ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

25 هەزار پەنابەری سووری بۆ جەژنی رەمەزان گەڕانەوە وڵاتەكەیان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری گومرك و بازرگانی توركیا، رایگەیاند “نزیكەی ١٢٥ هەزار پەنابەری سووری بەمەبەستی بەسەربردنی جەژنی رەمەزان لە وڵاتەكەیان لە توركیاوە سەردانی سووریایان كردۆتەوە و لە ١٨ی حوزەیرانیشەوە رێگە بە گەڕانەوەیان دەدرێت بۆ توركیا”.

بولەنت توفەنكچی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بەمەبەستی راییكردنی كارەكانی گەڕانەوەی پەنابەران تیمەكانیان هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و هەموو رێوشوێنێكیشیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی بەربگرن لە دروستبوونی هەر ئاستەنگێك لە راییكردنی كارەكانیاندا.

بولەنت توفەنكچی لەبارەی سەردانی پەنابەرانی سووریش بۆ وڵاتەكەیان لە رێگای دەروازە سنووریەكانەوە رایگەیاند “تاكو ئێستا نزیكەی ١٢٥ هەزار پەنابەری سووری سەردانی وڵاتەكەیان كردووە كە ٦١ هەزار و ٤٢٨ پەنابەر لە جیلڤەگۆزووەوە، ١٦ هەزار و ٧٨ لە كاركامشەوە، ٤٧ هەزار لە ئۆنجوپنارەوە گەڕاونەتەوه سووریا.‌ لە كۆی ئەو ١٨٥ هەزار پەنابەرەی ساڵی رابردوو سەردانی وڵاتەكەیان كردبوو زیاتر لە ٢٧ هەزاریان لە سووریا مانەوە و نەگەڕانەوە توركیا. لە كۆی ئەو ١٢٠ هەزار و ٨٢٦ پەنابەرە سووریەی لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزووەوە بۆ جەژنی رەمەزان سەردانی سووریایان كردبۆوە ٩٨ هەزار و ١٨٦یان گەڕانەوە توركیا و ٢٢ هەزار و ٦٤٠یشیان نەگەڕانەوە و لە سووریا مانەوە. هەروەها لە كۆی ئەو ٦٤ هەزار و ١٧٩ پەنابەرەیش كە لە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنارەوە سەردانی وڵاتەكەیان كردبوو ٥٩ هەزار و ٥٨٢یان گەڕانەوە توركیا و چوار هەزار و ٥٩٧یشیان لە سووریا مانەوە”.

جیهان

ستایشی كیم جۆن دەكات
ترەمپ: ئێران پشتیوانی لە تیرۆر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن وڵاتێكی وەك ئێران، كە پشتیوانی لە تیرۆر دەكات، ببیتە خاوەنی مەترسیدارترین چەك و هەڕەشەی لەسەر جیهان دروست بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكیدا لەبەردەم كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، “دەیانەوێت پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ لەگەڵ ئێراندا هەبێت، بەڵام تا وڵاتەكە هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت، لەم ڕەوشەی ئێستادا ئەو پەیوەندییە ناڕەخسێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەنادەنئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و لێوەی هەڕەشەی لەسەر ئەمریكا و ئیسڕائیل و هاوپەیمانەكانی دروست بكات”.

سەرۆكی ئەمریكا هۆكاریی سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێراندا ئاشكرا كرد و ڕاگەیاند، “سزاكان بۆ ئەوەن تا دەسەڵاتدارانی ئێرانی نەبنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و ئابورییەكی بەهێز، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ڕێگەبە وڵاتێكی وەها نادەن ببێتە خاوەنی مەترسیدارترین چەك و لێوەی پشتیوانی لە تیرۆر بكات”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا، “سەركردەكانی ئێران، پشتیوانی لە كوشتن و كاولكاریی و پشێوی دەكەن و ڕێز لە وڵاتانی دراوسێ‌ ناگرن، ئەوان چەندان ملیۆن دۆلاری خەزێنەی گشتی وڵاتەكەیان دزیوە و لە بەكرێ گیراوەكان و جەنگەكاندا بەكاریان هێناوە”، ئاماژەی بە پشتیوانی زۆرێك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش لە بڕیاری پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە،لە شاری نیویۆرك-ی ئەمریكا بە بەشداری زیاتر لە 140 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان، كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبوونەوەی خولی 73ی خۆی دەستپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی دێتە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئێران لە سنورەكانی عیراق نزیك دەبنەوە، ئەمەش وەك زەمینەسازییەك بۆ جێبەجێكردنی ئەركێكی ئەمنی، كە پەیوەندی بە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی، كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بە ماڵپەڕی (وطن نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “هێزە ئێرانییەكان لەم چەند ڕۆژەدا لەسەر سنورەكانی عیراق نزیك بونەتەوە، تا چاودێری ئەمنی بكەن، ئەمەش وەك پێشەكییەك بۆ سەردانێكی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كە بەم زووانە بۆ عیراق ئەنجامی دەدات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو سەردانەی خامنەیی ئەنجامی دەدات، بۆ مەبەستی زیارەتی نزرگە پیرۆزەكانە لە پارێزگای كەربەلا، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن”.

شیعەكان لە 10ی موحەڕەم و ڕۆژانی دوایی، ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن سازدەكەن، لەو ڕۆژانەشدا سەردانی نزرگە پیرۆزەكانی دەكەن لە پارێزگای كەربەلا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: ڕۆحانی كەسێكی جوانە، بەڵام نامەوێت بیبینم

خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەنیاز نییە لەئێستادا كۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە، “بەنیاز نییە لەئێستادا لەگەڵ سەرۆكی ئێران كۆببێتەوە”.

هەر لە تویتەكەدا هاتووە، “وێڕای داواكارییەكان، لەئێستادا پلانی نییە بۆ ئەوەی چاوی بە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بكەوێت، ڕەنگە ئەوە لە ئایندەدا بێت”.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، “بڕوای تەواوم بەوە هەیە، ئەو كەسێكی جوانە”.

بە هەمان شێوە پێشتر سەرۆكی ئێران ڕەتیكردبۆوە لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە تەنگژەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە و زیادبوونی هەژموونی تاران لە ناوچەكەدا، ڕووی لە زیادبوون كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین