ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

تا ئێستا ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستیپێنەكردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

هەرچەندە باس لەوە دەكرا كە كۆتایی ئەم هەفتەیە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستپێدەكات، بەڵام دەستیپێنەكردووە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت”هەموو سندوقەكانی دەنگدان بسوتێنرێن ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییەو دەتوانین ساختەكارییەكانی ئاشكرا بكەین”.

عادل نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو یاسایەی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق دەرمانچاند دەستبەجێ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە جێبەجێ كراوەو دەستیان بە كارەكانیان كردووە.

سەبارەت بە بەرێكردنی كارەكان بە هێواشی ناوبراو رایگەیاند، رایی كردنی كارەكان هەزاران فەرمانبەرانی دەوێت‌و دەبێت دووجار لە پارێزگاكان دەنگەكان هەژمار بكرێنەوەو دواجار لە بەغدا، ئەمە هەمووی كاتی دەویـَت كە جاران كۆمسیۆن بە شەش مانگ بۆ ساڵێك خۆی بۆ ئامادە دەكرد.

وتیشی، دەبێت بە لیستی ئەو فەرمانبەراندا بچنەوە، چونكە زۆرێك لە بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرە گشتییەكان تۆمەتیان لەسەرەو مەرج نییە تەنها كۆمسیارانەكان ساختەكاریان كردبێت‌و زۆر كەسی تر تێوەگلاون.

ئاشكراشیكرد “كاری خۆمان دەكەین‌و هەموو خاڵە بەهێزەكان بەدەست ئێمەوەیەو لە قۆناغی سێهەمداین‌و ئەنجامەكانی رابردوو هیچ بایەخێكی یاسایی نییە، چونكە ئەگەر بایەخی یاسای بمایە دووبارە هەژمار نەدەكرایەوە”.

رونیشیكردەوە “لە ئێستادا سەرۆكایەتی كۆمارو حزبە دەنگ دەزكان دەڵێن بە 10% ی هەژماركردنەوەی دەنگەكان رازین، ئێمەتانەمان لە یاسای هەڵبژاردن داوە كە پیێشێلكارییەكی گەورەی تێدایە، چونكە یاساكەی پێشوو دەڵێت دەبێت دەنگدان نهێنی بێت، بەڵام دەنگەكان هەمووی ئاشكرایەو دەتوانرێت ناوی هەموو دەنگدەران‌و داتاكەشی بزانین‌و ئەو كەسەی دڵی بەوە خۆشە كێشەكە بە سیاسی چارەسەر بكرێت، خەیاڵی خاوە، هەمووی هەڵوەشاوەتەوەو دەبێت بە یاسا چارەسەر بكرێت”.

عادل نوری سەبارەت بە مەترسییەكان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان رایگەیاند “ئەگەر %100ی سندوقەكانیش بسوتێنرێن تەواوی بەڵگەكانمان لایەو هەر دەنگێك دزرابێت‌و گۆڕابێت دەتوانین ئاشكرای بكەین بە ژمارەی سندوق‌و پاسۆردو هەرچی گۆڕدرابێت هەموو لای ئێمە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “هەرچی سندوقی كوردستانیش هەیە بیگۆڕن كێشەمان نییەو دەیدۆزینەوە تاكو دەستكاری بكەن كێشەكان زیاتر دەبن‌و عەیبەكان زیاتر دەردەكەون”.

عێراق

عەبادی: دەستلەكارناكێشمەوە
“دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی بێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕەتیدەكاتەوە دەستلەكاربكێشێتەوە و دەشڵێت: “دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق بێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، داواكارییەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیان سیاسییە و پشت بە هیچ دەقێكی دەستووری نابەستێت.

وتیشی، “لە بەرپرسیاریەتی بەردەوام دەبم تاوەكو ئەمانەتەكە ڕادەستی حكومەتی نوێ دەكەم”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە، هەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەبێت پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق و سەروەرییەكەی بێت.

عەبادی ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی خوولی سێیەم لە قۆناغەكانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستیان بە چاكسازیەكی ڕیشەیی هەیە لە دەسەلاتی دادوەری بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ سەرمایەی بەرپرسان بكات و وتیشی، “هیچ دەستێكی سیاسی لەپشت پیسبوونی ئاوی بەسرە نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لەڕووی یاساییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی یاسایی عیراقی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕووە یاسایی و دەستورییەكانەوە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “دەبێت لە دایك و باوكی عیراقی بێت”.

تارق حەرب، پسپۆڕی یاسایی و دەستوری بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە دەستور ئاسانكاری كردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەو بەڵگەیەی دیاری كردووە لە كۆبوونەوەی یەكەم بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ‌ دەنگ لەسەر سەرۆك كۆمار دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەدی نەیەت، واتە ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان زۆرینەی دوو لەسەر سێیان نەهێنا خولی دووەم ئەنجام دەدرێت لەنێوان ئەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە و بە زۆرینەی سادە (50+1) هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو پۆستە بە یەك كۆبوونەوە یەكلایی دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ژمارەیەكی زۆر كاندید هەن، هەرچەندە ژمارەی كاندیدەكان كاریگەری لەسەر دەنگدان نابێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر وردبینی كردنی ناوەكان دەبێت، كە دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كردووە، كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت مەرجی نیشتەجێ‌ بوون لە وڵات و شارەزایی سیاسی تێدابێت و دەبێت ناسراوبێت بە كەسێكی دەستپاك و دادپەروەر و دڵسۆز بۆ ولات و دەبێت لە دایك و باوكێكی عیراقی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەم سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، كە بریاریان داوە ڕۆژی 2-10-2018 سەرۆك كۆماری داهاتوی عێراق هەڵبژێردرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا لە ماوەی 15 ڕۆژدا لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق پێكبهێنرێت.

بەهۆی ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، كە یەكێتی، بەرهەم ساڵح و پارتی، فوئاد حسێن-یان كاندی كردووە، جگە لە چەند كاندیدێكی دیكە، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دواخرا و ئەمڕۆ یەكلایی نەكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین