ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

دیالە: بەهۆی دوو تەقینەوە دوو هاووڵاتی و سێ سەرباز بوونە قوربانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو هاووڵاتی سڤیل كوژران و سێ سەربازیش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە لە دیالە.

سەرچاوەیەكی ئاسایشی بە كەناڵی دجلەی راگەیاند، دوو هاووڵاتی سڤیل لە ناوچەی عەلیاوە لە باكوری خۆرهەڵاتی شاری بەعقوبە نێوەندی پارێزگای دیالە كوژران، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە كە لە ژێر ئۆتۆمبێلەكەیاندا داندرابوو.

روونیشیكردەوە، كە سێ‌ سەربازیش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیان لە دێی ساریەتبە لە باكوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە، هێزە ئاسایشییەكانیش گەمارۆی شوێنێ رووداوەكەیان دا.

عێراق

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دواخرا”
ژمارەی كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار گەیشتە 30 كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار گەیشتە 30 كاندید و پەرلەمانتارێك-یش دەڵێت: “هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دواخرا”.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆنامەوانیدا لە نەجەف ڕایگەیاند، لە ئێستادا نزیكەی ناوی 30 كاندیدیان لایە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و چاوەڕێی پڕۆسەی وردبینی كردنین لە دۆسیە كەسیەكانیان.

ڕاشیگەیاند، كە پابەندن بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە كاتی دەستوری و ئەگەر بە ڕێكەوتن پرسەكە یەكلایی نەكرێتەوە پەنا دەبەنە بەر دەنگدان.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك وەزیران حەلبوسی وتیشی، “ڕۆڵی كوتلە گەورەكە كۆتایی دێت بە دیاری كردنی ناوی كاندیدەكەی، بەلام پێویستە ڕێكەوتن هەبێت بۆ دیاری كردنی كەسێكی سیاسی ئیداری و پیشەیی لێهاتوو، كە توانای بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیەیەی هەبێت و ئەگەر ڕێكەوتنیشی لەسەر نەكرا لە پەرلەمانەوە ڕێكەوتنی لەسەر دەكرێت”.

لای خۆشیەوە، عەلی سنێد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەبادی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند، نیمچە ڕێكەوتن كراوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ڕۆژی 25ی ئەم مانگەیان بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق دیاری كرد و تا ئێستاش نزیكەی 8 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، كە زۆرینەیان كوردن و بریتین لە (بەرهەم ساڵح، فوئاد حسێن، سروە عەبدولواحید، سەلیم شوشكەیی، سەردار عەبدوڵا، لەتیف ڕەشید، عومەر بەرزنجی) و چەند كاندیدێكی عەرەب و ئەوەش ناكۆكی لەنێوان پارتی و یەكێتی دروست كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ جێگری سەرۆكی حزبێك خۆی بۆ سەرۆك كۆماری عیراق كاندید كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حزبی “بزوتنەوەی نەتەوەیی توركمانی” خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ڕاگەیاند.

عەباس بەیاتی، جێگری سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە بەڵگەنامەكانی خۆكاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشی پەرلەمانی عیراق كردووە.

پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ڕۆژی 25ی ئەم مانگەیان بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق دیاری كرد و تا ئێستاش نزیكەی 10 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، كە زۆرینەیان كوردن و بریتین لە (بەرهەم ساڵح، فوئاد حسێن، سروە عەبدولواحید، سەلیم شوشكەیی، سەردار عەبدوڵا، لەتیف ڕەشید، عومەر بەرزنجی) و چەند كاندیدێكی عەرەب.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین