ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر، كاتی سەردانیكردنی بەندكراوان راگەیەنرا

خەڵك-ئارام سەردار
بەرێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی گرتن گواستنەوەی هەولێر رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكەمی جەژن سەردان نیە بە هیچ شێوەیەك بۆ هیچ كەسێك، سەردانكردنی بەندكراوان لەدووەم رۆژ دەست پێ دەكات.

بەپێی ئاگاداری نامەیەكی بەرێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی گرتن گواستنەوەی هەولێر كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتوو، موقەدەم خەسرۆ غازی، بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر-ی تایبەت رایگەیاندوە، ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە كەوا رۆژی یەكەمی جەژن سەردان نیە بە هیچ شێوەیەك بۆ هیچ كەسێك.

وتیشی، ڕۆژی دووەمی جەژن سەردانكردن ئاساییە و تایبەتە بە ژنان، هەروەها رۆژی سێهەمی جەژن تایبەتە بە پیاوان .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كاتەكانی سەردان لە هەردوو رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (۱۲)ی نیوەرۆیە.

کوردستان

سەركردەیەكی یەكێتی: توندوتیژی ناو خۆپیشاندانەكان نیشانەی بێزاری خەڵكە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئایندەی حكومەتی نوێی عیراق دیارنیە، خۆپیشاندانەكانی خوارووش زادەی نەبوونی خزمەتگوزاریە لە وەرزی هاویندا، دەشڵێت: “ئەم خۆپیشاندانە هیچ داواكاریەكی سیاسیان نیە، توندوتیژ-یش نیشانەی بێزاری خەڵكە”.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەبوونی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی لە باشووری عیراق هێنایە سەر جادە و دروست بوونی توندوتیژیش لە خۆپیشاندانەكان نیشانەی تەواو بێزاری خەڵكە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری لەم وەرزی هاوینەدا.

وتیشی، “لەگەڵ ئەوەی حكومەتی ئێستای عیراق بەڵێنی هەنوكەیی بۆ چارەسەر و داواكاریەكانی خەڵك داوە، بەڵام خەڵكی ئەو ناوچانە زۆر بێزارن لە نەبوونی خزمەتگوزاری لێكەوتنی توندوتیژیش نیشانەی بێزاری لە ڕادەبەدەری خەڵكە، ڕەنگە ئەمە چارەسەر نەكرێت و زۆرێك لە ناوچەكانی دیكەی عیراق بگرێتەوە “.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ئایندەی حكومەتی نوێی عیراق نادیارە، ئەگەر بەهۆی تانەكان نەبوایە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار، ڕەنگە ئێستا گفتوگۆكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت بوایە.

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم خۆپیشاندانەی لەخوارووی عیراق بەڕێوەدەچێت هیچ ئەجێندایەكی دەرەكی پێوە دیار نیە و دەستی ناوخۆیی سیاسیشی لەپشتەوە نیە، خۆپیشاندەران خۆیان لە سیاسی و مەرامی سیاسی بەدوورگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیمانگایەك دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیاند و مەرجەكانی وەرگرتنیشی بڵاوكردەوە.

پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) هاتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، پەیمانگاكە هەڵدەستێت بە دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2018- 2019.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی فۆڕمەكە لە 16-7 دەستپێدەكات تا 5-8 و ڕۆژانە لە 8:30ی بەیانی تا 12:30ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە مەرجەكانیش ئاشكرای كردووە، دەبێت خوێندكارەكە دەرچووی ئەمساڵ یان ساڵی ڕابردووبێت و لەدایكبووی 2000 و بەرەو سەرەوەبێت و دەبێت ناسنامەی باری شارستانی پێ‌ بێت و ئەو خوێندكارەی بۆ خولی دووەم ماوەتەوە دەتوانێت فۆڕمەكە وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە بوومەلەرزەیەك ناوچەكانی دەربەندیخان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.

كەشناسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 15-7-2018 لە كاتژمێر 4:40 خولەك بوومەلەرزەیەك لەنێوان شاخی خۆشك- دەربەندیخان-ی داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 11 كیلۆمەتر و دووری 57 كیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچكەی كەلار-ەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی دیكە لە ناوچە سنوریەكانی نێوان ڕۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستانی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین