ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کێیە خۆشەویستی جیهان ئیبراهیم خەیات؟

خێزان

وابڕیارە بەم زوانە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی هونەرمەند جیهان ئیبراهیم خەیات، بەناوی (کێیە خۆشەویستم) بڵاوبکرێتەوە

لەوبارەیەوە دەرهێنەری کلیپەکە  شادمان محەمەد  ڕاگەیاند ” ڤیدی کلیپی (کێیە خۆشەویستم) بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاك-ەو ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ کردندایە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە”.

وتیشی “کلیپەکە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوەو  دوو ئەکتەری کچ و کوڕ کاری نواندنیا بۆ کردووە”.

بەرهەمی (کێیە خۆشەویستم) تێکستی بەکر حەبیبەو ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، کاری مۆزیکی لەلایەن توانا فەرج، سۆڵۆی کەمان ئالان کامیل ، ئارا ئەحمەد تۆمارکردن ومیکس وماسترینگی دەنگی بۆکردووە، هاوکات کاری دەرهێنانی لەلایەن شادمان محەمەد ، کامێرا سیروان کەریم ، مۆنتاژ هەرێم و نوری و ماکیاژ ڕێژین لوقمانەوە بۆ ئەنجام دراوە .

ریکلام

هەواڵەکان

میران عەلی بەرهەمێکی بە کرمانجی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەندی لاو میران عەلی یەکەم بەرهەمی خۆی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی میران عەلی بەناوی (جانێ وەرێ) یە و هۆندراوە و ئاوازی لەلاینە (وێران) داندراوە و سیامەک فەقێ زادە ماسترینگی بۆ کردووە و محەمەد باز کاری دەرهێنانی ئەنجام دا.

میران عەلی لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

خواکین فینیکس ڕۆڵی جۆکەر دەبینێت لە داهاتوودا

خێزان
لە ئێستادا و لە میدیاکاندا باسی گەڕانەوەی جۆکەرە کە دەوترێت بۆ ئەمجارەیان خواکین فینکس ئەم ڕۆڵە دەبینێت، خواکین تەمەنی ٤٣ ساڵە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری سینەمادا کار دەکات و فیلمە تازەکەی جۆکەر پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دا پەخش بکرێت.
جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر،بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکەم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە هەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر.کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆسەم باتمانە.
لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێهاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەها چیڕۆکی هەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر هیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێهاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. هەروەها جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و هەروەها دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.
کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی كۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی هارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چۆپی فەتاح گۆرانیە ڕاپەکەی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەند چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.


ئەم بەرهەمە نوێیە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرانییە لە هۆندراوەی دکتۆر کەمال میراودەلی یە، کاری ئامادەکردن و دابەشکردنیشی لەلایەن Halis ‘Tease’ Aydın بۆ کراوە ،کلیپی دۆی دادە لە دەرهێنانی L.S.Film ە و برنجی قەیوان / ئەزمونی شێخان سپۆنسەری کردووە”

سێ مانگ لەمەوبەر هونەرمەند چۆپی فەتاح دیزاینی جلی کوردی خانمانی لە شاری هەولێر دامەزراند بە ناوی (چۆپی دیزاین)ەوە، بەوتەی چۆپی هەندێک کەس پێیان وابوو کە وازی لە هونەر هێناوە. بەڵام  ئەو دەڵێت” بەردەوام دەبێت لە هونەر بۆ حەز و خولیای خۆی و خزمەتکردنی کەلتوری کوری”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین