ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نوسینگەی عەبادی گومانی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی راگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی ئاشكرای كرد كە حكومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام بەردەوامبوونی دەكەوێتەسەر حكومەتی ئایندە كە بەردەوامی پێ دەدات یان نا.

سەعد حەدیسی بە بغداد الیوم-ی راگەیاندووە كە حكومەتی ئێستا بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بەردەوامە لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەكی بەردەوام و رێكخراو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشیكرد كە پرۆسەكە بە پێی ئەو رێككەوتنەیە كە لەسەری كراوە، بەڵام بەردەوامبوونی لە قۆناغەكانی ئایندە دەكەوێتە سەر حكومەتی نوێ “نازانم دوای كۆتاییهاتنی ویلایەتەكەی عەبادی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەگیرێت یان نا”.

لە مانگی ئاداری رابردووەوە حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئەوەی دیكەشی حكومەتی هەرێم خۆی تەواوی دەكات.
پێشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا پەیوەستە بە ناردنی ئەو پارەی لە بەغدادەوە دەنێردرێت.

ئابوری

لە سلێمانی 800 هەلی كار ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەلی كاركردن بۆ 800 كەس لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و بەرپرسی ڕێكخراوەكە لە هەرێم دەڵێت: ” كار دەكەن بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕ و گۆیژە”.

بەپێی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی كردووە لە رۆلاد لاكنەر، جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لە عێراق و لێپرسراوی راستەوخۆی ڕێكخراوەكە لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕێكخراوەكە بەڵێنی بەردەوامبوونی پڕۆژە بەگەڕخراوەكانی ڕێكخراوی GIZی داوە تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و كاركردنیش لەسەر بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی بواری هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی گەنجان و گەشەكردنی كەرتی تایبەت.

لاكنەر، ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئێستادا ڕێكخراوەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕو گۆیژە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا (٨٠٠) هەلی كار ڕابگەیەنێت بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پاركی ئازادی و هەواری شار لە سلێمانی.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە پڕۆگرامی ڕێكخراوەكە بۆ ساڵی ٢٠١٩دا بایەخی تایبەتی بە سلێمانی دەدرێت.

ڕێكخراوی GIZ یەكێكە لە گەورەترین ڕێكخراوە حكومییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا كە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دووەم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و بە پێدانی مووچەی خانەنشیان، كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە 22/7/2018 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 23/7/2018 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی سێ شەممە 24/7/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكایەتییەكانی (پەرلەمانی كوردستان و و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم) دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 25_26/7/2018 مووچەی خانەنیشنی سەربازی و لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوشی خستۆتەڕوو، كە ڕۆژی یەك شەممە 29/7/2018 بە پێدانی مووچەی “خانەنشینی شارستانی” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە.. دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دوادەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە، بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم پرۆسەكانی ناردنی پارەی لەنێوان بانكە حكومییەكان و بانكە ئەهلییەكان ڕاگرت و بڕیاریدا كە موچەی ئەو وەزارەتانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە دوابخرێت بۆ مانگی داهاتوو.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە دوێنێ پێنج شەممە و ئیمزای عەلی موحسین ئیسماعیل، بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بەوەكالەت لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، هیچ ئاڵوگۆڕێكی پارە ناكرێت لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا و ئەو وەزارەتانە تا دەرچوونی بڕیارەكە موچەیان وەرنەگرتووە، موچەكانیان دەكەوێتە مانگی ئابەوە.

حكومەتی عێراق لەسەرەتای هەموو مانگێكەوە دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە و لە كۆتایی مانگدا تەواوی موچەی وەزارەتەكان دابەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین