ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

بە ڤیدیۆ.. نەخۆشی پەشێوی چیە و چارەسەكارەكانی چین؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

نەخۆشی پەشێوەی دژە كۆمەڵ”Anti social personality disorder”، نەخۆشییەكی دەرونییە و گرنگترین نیشانەكانی ئەوەیە، خێزانی كەسەكە یان تەنانەت كەسی نەخۆش هەست بەوەناكات كە نەخۆشە، بەڵام هەر لە منداڵییەوە نیشانەكانی دەستپێدەكات.

د. ئاڤان جاف، خوێندكاری پزیشكی لە ویلایەتەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە تایبەت بۆ (خەڵك)ی ناردووە، باسی لەوەكردووە لەگەڵ گەورەبوونی ئەو منداڵانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە، نیشانەكانیش زیاتر دەبن، وەك:

* بێباكن لەو كارانەی دەكەین
* حەز بە شەڕ دەكەن.
* پەیڕەوی یاساكانی خوێندنگا ناكەن و سنوری دابونەریت دەبەزێنن
* كەسانی تر ناڕەحەت دەكەن و شەڕ دەكەن
* ئامرازی مەترسیدار لە شەڕدا بەكاردەهێنن، وەك چەقۆ و بلۆك و شوشەی شكاو
* بە زۆر سێكس دەكەن و ماڵی خەڵك دەسوتێنن و درۆ زۆر دەكەن

ناوبراو ئەوەیشی ئاشكراكردووە، كە هەریەك لە دۆڵف هیتلەر و ستالین، لەو كەسانە بوون كە ئەو نەخۆشیەیان هەبوو.

سەبارەت بە چارەسەرەكانیش د. ئاڤان جاف وتویەتی”هیچ چارەسەرێكیان نییە، بەڵام دەكرێت بەزۆر پابەند بكرێن بە یاسا و رێساكان و سزابدرێن”.

ریکلام

جیهان

تورکیا قەشە ئەمریکاییەکە ئازاد دەکات

خەڵک-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، دەبوا قەشە ئەندرۆ برۆنسن مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم هەفتەیەدا لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.

ئەمڕۆ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لەوانەیە قەشە برۆنسن لەم مانگەدا ئازاد بکرێت، ئەو دەبوا مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم ھەفتەیەش لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.”

ھاوکات رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری پەرسێکی تورکیاوە کە ناوی نەھێناوە ئاماژە بەوە دەکات: بڕیارە لە ١٢ ـی مانگی داھاتوو دادگای تایبەتمەند بە کەیسی قەشە ئەندرۆ برۆنسن دانیشتنێک ئەنجام بدات و لە دانیشتنەکە بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسن بدرێت.

ئەندرۆ برۆنسن لە تەمووزی ٢٠١٦ ــەوە لە تورکیا بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کراوە، ناوبراویش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیتڵاعات: شوێنی ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەمان دۆزیوەتەوە

خەڵک-

لەبارەی ھێرشەکەی چەند رۆژی ڕابردووی سەر نمایشە سەربازییەکەی شاری ئەھواز، دەزگای ھەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای ھەواڵگریی ئێران لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: بە لێکۆڵینەوە ئەو شوێنەیان دۆزیوەتەوە کە ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەی تیا ئەنجام دراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا ٢٢ کەسان دەستگیر کردووە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ رۆڵیان ھەبووە لە ئەنجامدانی ھێرشەکە.

رۆژی شەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/٢٢ ژمارەیەک چەکدار لە شاری ئەھواز ھێرشیان کردە سەر نمایشێکی سەربازیی کە لە یادی دەستپێکی شەڕی ئێران عیراق ساز کرابوو، لە ئەنجامی ھێرشەکە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٩ کەسیش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا سوورە لەسەر پێدانی سیستمی ئێس-٣٠٠ بە رژێمی سوریا

خەڵک-

سەرەڕای تاڕەزایی توندی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕوسیا سوورە لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٣٠٠ ڕادەستی رژێمی سوریا بکات.

ئەمڕۆ سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا رایگه‌یاند: “له‌ میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ده‌درێت به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: سیستمە نوێیەکە توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سوریا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.

لەبەرامبەردا بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕادەستکردنی چەکی پێشکەوتوو بە کەس و رژێمێکی نابەرپرس، کارەسات لە ناوچەکە دەخولقێنێت.

نەتەنیاھۆ وتیشی: ھیچ چەک و سیستم و رژێمێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەوەی ئیسرائیل بەرگریی لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی خۆی نەکات.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: ڕادەستکردنی ئەو سیستمە بە ڕژێمی سوریا، شەڕی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی تر و ئەمریکا ناڕەزایی توندی لەوبارەیەوە ھەیە و رێوشوێنی پێویست دژ بەو ھێز و لایەنانەش دەگرێتە بەر کە مەترسی بۆ سەر جوڵەی ھێزەکانی لە ناوچەکە دروست بکەن.

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/١٨، پۆلێک فرۆکەی ئێف-١٦ ـی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە پارێزگای لازقییە لە سەر کەناری دەریای ناوەڕاست، دواتر بەھۆی موشەکێکی سوریاوە فرۆکەیەکی ڕوسیی کە لە ھەمان ناوچە بوو تێکشکا، فرۆکەکە ١٥ سەرباز و ئەفسەری ڕوسیی ھەڵگرتبوو، دواتریش ڕوسیا ئیسرائیلی بەھۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژییان تێکەوت.

بەپێی گێڕانەوەی ڕوسیا، فرۆکە ئیسرائیلییەکان فرۆکە ڕوسییەکەیان کردووە بە قەڵغان و خۆیان لە ناوچەکە ھەڵاتوون، وەک ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا ڕوونیان کردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین