ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پادشای ئوردن فەرمانی بۆ پێكهانی حكومەتی نوێ‌ دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ئوردن، بەپێی مەرسومێكی شاهانە، فەرمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكەی دەركرد بە سەرۆكایەتی عومەر رەزاز دەرچووی زانكۆی هارڤارد و پسپۆڕی ئابوری و سەرۆكی پێشووی بانكی نێودەوڵەتی.

بەپێی سایتی (الرأی)ی ئوردنیش، ئەمە ناوە كاندیدەكانن بۆ حكومەتەكەی عومەر رەزاز كە پاش كەمێكی تر لەبەردەم شا عەدبوڵڵای دووەمی پادشای ئوردن سوێندنی یاسایی دەخۆن.
ئەو ناوانەنی كاندیدن بۆ بەشداریی لە حكومەتەكە:

دكتور رەجائی مەعشەر، جێجگرلا سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری

ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوە و كاروباری كۆچبەران

تارق حەموری، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی

دكتۆر عەزمی موحافزە، وەزیری پەروەردە و فێركاریی

سەمیر موبیزین، وەزیری ناوخۆ

ئەندازیار مونیر عویس، وەزیری سامانەكانی ئاو

دكتۆر عادل تویسی، وەزیری خوێندنی باڵا

موسا موعایتە، وەزیری كاروباری سیاسی و پەرلەمانی

موبارەك ئەبو یامین، وەزیری دەوڵًەت بۆ كاروباری یاسایی

میری قعوار، وەزیری پلاندانان و هەماهەنگی نێودەوڵەتی

سەمیر موراد، وەزیری كار

مەحمود شیاب، وەزیری تەندروستی

ئەندازیار وەلید میسری، وەزیری گواستنەوە و شارەوانییەكان

نایف فایز، وەزیری ژینگە

هالە زواتی، وەزیری وزە و سامانی كانزایی

جومانە غونەیمات، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری راگەیاندن

یەحیا كەسبی، وەزیری ئیشغاڵی گشتی و نیشتەجێكردن

عەوەز ئەبو جەڕاد، وەزیری داد

موسەننا غەرایبە، وەزیری پەیوەندییەكان

عزەدین كەناكریە، وەزیری دارایی

خالید، حنەیفات، وەزیری كشتوكاڵ

موكەڕەم قەیسی، وەزیری لاوان

عەبدولناسر ئەبو لبەسەل، وەزیری ئەوقاف و كاروباری پیرۆزییە ئیسلامییەكان

مەجد شوەیكە، وەزیری پەرەپێدان لە كەرتی گشتی

لینا عەناب، وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان

هالە لەتوف بەسیسو، وەزیری گەشەپێدانی كۆمەلایەتی

بەسمە نەسور، وەزیری رۆشنبیری

جیهان

سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەی دایەوە

خەڵک-

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی و ئاسمانییان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیار نییە.

لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لە سنووری غەززەوە تەقە لە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل ھێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام لەسەر ئاسمانی غەززە دەفڕن و شوێنە گومانلێکراوەکان بە ئامانج دەگرن.

ھاوکات بۆ چاودێریکردنی پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردووە.

میدیاکانیش لە زاری چالاکوانانی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی تریش بریندار بوون.

تا ئێستاش کاتی کۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنەکە دیار نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران.. بەھۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نەوتی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

لە ئەنجامی گڕگرتنی کۆگایەکی نەوتیی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە باشوری تاران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەرکەزی لە باشوری تاران ڕوویداوە، کاتێک چەند کۆگایەکی نەوتی لە دامەزراوەی پیشەسازیی خومەین گڕیان گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە لایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تا دڵنیا بوون لە ھۆکاری ڕووداوەکە، تیمەکان لەو شوێنە دەمێننەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی ئەو دامەزراوەیە بوون، ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

رۆژی ٢٠١٨/٦/٢٠ ش بەھۆی تەقینەوەی کارگەیەکی پێترۆکیمیایی لە پارێزگای ئابادان نزیک بە سنوری عیراق، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئەڵمانیا لە هێرشێكدا 14 كەس بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هێرشێكدا بۆ سەر پاسێك لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا 14 كەس برینداربوون.

رۆژنامەی (لوبكر نخر شتین) بڵاویكردەوە، بەلایەنی كەمەوە 14 كەس بریندار بوون كە دوویان رەوشی تەندروستییان مەترسیدارە لەهێرشێكدا لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا.

بەپێی سەرچاوەكان گومان دەكرێت هێرشەكە بە چەقۆ كرابێت و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەرێمی شلسفیج هولشتاین لە توێتەر، هێزێكی ئەمنی زۆر لە شاری لوك بڵاوەیان پێكراوە.

پۆلیس دەڵێت “لەوێ هێزێكی زۆری پۆلیس بڵاوەی پێكراوە و لە رەوشەكە دەكۆڵینەوە و لە ئایندەدا زانیاری زۆرتر بڵاودەكەینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین