ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ ڕێگایی جیاواز بۆئەوەی گرنگی بە تەندرووستی خۆت بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری نەبیستراوە کە لە دەرئەنجامی توێژینەوە زانستیەکان بەدەست هاتووە و دەتوانیت بۆ باشکردنی تەندرووتیت سوودی لێوەرگریت:

 

توێژینەوەیەکی ئەڵمانی سەلماندویتی کە دانای گوڵی سوور لای شوێنی نوستنەوە وا دەکات کە خەوت باشتر بێت و خەوی خۆش ببینیت، ئەمەش بەهۆی ئەو وێنایەی کە گوڵەکە هەیەتی لەسەرمان.

– بۆ ئەوەی مێشکت باشتر کاربکات و شتەکان جوانتر لەبەر بکەیت، هەوڵبدە لەجیاتی تایپکردن بە دەست بنووسیت.

– باوەش : باوشکردن سوودی دەروونی و تەندرووستی زۆرە و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر دڵخۆش بیت.

 

– بۆماوەیەکی زۆر لەسەر هەمان چەرچەف مەخەوە، چونکە جەستەت خانەی مردوو فڕێدەدات و مێرووی نەبیندراوی لەسەر درووستدەبێت و زیانی هەیە.

 

– ڕۆژانە بۆماوەی ٣٠ چرکە لەسەر نوکی پەنجەت بوەستە و قاچەکانت بەرز بکەرەوە، ئەمە وادەکات سوڕی خوێن لەجەستەت چالاکتر بێت و سوودی زۆری بۆ جەستەت هەیە.

– بۆماوەی زۆر دامەنیشە یان بەپێوە مەبە و ئاڵوگۆڕیان پێبکە.

– تا دەتوانیت بخوێنەرەوە، چونکە خوێندنەوە وەرزشکردن بە مێشکت.

ریکلام

تەندروستی

ئەوەی پێشتر بیستوتە هەڵەیە، هێلکەدان سپێرم هەڵدەبژێرێت نەک پێچەوانەکەی

خێزان

سپێرم دەگات بە هێلکە و دەپیتێت، دواتر منداڵ درووست دەبێت! کارەکە زۆر ئاسانە وانیە ؟ بەڵام لە ڕاستیدا هێندەش ئاسان نییە و پرۆسەی گەشتنی سپێرم بە هێلکە کارێکی زۆر قورسە، بەتایبەتیش بە پێی دەرئەنجامی توێژینەوە تازەکان.

 

بۆچونی باو:

ئەوەی ئیستا لە نیو خەڵکدا باوە ئەوەیە کە  ملیۆنەها  سپێرم   پێشبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە هێلکەدان، کامیان توانیان خێراتر بگەن ئەوە سەرکەوتوو دەبیت و لەگەڵ هێلکەدان پرۆسەی پیتاندن دروستدەکەن، گەر X گەیشت بە X ئەوە دەبیت بە کچ و گەر X گەیشت بە Y ئەوە دەبێت بە کوڕ.

بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی نوێ هەموو ئەم بۆچونانە ڕەت دەکاتەوە، چونکە بە پێی ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن Dr. Joseph H. Nadeau ئەنجام دراوە دەری دەخات کە هێلکەدان بڕیاردەری سەرەکیە لە پرۆسەکە نەک سپێرمە ئازاکە، چونکە هێلکەدان پێشتر بڕیاریداوە حەزی بە کام جۆر لە سپێرمە و هەر ڕێگە بە ئەویش دەدات بێتە ژورەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە مەرج نییە هەموو کات هێلکەدان بە سپێرمەکان ڕازی بێت و کاتێک سپێرمەکان دەگەن، ڕەنگە دڵی هیچکامیان نەخوازێت و کەس قبوڵ نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی نەخۆشی کە یەکسەر لە ڕووخسارتدا ڕەنگ دەداتەوە

خێزان

هەر کێشەیەکی تەندرووستی لە جەستەدا هەبیت، دڵنیابە زۆر زوو لە ڕوخسارتدا درکی پێدەکەیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو کێشانەیە کە لە ڕوخساردا ڕەنگ دەداتەوە:

 

– زیادبونی نائاسایی و بونی مووی زۆر لەسەر ڕووخسار بەهۆی کێشەیەکی تەندرووستیەوە کە پێی دەوترێت hirsutism، کە تێیدا هۆڕمۆنی پیاوانە دەردەدەیت و پێویستە چارەسەر وەربگریت.

– زەردهەڵگەڕانی ڕووخسار بوهۆی کەمخوێنی و کەمی ئۆکسجین لە جەستە و کەمبونەوەی خڕۆکە سورەکان و کاریگەریە ژینگەییەکانە و پێویستە پشکنین بکەیت.

– قڵشانی لێو بە بەردەوامی،  ڕەنگە بەهۆی زیاد لە پێویست بەرکەوتنی خۆرەوە بێت، کە ئەوەش مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

– بونی خاڵ لەسەر ڕوخسار زیانی نییە بە مەرجێک مووی لێنەیەت و ڕەنگی نائاسایی نەبێت و لە ٦ میلیمەتر زیاتر نەبێت، گەر ئەم شتانی تێدابوو پێویستە پشکنین بکەیت.

– وشکبونەیەوەی پێستی ڕوخسار بەهۆی کەمئاوی و شەکرە و خراپی سستمی خواردنتەوە ڕوو دەدات.

– زۆربوونی ژمارەی چرچەکانی ناوچەوانت کە وادەکات پیر دەربکەویت هۆکارەکەی دەروونیە و بەهۆی قەلەقی و خەفەتی زۆرەوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ لابردنی گۆشتی زیادەی جەستە

خێزان

گۆشتی زیادەی سەر پێست  لە ڕیشاڵی كۆلاجینی و چەورییە خانەو دەمارەخانەو بۆری خوێن پێكهاتووەو بە پێستێكی تەنك داپۆشراوە، زیاتر لە درزەكانی پێستی مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمك، ڕووكاری ناوەوەی باڵ و پێڵوی چاودا هەن.

 

بەر لەوەی هەوڵبدەیت گۆشتی زیادە لابدەیت باشترە نیشانی پزیشکی بدەیت تا بزانیت لابردنی زیانی هەیە یاخود نا؟

دواتر دەتوانیت بە یەکێک لەم ڕێگایانە لای بدەیت:

 

– لۆکەیەک بخەرە ناو سرکەوە و دواتر بیگوشە، پاشان بیدە لە شوێنەکەی و بە لەزگەیەک با پێوەی بێت هەتا بەیانی، ڕۆژانە ئەم کارە دوبارە بکەرەوە تا پێوەی نامێنێت.

– ئاوی لیمۆش بۆ لابردنی پەڵەکە بەسوودە، ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار ئاوی لیمۆی لێبدە.

– ناوچەکە پاک بکەرەوە و ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار جێڵی ئاولڤێرای لێبدە.

– دەتوانیت ١-٢ قاش سیر بکەیت بە هەویرێک و بیدەیت لەو ناوچەیە، شەو تا بەیانی با پوەی بمێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین