ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چیرۆکی ئەو پڕۆفیسۆرەی لمەکەی کردە ناو تۆپی گۆڵفەکانەوە

خێزان
پڕۆفیسۆرێك بەخۆی و هۆكارەكانی فێركردنەوە لەبەردەم خوێندكارەكانیدا ڕاوەستاو بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت، قوتویەكی شووشەی بەتاڵ و گەورەی دەرهێناو دەستیكرد بە پڕكردنی بە(تۆپی گۆڵف) پاشان ڕووی كردە خوێندكارەكان و وتی: ئایا ئەم شووشەیەی كە بەدەستمەوەیە پڕە یاخود بەتاڵە؟
خوێندكارەكان هەر هەموویان كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە شوشەكە پڕە.
پڕۆفیسۆر بڕێك چەوی ڕۆكردە ناو شووشەكەوە، ئینجا ڕایوەشاند تا بەتەواوی چەوەكە جێگەی خۆی لە بۆشاییەكانی دەوروپشتی تۆپەكاندا كردەوە.
پاشان پرسیاری لێكردنەوە كە ئایا ئێستا شووشەكە پڕە؟ خوێندكارەكان سەرلەنوێ كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە پڕە.
پاشان پڕۆفیسۆرەكە سنووقێكی بچووكی پڕ لە لمی كردە شووشەكەوە. بێگومان لمەكە بۆشاییەكانی ناو شووشەكەی پڕكردەوە. پڕۆفیسۆر جارێكی دیكە پرسیاری لەبارەی شووشەكە كردەوە.
هەموویان بەیەك دەنگ بە بەڵێ وەڵامیان دایەوە.
پڕۆفیسۆرەكە ئەمجارەیان كوپێك قاوەی هێنا و ڕشتی بەسەر چەو و لم و تۆپی ناو شووشەكەدا، لەو كاتەدا خوێندكارەكان دایانە قاقای پێكەنین، جا كە هەمووان هێور بوونەوە، پڕۆفیسۆرەكە دەستی بە قسەكردن كرد و وتی: ئێستاش دەمەوێت مەبەستی ئەم كارەتان بۆ ڕوونبكەمەوە.
ئەم شووشەیە وەك ژیانی هەر یەكەتان وایە، تۆپەكانی گۆڵفیش كارە گرنگ و لەپێشینەكانی ژیانتن.
ئەركی سەرشانتە بەر لە هەرشتێكی دیكە بایەخی تەواو بدەیت بە كارە گرنگ و لەپێشترەكانی وەك: ژیان و ئارامیت و، یادی خوا و پەرستشەكان، پابەندییت بە بەها بەرز و باڵاكان و بنەما و ئاكار و ڕەوشتە جوانەكانەوە، بە بەختەوەری بژیت لەگەڵ خێزان و باوك و دایك و خوشك و برا و منداڵەكانت.
دیارییەك پێشكەش بە هاوسەر و هاوخەمی ژیانت بكەیت و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕیت، بەردەوامیش سەردانی هاوڕێكەت بكەیت و هەواڵی بپرسیت. كەمێك لە كاتی خۆت تەرخان بكەیت بۆ پشكنینە ساڵانەییەكانی تەندروستیت، ئەمانەن تۆپە گۆڵفەكانی ژیانت.
هەمیشە و هەردەم و بەر لەهەر شتێكی تریش بایەخ بە تۆپەكانی گۆڵف بدە چونكە شایستەی گرنگیپێدانن بەجۆرێك گەر بێتو هەموو شتێك لەدەست بدەیت و تەنیا ئەم شتانەت بۆ بمێنێتەوە، ئەوا ژیانت پڕ لە خۆشی و شادی دەبێت. سەبارەت بە چەوەكانیش شتە گرنگەكانی ژیانت دەگرێتەوە: وەك كار و پیشە و، خانوو و، ئۆتۆمبێل و، …هتد

سەبارەت بە لمەكەش شتەكانی تر دەگرێتە
وە یان با بڵێین كاروبارە ساكار و لاوەكییەكان دەگرێتەوە، خۆ ئەگەر سەرەتا لمت ڕۆكردایەتە ناو شووشەكەوە، ئەوا جێیەك بۆ چەوەكان یان تۆپەكانی گۆڵف نەدەمایەوە.
جا ئەگەر كاتی خۆت بە شتە هیچ و پووچەكانەوە كوشت، ئەوا كار و ئەركە گرنگەكانت لەكیس دەچێت.
كاتێك كە پڕۆفیسۆر لە قسەكانی بووەوە یەكێك لە خوێندكارەكانی دەستی بەرزكردەوەو گوتی: مامۆستا! خۆ بیرت چوو پێمان بڵێیت مەبەستت لە قاوەكە چی بوو؟ پڕۆفیسۆرەكە بە زەردەخەنەیەكەوە گوتی: من قاوەكەم تەنها بۆ ئەوە بەكارهێنا تا بۆتانی ڕوونبكەمەوە كە ئەگەرچی ژیانیشت تێر و تەسەل و پڕ بێت بەڵام هێشتا هەر ڕووبەر و بۆشاییەكی تیا دەمێنێ بۆ كوپێك قاوە.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستی لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٣٠ وێنەی ژیانی ڕاستیە لە کۆریایی باکور کە لەلایەن گەشتیارەکانەوە گیراوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لە کەسە زۆر بەڕێزەکاندا هەیە

خێزان

ئەو کەسانەی کە بەڕێز و سەنگینن دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەریاندا دەکەن، ئەمەی خوارەوە هەندێ خاڵە کە لەواندا هەیە:

 

– زۆر هاوکاری دەوروبەرەکەیان دەکەن، بەڵام ئەوەش لە سنوردایە و ڕێگەنادەن بەکاربهێندرێن.

– کەسە بەڕێزەکان ئەوکاتە ئامۆژگاری دەدەن بە کەسەکان کە داوایان لێبکرێت، هیچکاتێکیش بڕیارت بۆنادەن بەڵکوو تەنها پێشنیارت بۆدەکەن.

– پیاهەڵدانیان هەیە بۆ کەسەکان، بەڵام بەسەر جەستە و شتە تایبەتەکانیان نا.

– کەسانێکی کۆمەڵایەتین و قسە و گاڵتە دەکەن، بەڵام هیچکات ناچنە مناقەشەیەکەوە کە کەس گوێی لەوەی دیکە نەبێت.

– کەسانێکی کراوەن، بەڵام هیچکات سنورە کەسیەکان نابەزێنن.

– پەیوەندی چاو بەکاردەهێنن، بەڵام هیچکات بۆماوەی زۆر و بێزارکەر تەماشا ناکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو کاتەی سرووشت ناوچە چۆڵەکان دەگۆڕێت بۆ شوێنی جادویی

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ناوازەیە کە کاریگەری سروشت دەردەخات لەسەر ناوچە چۆڵەکان، کە چۆن دەیانگۆڕێت بۆ شوێنی جادووی:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین