ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(زانیاری ته‌واو) ئه‌مڕۆ مۆندیالی ٢٠١٨ به‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوسیا و سعودیه‌ ده‌ست پێده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن یاریگا “ڕوسیا” و هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ست پێده‌کات.

بێگومان ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستپێک گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ و بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ ستراتیجی ده‌بێت، ورچه‌ سپیه‌کانی ڕوسیا به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌لیکسانده‌ر گۆلۆڤین و  یوری ژێرکۆڤ ده‌توانن به‌بردنه‌وه‌یان په‌یامێک ئاڕاسته‌ی میوانه‌کانیان بکه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سعودیه‌کان خه‌ونیان ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ی مۆندیالی ١٩٩٤ مێژوویه‌کی نوێ په‌یدا بکه‌ن، له‌ڕاستیدا ئه‌و خه‌ونه‌ش مه‌حاڵ نییه‌ به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌توانای وه‌ک یه‌حیا ئه‌لشهه‌ری(لیگانێس)، فه‌هد موه‌لید (لیڤانتێ)، سالم ئه‌لده‌وسه‌ری ‌(هیلال) له‌ڕیزه‌کانیان یاریی ده‌که‌ن.

ئه‌مانه‌ش زانیاری ته‌واون ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌:

کۆمه‌ڵه‌: کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م (ڕوسیا – سعودیه‌ – میسڕ – ئورۆگوای)

یاریگا: ئۆڵۆمپیسکی کۆمپلێکس لوژێنکی

کات: (٦:٠٠) به‌کاتی کوردستان

داوه‌ر: نیستۆر فابیان پیتانا (ئه‌رجه‌نتین)، ئیمێرسۆن دی کارڤالۆ(به‌رازیل)، جوان بیلاتی (ئه‌رجه‌نتین)، ساندرۆ ڕیچی (داوه‌ری چواره‌م)

کۆمێنتار: خه‌لیل بلوشی، ڕه‌ئوف خلێف، ئه‌حمه‌د ته‌یب(بین سپۆرت)، بێستون تاوگۆزی (کوردسات سپۆرت)

که‌ناڵه‌کانی په‌خش: bein sport max 2, bein sport max 1 IRIB TV3, sport tv1, canale 5 italia, TRT 1HD, bein sport hd1 fr, TF1, TVP1, RTS, SRF, TVP SPOR، telecino, varzish sport hd

پێکهاته‌ چاوه‌ڕوان کراوه‌کان:

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی به‌لجیکا و ئینگلته‌را و پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و ئینگلته‌را به‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌کانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش به‌نسبه‌ت مێژووی چه‌ند ساڵی ڕابردووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ زۆر گونجاو بوو، بۆیه‌ هانده‌ران و یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را و به‌لجیکا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رموگوڕیان کردن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” که‌ له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ر و پادشای وڵاته‌وه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌یان کرا…

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) هانده‌رانی کرواتیا و فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه‌ ئاهه‌نگ و خۆشیان تێکه‌ڵ به‌ گریان کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ یاریگای “لوجێنکی”  سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا (٤ – ٢) به‌ده‌ستهێنا و به‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بۆ دووه‌مجار له‌مێژوویاندا مێژوویه‌کی نوێیان نوسییه‌وه‌.

ئه‌م دیمه‌نانه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ هانده‌ران له‌کاتی ده‌ربڕینی خۆشییه‌کان و ئاهه‌نگێڕانیانه‌وه‌ بۆ خه‌مباری و گریانی کرواتیه‌کان…

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌یشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی تۆرینۆ له‌ ئیتاڵیا

خه‌ڵک

ئه‌مڕۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆ و بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌فه‌رمی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یوڤانتۆس ئیمزا بکات و پێشکه‌شی هانده‌رانی “لاڤیکیا سنیۆرا” بکرێت…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین