوی ڕێکاره‌ یاساییه‌کانی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی کۆتایی پێهێناوه‌ و هه‌موو شتێکیشیان ده‌رباره‌ی ناوی یانه‌ و لۆگۆ و ورده‌کارییه‌ یاساییه‌کان ته‌واو کردووه‌، بڕیاریشه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتودا ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ بیناکردنی یاریگاکه‌یان وه‌ربگرن، که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر دورگه‌ی مێڵڕیس و نزیکی فڕۆکه‌خانه‌ی شاره‌که‌یه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ ناوازه‌ترین یاریگا نوێیه‌کان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، بێکهام له‌م سنوره‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدایه‌ پێکهاته‌یه‌کی جیهانی له‌ ئه‌ستێره‌ ئه‌وروپیه‌کان دروست بکات و نازناوه‌ ناوخۆیی و ئه‌مریکیه‌کان قۆرخ بکات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی هاوڕێی و ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ستووه‌ و داوای لێکردووه‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر مه‌یامی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

“میره‌ر” جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، زێدان نزیکه‌ له‌ یونایتده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ ته‌نها له‌حاڵه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆ ڕووده‌دات و بابه‌ته‌که‌ ئاڵۆزه‌، بۆیه‌ ده‌کرێت تا وه‌رزێک و دووان سه‌رپه‌رشتی یانه‌که‌ی بێکهام بکات و له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش داهاتوی مۆرینیۆ به‌مانه‌وه‌ و ڕۆیشتنه‌وه‌ یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین