ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

دەستەی گەشتوگوزار چاوەڕێی زۆربوونی ژمارەی گەشتیارانە

خەڵك- ئارام سەردار

دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی لەشارەكان ئامادەكاری تەواویان كردووە تاوەكو پێشوازی لەگەشتیاران بكەن بەتایبەت گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، وتەبێژی دەستەكەش رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێگاكانی دهۆك بۆ موسل و هەولێر بۆ كەركوك بكرێنەوە پێشبینی دەكەن گەشتیاران ژمارەیان زیاتر بێت.

نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە(خەڵك)ی راگەیاند، جەژنی ساڵی ڕابردوو ٢٤٣ هەزار گەشتیار روویان لەشارەكانی هەرێم و ناوچە گەشتیارییەكان كرد، پێشبینی دەكرێ بەهەمان شێوە ئەگەر باردۆخ لەبارو ئارام بێت وەك ئێستا ژمارەی گەشتیاران بێنە هەرێم.

وتیشی “ئاسانكاری تەواوكراوە تاوەكو گەشتیاران بێنە شارەكان و لەبازگەكان تیم و سەنتەری زانیاری بۆ هاوكاری گەشتیاران دانراوە لەگەڵ ئەوەشدا رێبەری ئەلیكترۆنی و كاغەزیان هەیە بۆ شوێنە گەشتیارییەكان تاوەكو لەلایەن هۆتێل و مۆتێلەكان بدرێن بەگەشتیاران و ئامادەكاریشیان كردووە، تاوەكو خزمەتگوزاری باش پێشكەش بكەن بۆ گەشتیاران”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر رێگاكانی دهۆك بۆ موسل و هەولێر بۆ كەركوك بكرێنەوە پێشبینی دەكەن گەشتیاران ژمارەیان زیاتر بێت لەگەشتیارانی ساڵی رابردوو”.

ریکلام

ئابوری

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سڵێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مولیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەكەین، كە سبەینێ پێنج شەممە 27/9/۲۰۱۸ لەكاتژمێر ۸ی بەیانی لای موەلیدەكانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مانگی (9)”.

پێشتر، تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە كۆتایی مانگدا خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان دەكرێت و لەسەر بنەمانی كاتژمێرەكان پارەی مۆلیدە دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ڕاگەیاندنی نرخی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە هەرێمی كوردستان بۆتە سەرتاسەری و لە یەك ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت”.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان، لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار لە كرێی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان بدرێت و دواتر ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارێزگایەكی عێراق نزیكەی 1500 پلەی دامەزراندنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، رەزامەندیان بۆ وەرگرتنی نزیكەی 1500 داواكاری بۆ دامەزراندن لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و دیواری پارێزگار وەرگرتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكارە یاساییەكانیان بۆ دەكرێت.

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا، باسی لەوەكردووە ئەو داواكارییانە بەشێوەیەكی یاسایی و شەفاف هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە و قبوڵكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونكراوەتەوە، 803 پلەی دامەزراندن بۆ پەروەردە، 162 پلە بۆ تەندروستی، 460 بۆ دیواری پارێزگار و 54 پلەیش بۆ كشتوكاڵ بون و تێكڕا 1489 پلە بوون.

زیادكردنی پلەكانی دامەزراندن لە عێراق دوای ئەوەدێت ماوەی سێ‌ ساڵە تەنها بەشێوەیەكی سنوردار لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دامەزراندن هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نێچیرڤان بارزانی: رۆژە سەختەكان تێپەڕین و پلانی ئابوریمان هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قۆناغی سەختی ئابوری تێپەڕبووە و سەردەمێكی تازە دەستی پێكردووە، كە خزمەتی زیاتری تێدا دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێكدا لە كردنەوەی بەشێكی ڕێگای 150 مەتری لە هەولێر باسی لەوەكرد، پلانی ئامادەكراوی ئابورییان هەیە و هەر كاتێك دۆخی حكومەت باشتر بێت، جێبەجێیان دەكەن.

وتیشی “حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی زۆری كردووە و كاری باشی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە، ئەوەش ئەركی سەرشانی حكومەت بووە”.

رێگای سەرەكی 150 مەتری هەولێر 131 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین