ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

رۆژنامەیەكی عەرەبی وادەڵێت
عەبادی و مالیكیش دەچنە نێو هاوپەیمانییەكەی سەدر و عامرییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
رۆژنامەیەكی عەرەبی دەڵێت، هاوپەمانییەكەی نێوان موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح، چوونەناوەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر و نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش بەخۆوەدەبینێت، مالیكیش لەو نێوەندەدا وازی لە هەموو مەرجەكانی پێشووی هێناوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، رۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری لە زاری سەركردەیەكی دەركەوتووی رەوتی سەدرەوە بڵاوكردەوە”هاوپەیمانی سائیرون فەتج، بەردەوامن لە وتوێژەكانیان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی داهاتووە”، ئاماژەی بەو وتوێژە چڕانەش كرد كە بۆ راكێشانی هاوپەیمانی نسەر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی ئەنجام دەدرێن.

رەوتی بەپێی رۆژنامەكە”لەئێستادا هیچ هێڵێكی سور بۆ كەس دانانرێت، سەدر كە پێشتر رەتیدەكردەوە هاوپەیمانییەكەی لەگەڵ میلیشیاكانی بزوتنەوەی ئەهلی حەق (بەشێك لە هاوپەیمانی فەتح) هاوپەیمانی بكات، لەمڕۆدا هاوپەیمانی كرد، قەیس خەزعەلی سەرۆكی ئەو ملیشیایانەش گفتوگۆ لەگەڵ مالیكی دەكات تا بێتە نێو هاوپەیمانییە نوێیەكە”، ئاماژەی بە وازهێنانی مالیكیش كرد لە هەموو مەرجەكانی پێشوو، و بە وتەی سەركردەكەی رەوتی سەدر،”رازیی بووە ببێتە بەشێك لە هاوپەیمانییە نوێیەكە و راگەیاندنەكەیشی تەنیا پەیوەندی بە كاتەوە هەیە”.

سەركردەكەی رەوتی دەڵێت”وتوێژەكان بەردەوامن لەگەڵ عەبادی، نزیكبوونەوەیەكی زۆریش لەنێوان هەردوولادا هەیە”، هاوپەیمانییەكەیشی بە كۆپییەكی نوێی هاوپەیمانییە شیعییەكەی پێشوو وەسفكرد و باسی لەو هەوڵانەش كرد كە خوستویانەتەگەڕ تا هەموو ئەو لایەنانە بێننەوە كە پێشتر جیابووبونەوە.

لە 12ی حوزەیرانی 2018، موفتەدا سەدر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری نەجەف رایگەیاند” كوتەلی سائیرون هاوپەیمانی لەگەڵ لیستی فەتج كردووە”، بەستنی ئەم هاوپەیمانییەش سەبارەت بە زۆرێك لە عیراقییەكان رووداوێكی لەناكاو و چاوەڕواننەكراو بوو.

سەدر رایگەیاندبوو”هاوپەیمانی لەگەڵ فەتح، لە چوارچێوەی فەزایەكی نیشتمانییە، و پارێزگاریش لە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەكە دەكەن لەنێوان حیكمە و سائیرون و وەتەنیە”، سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدانیشی بە تاوانێكی گەورە وەسفكرد، و وتی”لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن”.

لای خۆیەوە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، رایگەیاندبوو”دەرگاكانی هاوپەیمانییەكەی لەگەڵ (سائیرون) كراوە لەبەردەم هەمواندا، كێشەشمان نییە لەگەڵ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست، بەڵام دەبێت رێژەی جیاكردنەوەكە لەنێوان لەسەدا 5 بۆ لەسەدا 10 بێت”.

3 رۆژ بەر لەوە، لێكگەیشتنێكی سەرەتایی لەنێوان هاوپەیمانییەكانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موفتەدا سەدر، و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەممار حەكیم، و ئیئتیلافی وەتەنیە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی راگەیەندرا.

عێراق

عەبادی: دەستلەكارناكێشمەوە
“دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی بێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕەتیدەكاتەوە دەستلەكاربكێشێتەوە و دەشڵێت: “دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق بێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، داواكارییەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیان سیاسییە و پشت بە هیچ دەقێكی دەستووری نابەستێت.

وتیشی، “لە بەرپرسیاریەتی بەردەوام دەبم تاوەكو ئەمانەتەكە ڕادەستی حكومەتی نوێ دەكەم”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە، هەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەبێت پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق و سەروەرییەكەی بێت.

عەبادی ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی خوولی سێیەم لە قۆناغەكانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستیان بە چاكسازیەكی ڕیشەیی هەیە لە دەسەلاتی دادوەری بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ سەرمایەی بەرپرسان بكات و وتیشی، “هیچ دەستێكی سیاسی لەپشت پیسبوونی ئاوی بەسرە نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لەڕووی یاساییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی یاسایی عیراقی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕووە یاسایی و دەستورییەكانەوە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “دەبێت لە دایك و باوكی عیراقی بێت”.

تارق حەرب، پسپۆڕی یاسایی و دەستوری بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە دەستور ئاسانكاری كردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەو بەڵگەیەی دیاری كردووە لە كۆبوونەوەی یەكەم بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ‌ دەنگ لەسەر سەرۆك كۆمار دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەدی نەیەت، واتە ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان زۆرینەی دوو لەسەر سێیان نەهێنا خولی دووەم ئەنجام دەدرێت لەنێوان ئەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە و بە زۆرینەی سادە (50+1) هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو پۆستە بە یەك كۆبوونەوە یەكلایی دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ژمارەیەكی زۆر كاندید هەن، هەرچەندە ژمارەی كاندیدەكان كاریگەری لەسەر دەنگدان نابێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر وردبینی كردنی ناوەكان دەبێت، كە دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كردووە، كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت مەرجی نیشتەجێ‌ بوون لە وڵات و شارەزایی سیاسی تێدابێت و دەبێت ناسراوبێت بە كەسێكی دەستپاك و دادپەروەر و دڵسۆز بۆ ولات و دەبێت لە دایك و باوكێكی عیراقی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەم سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، كە بریاریان داوە ڕۆژی 2-10-2018 سەرۆك كۆماری داهاتوی عێراق هەڵبژێردرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا لە ماوەی 15 ڕۆژدا لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق پێكبهێنرێت.

بەهۆی ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، كە یەكێتی، بەرهەم ساڵح و پارتی، فوئاد حسێن-یان كاندی كردووە، جگە لە چەند كاندیدێكی دیكە، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دواخرا و ئەمڕۆ یەكلایی نەكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین