ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا دەستگیركردنی ژنێكی ئیسرائیلی بە تۆمەتی كۆمەككردنی داعش رادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا، دەستگیركردنی ژنێكی ئیسرائیلی دانیشتووی ولایەتە یەكگرتووەكان، بە تۆمەتی كۆمەككردنی رێكخراوی داعش، رادەگەیەنن.

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایانگەیاندووە”وەهیبە عیسا دیس (45 ساڵ)، لە شاری كوداهی نزیك میلووكی سەر رۆخی دەریاچەی میشیگن دەستگیركراوە، ئەمەش یەكەم كەسە كە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا بە گومانی پێشكەشكردنی كۆمەك بۆ رێكخراوێكی جیهادی توندڕەو دەستگیربكرێت”.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، گومانلێكراوەكە كە لە ساڵی 1992وە بەشێوەیەكی یاسایی لە ولایەتە یەكگرتووەكان نیشتەجێیە، چەندان حیسابی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك كردۆتەوە بۆ بانگەشەكردن بۆ رێكخراوی (داعش)، و ئاسانكاریی بۆ بەسەربازكردنی لاوان و رەوانەكردنیان بۆ عیراق و سوریا، ئەمەش لیستێكدا لەلایەن دادوەریی ئەمریكاییەوە ئامادەكراوە.

بە گوێرەی هەواڵ، وەهیبە كتێبخانەیەكی هەبوو كە رێنمایی تایبەت بە چۆنیەتی دروستكردنی بۆمب و چەكی بایۆلۆجی و ژەهرەكان و پشتێنی بۆمڕێژكراوی لەخۆگرتبوو، ئەمەش لەپێناو یارمەتیدانی لایەنگرانی رێكخراوی (داعش) بۆ ئەنجامدانی هێرشەكانیان.

گومانیش دەكرێت، شۆنیەتی دروستكردنی ریسینی بۆ كەسێك باسبكرێت كە پێدەچێت سەر بە پۆلیس بوبێت، پێشنیاریشی كردبوو بۆ ئەو كەسە تا ریسینەكە بكاتە نێو تەنكییەكانی ئاوەوە.

لەلایەكی ترەوە، دەسەڵاتدارانی دادوەریی ئەمریكایی، گومانیان وایە، وەهیبە چەند ئامانجێكی بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان بە بۆمب پێشنیاركردبێت، لەوانە ئاهەنگەكان لە شەقامەكان و جەژن و بۆنەكانی تر.

جیهان

چیک وەرگرتنی ٤٥٠ پەنابەر ڕەتدەکاتەوە

خەڵک-

وڵاتی چیک وەرگرتنی ٤٥٠ پەنابەر ڕەتدەکاتەوە کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ئەو وڵاتە لە وەرگرتنی پەنابەران دیاریکراوە.

ئەندرێ پاپیس، سەرۆک وەزیرانی چیک لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “وەرگرتنی بەشێک لەو پەنابەرانەی ڕزگار کراون وەک ڕێگایەک وایە بەرەو دۆزەخ، جگە لەوەی قاچاخچییەکان ھاندەدات پەنابەری دیکە بە نێو مەترسییەکانی دەریادا بگەیەننە ئەوروپا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ھیچ پەنابەرێک وەرناگرین، دەبێت ڕێگری لە کەشتییەکانی پەنابەران بکەین لەوەی بگەنە کەنارەکانی ئەوروپا، پێویستە یارمەتی ئەو پەنابەرانە لە نێو وڵاتانی خۆیان بدەین لە دەرەوەی سنورەکانی ئەوروپا.

ھەفتەی ڕابردوو کەشتییەکی خێرخوازیی لە نێو دەریای ناوەڕاست نزیکی ٦٠٠ پەنابەری لە خنکان رزگار کرد، ئیتالیا و فەرەنسا وەرگرتنی ئەوانیان ڕەتکردەوە، ئیسپانیا ھەندێکی لێوەرگرتوون و بەشی چیکیش لەو پەنابەرانە ٤٥٠ کەس بووە، کە وەرگرتنیان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە كرماشان گروپێكی تیرۆریستی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیوەندییە گشتییەكانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی وشكانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوای زانیاری ورد، گرووپێكی “تیرۆریستی” دوێنێ ئێوارە لەناوبراون.

ئاژانسی “سوپانیوز”ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، زانیاری پێویستیان دەسكەوتووە، كە گرووپێكی “تیرۆریستی” چونەتە ناوچەی سنووری نودشە لە پارێزگای كرماشان بۆ كاری ئاژاوەگێڕی و هێزەكانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەف بەدواداچوونیان كردووە و لەناویان بردون.

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی “سێ‌ تیرۆریست كوژران و یەكێكی تریش برینداربوون، جگە لە هێزەكانی سوپا، خەڵكی ناوچەكەش بەشداریان كردووە و هاوكاربوون”.

جەختیش كراوەتەوە، كە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەوپەڕی ئامادەین و هەرجۆرە پێشێل كردنی سنوورەكانی ئێران بە توندی وڵام دەدەنەوە و دژی گرووپە تیرۆریستییەكان دەوەستنەوە.

ئاژانسەكە سەبارەت بە ناسنامەكەی گروپەكە زانیاری ئاشكرانەكردووە، بەڵام پێدەچێت گروپەكە سەر داعش بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ لە توركیا رێپێوانێكی فراوان رێكدەخرێت

خەڵك-بەیش هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، سەرجەم ھاووڵاتییان بانگهێشت دەكات بۆ بەشداریكردن لە رێپێوان لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بۆ جارێكیتر رێپێوانی رۆژی یەكێتی نەتەوەیی و دیموكراسی بەبیر ھاووڵاتییان ھێنایەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥ی تەمووز كاتژمێر ٩ی شەو لە پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ھەموومان وەك گەل كۆدەبینەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە راگەیەندراوەكە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانی گۆڕی شەھیدان لە شاری ئەنقەرە دەكات‌و پاشان لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار پێشوازی لە كەسوكاری شەھیدان دەكات‌و دواتر دەچێتە شاری ئەستەنبوڵ‌و بەشداری لەو رێپێوانە دەكات كە لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز رێكدەخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین