ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبادی و مالكی بۆ چوونە نێو هاوپەیمانێتییەكەی سەدر  دیاریكراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەكان حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیستی نەسر، نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا دیاریكراون بە مەرج بچنە نێو هاوپەیمانێتییەكەی موقتەدا سەدر و هادی عامرییەوە .

موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیرون و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح بەر لە دوو رۆژ هاوپەیمانێتییەكیان راگەیاند، كە بە گوتەی سەدر پشتیوانی لە مانەوەی هاوپەیمانێتیشی لەگەڵ هەر یەكە لە لیستی وەتەنییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی و لیستی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم دەكات بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی العرب الیوم.

تاكو ئێستا بەرنامە و ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام سەرچاوە عێراقییەكان دەڵێن لە ژێر فشاری ئێراندا كراوە دوای سەردانەكەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەغدا كە شیعە ناكۆك و دژ بە یەكەكانی كۆكردەوە.

سەدر و عامری گۆڕەپانی سیاسییان تووشی موفاجەئە كرد بە راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەكەیان لە نەجەف، ئەمەش دوای لێكتێگەیشتنەكانی نێوان سائیرون و وەتەنییە وحیكمە و واش لێكدرایەوە كە عەبادی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەچنە نێو هاوپەیمانێتییەكەوە.

عێراق

بەسرە.. ھێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیرییان دەستپێکردووە

خەڵک-

وەک ھەنگاوێک بۆ سەرتکوتکردنی ناڕەزاییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لە شاری بەسرە دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە.

میدیا عیراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەکانی کە براونەتە شاری بەسرە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، دەستیان بە ڕەشبگیری کردووە و بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان، نزیکی ٦٠٠ کەس لەو ھەڵمەتەدا دەستگیر کراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێکی حکومی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو ھەڵمەتەی ھێزە ئەمنییەکانەوە نەداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ کەس کوژران و زیاد لە دووسەد کەسیش بریندار بوون

خەڵک-

لە خۆپیشاندانەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سەماوە، ٣ خۆپیشاندەر کوژران و ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی باشوری عیراق، ٣ خۆپیشاندەر لە شاری سەماوە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون، ١٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای میسان ٢٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی دیکەش بە گشتی ئەمڕۆ ٥٠ کەس بریندار بوون.

پێشتریش خۆپیشاندەرێک لە بەسرە و ٢ خۆپیشاندەریش لە شاری عەمارە کوژراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەڕ لە نێوان چەكدارانی سەدر و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند خولەكێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگایەكی سەر بە ڕەوتی سەدر لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی بارەگاكە و خۆپیشاندەراندا دروست بوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكەوە، كە لە قەزای “قاسم” لە پارێزگای بابل ڕوویداوە، 8 خۆپیشاندەر برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ویستویانە بارەگاكە بسوتێنن و لەلایەن پاسەوانەكانیشەوە تەقەیان لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین