ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

هه‌ڵبژارده‌ی یه‌ده‌گی مۆندیال نرخه‌که‌ی (٧٠٥) ملیۆنه‌ و دوو پێکهاته‌ی پاڵه‌وانی پێدروست ده‌بێت !

خه‌ڵک سپۆرت

مۆندیالی ٢٠١٨ له‌ڕووی توانا مرۆییه‌کانه‌وه‌ جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ مۆندیاله‌کانی ڕابردوو هه‌یه‌، هه‌ندێک له‌شاره‌زایان پێیان وایه‌ له‌ئاستی یاریزانان و زۆری ڕێژه‌ی باشترینه‌کاندا ئه‌م مۆندیاله‌ به‌هێزترین ده‌بێت‌ له‌مێژوودا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “مارکا” ئاشکرای کردووه‌، ٣٢ هه‌ڵبژارده‌ لیستی یاریزانانیان پێشکه‌ش کردووه‌ و پێکهاته‌ سه‌ره‌کیه‌کانیان ئاشکران و له‌ئێستاوه‌ میدیاکان ده‌زانن کام یاریزانانه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کیان پێده‌درێت، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ کورسی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌کان له‌م مۆندیاله‌دا پڕاوپڕی‌ باشترینه‌کانه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ مۆندیاله‌کانی تری جیا ده‌کاته‌وه‌.

مارکا نوسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر پێکهاته‌یه‌ک له‌ کورسی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌کانی مۆندیال هه‌ڵبژێرین نرخه‌که‌ی ده‌گاته‌ (٧٠٥) ملیۆن یورۆ، پێکهاته‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت (٣ – ٤ – ٣):

گۆڵپارێز: ئه‌ندرێ تێر شتیگن (ئه‌ڵمانیا ٦٠ ملیۆن)

به‌رگری: ئالپیلیکوێتا(ئیسپانیا ٤٠)، مارکینیۆس(به‌رازیل ٥٥)، لوکاس هێرناندێز(فه‌ره‌نسا ٣٥)

ناوه‌ند: ئاسینسیۆ(ئیسپانیا ٧٥)، ساول نیگوێز(ئیسپانیا ٧٠)، ئیلکای گۆندوگان(ئه‌ڵمانیا ٤٠)، عوسمان دیمبیلی(فه‌ره‌نسا ٨٠)

هێرشبه‌ر: هیگواین(ئه‌رجه‌نتین ٦٠)، دیبالا(ئه‌رجه‌نتین ١١٠)، فێرمینۆ(به‌رازیل ٨٠)

جگه‌ له‌و پێکهاته‌یه‌ش ده‌توانین ئه‌م یاریزانه‌ ناودارانه‌ی تر بخه‌ینه‌ سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ:  دوگلاس کۆستا، نه‌بیل فه‌کیر، باکا، فیلیپی لویس، نزۆنزی، ئیدێرسۆن، بانێگا، ڕۆخۆ، سولی، لیمار، ڕودیگێر، ڕاشفۆرد، کۆڤاسیچ، باتشوای، فلۆریان تاوڤین.

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی به‌لجیکا و ئینگلته‌را و پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و ئینگلته‌را به‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌کانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش به‌نسبه‌ت مێژووی چه‌ند ساڵی ڕابردووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ زۆر گونجاو بوو، بۆیه‌ هانده‌ران و یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را و به‌لجیکا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رموگوڕیان کردن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” که‌ له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ر و پادشای وڵاته‌وه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌یان کرا…

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) هانده‌رانی کرواتیا و فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه‌ ئاهه‌نگ و خۆشیان تێکه‌ڵ به‌ گریان کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ یاریگای “لوجێنکی”  سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا (٤ – ٢) به‌ده‌ستهێنا و به‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بۆ دووه‌مجار له‌مێژوویاندا مێژوویه‌کی نوێیان نوسییه‌وه‌.

ئه‌م دیمه‌نانه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ هانده‌ران له‌کاتی ده‌ربڕینی خۆشییه‌کان و ئاهه‌نگێڕانیانه‌وه‌ بۆ خه‌مباری و گریانی کرواتیه‌کان…

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌یشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی تۆرینۆ له‌ ئیتاڵیا

خه‌ڵک

ئه‌مڕۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆ و بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌فه‌رمی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یوڤانتۆس ئیمزا بکات و پێشکه‌شی هانده‌رانی “لاڤیکیا سنیۆرا” بکرێت…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین