ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڕیزبه‌ندی گرانبه‌هاترینه‌کان) لیمار ده‌بێته‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌مێژووی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا هه‌نگاویکی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆماس لیماری فه‌ره‌نسی ناوه‌ و ته‌نها چه‌ند وه‌رده‌کارییه‌ک ماوه‌ له‌ بۆنده‌که‌یدا یه‌کلایی بکرێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا” له‌سه‌رچاوه‌کانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، ئیداره‌ی “ڕۆخی بلانکۆس” هه‌موو شتێکیان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی یانه‌ی مۆناکۆوه‌ یه‌کلایی کردۆته‌وه‌ و ته‌نها پشکنینه‌ پزیشکیه‌کان ماوه‌، به‌ڵکو چاوه‌روان ده‌کرێت پێشوه‌خت به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌که‌ ئاشکرا بکرێت.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌کان، بۆندی لیمار بڕی ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن یورۆی تێده‌چێت، ئه‌و نرخه‌ش به‌رزترینه‌ له‌مێژووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و ته‌نانه‌ت پێش نرخی گواستنه‌وه‌کانی فالکاو جاکسۆن مارتینێز و دیێگۆ کۆستا ده‌که‌وێت.

ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌ندی گرانبه‌هاترین گواستنه‌وه‌کانه‌ له‌مێژووی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریددا:

  • لیمار (مۆناکۆ): له‌نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن یورۆ
  • دیێگۆ کۆستا (چێڵسی): ٥٥ ملیۆن
  • فالکاو (پۆرتۆ): ٤٠ ملیۆن
  • ڤیتۆلۆ (سڤیلیه‌): ٣٦ ملیۆن
  • جاکسۆن مارتینێز (پۆرتۆ): ٣٥ ملیۆن
  • گامێرۆ (سڤیلیه‌): ٣٢ ملیۆن
  • گریزمان (ڕیاڵ سۆسیداد): ٣٠ ملیۆن
  • گایتان (به‌نفیکا): ٢٥ ملیۆن
  • ئه‌گوێرۆ (ئیندیپێندیت): ٢٣ ملیۆن
  • فۆرلان (ڤیاڕیاڵ): ٢١ ملیۆن

جیهانی

گواردیۆلا پڕۆسه‌ی (یه‌ک له‌ سێ)ی داڕشتووه‌ و ناچاره‌ ڕووبه‌ڕوی خه‌ونی “خانمه‌ پیره‌که”‌ ببێته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پلانی داڕشتووه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا هه‌وڵه‌کانی بۆ سێ یاریزان چڕ بکاته‌وه‌، له‌هه‌مان کاتیشدا ناچاره‌ رووبه‌ڕوی خه‌ونه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆس ببێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن”ی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، به‌هۆی پێکانی کیڤن دی برۆینی به‌لجیکی و هه‌ڵکشانی فێرناندینیۆ به‌ ته‌مه‌ندا، گواردیۆلا ناچاربووه‌ بیر له‌ پلانێکی کاتی بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تا کۆتایی وه‌رز پارێزگاری له‌پێگه‌ی یانه‌که‌ی بکات.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، پێگه‌ی فێرناندینیۆ بووه‌ به‌ کێشه‌ی پێکهاته‌ی “سیتیزن” و ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ ٣٣ ساڵ و به‌ته‌نها توانای جێبه‌جێکردنی تاکتیکه‌ به‌رگرییه‌کانی نه‌ماوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئیلکای گۆندوگانی ئه‌ڵمانی نه‌یتوانیوه‌ به‌ قوڵایی هێڵی به‌رگریدا شۆڕبێته‌وه‌ و یاریده‌ده‌ربێت له‌ هاوسه‌نگکردنه‌وه‌ی شێوه‌ یارییکردنیان و ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ لاوازتر له‌وه‌رزی رابردوو ده‌ربکه‌ون.

‌لێره‌وه‌ گواردیۆلا بیری له‌ کڕینی فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام کردۆته‌وه‌ و بڕی ٥٠ ملیۆن پاوه‌ندی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخان کردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌شدا ناوه‌کانی تیاگۆ ئالکانتارا (بایرن میونشن) و ئه‌دریان ڕابیۆ (پاریس سانت جێرمان) وه‌ک به‌دیلی گه‌وهه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌ ده‌ستنیشان کراون، به‌وشێوه‌یه‌ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت تا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دی برۆین (مانگێکی ماوه‌) پارێزگاری له‌ نازناوه‌که‌ و ئه‌نجامه‌کانی بکات.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی “کالچیۆ میریکاتۆ” ئاشکرای کردووه‌،‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا گواردیۆلا و ئیداره‌ی سیتی ناچارن ڕووبه‌ڕوی خه‌ونه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆس ببنه‌وه‌ که‌ له‌ کڕینی لیرۆی سانێ-ی ئه‌ڵمانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

“کالچیۆ میریکاتۆ” نوسیویه‌تی: له‌م وه‌رزه‌دا لیرۆی سانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “فه‌یله‌سوفه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌” گونجاو نییه‌، له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی به‌پێی پێویست نه‌بووه‌ و ئیداره‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ پێیان وایه‌ هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تاکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خۆی ناساندووه‌‌ و ده‌کرێت له‌داهاتوشدا وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی “دۆن” مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام کێشه‌یان له‌ نرخه‌که‌یدایه‌ که‌ له‌ئێستادا نزیکی ١٥٠ ملیۆن یورۆ ده‌بێت، ئه‌م نرخه‌ش دابینکردنی قورسه‌ و ئه‌گه‌ر له‌گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا به‌ که‌متر نه‌توانن دابینی بکه‌ن، ئه‌وا بێگومان له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر که‌یسه‌که‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئاسینسیۆ: حه‌زم له‌ ژماره‌ (١٠)ی ڕیاڵ مه‌دریده‌ و بۆ خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌که‌ په‌له‌م نییه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

مارکۆ ئاسینسیۆی ئیسپانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دانی پێدا ده‌نێت که‌ حه‌زی به‌ درێسی ژماره‌ (١٠)یه‌ و تائێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ لوکا مۆدریچ نه‌کردووه‌.

دوای سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی شاهانه‌ به‌سه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام، له‌چاوپێکه‌وتنێکی خێرادا ئاسینسیۆ به‌ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ڕاگه‌یاند :” گرنگ ئه‌وه‌یه‌ توانیمان سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ دابین بکه‌ین، تایمی یه‌که‌م زۆر باش ده‌رکه‌وتین، به‌ڵام له‌تایمی دووه‌مدا ئارامیمان له‌ده‌ستدا و به‌پێی پێویست نه‌بوین، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌بوو سێ خاڵمان به‌ده‌ست هێنا، بردنه‌وه‌شمان به‌ گۆڵێک هاوشێوه‌ی بردنه‌وه‌یه‌ به‌ سێ گۆڵ”.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی درێسی ژماره‌ (١٠) ده‌ڵێت :” لوکا له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵمدا قسه‌ی نه‌کردووه‌، منیش داوام نه‌کردووه‌، به‌ڵێ حه‌زم له‌درێسی ژماره‌ ١٠یه‌، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن مۆدریچ خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌، له‌داهاتودا هیوادارم بتوانم به‌ده‌ستی بهێنم”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خه‌ڵاتی باشترینی جیهان “بالۆن دۆر”وه‌ ده‌ڵێت :” هه‌موو تواناکانی خۆم بۆ بردنه‌وه‌ی ڕیاڵ به‌کارده‌خه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌موو کاره‌ باشه‌کان ئه‌نجام بده‌م، ئه‌گه‌ر بتوانم ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بهێنم بێگومان خۆشحاڵ ده‌بم، به‌ڵام من هیچ په‌له‌م نییه‌، با بزانین له‌داهاتودا چی ڕووده‌دات”.

له‌دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ له‌ ڕیاڵ مه‌درید، ئاسینسیۆ له‌لایه‌ن جولین لوپێتیگی ڕاهێنه‌ری نوێوه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌کانی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ دی فرانچیسکۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆما ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌داهاتودا ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ ئیسپانیه‌ ده‌بێته‌ باشترین یاریزانی جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئه‌مشه‌و ڕیکۆردێکی مێژوویی تر له‌به‌ر پێیه‌کانی مێسی-دا ده‌توێته‌وه‌ و پێش ئالڤێس ده‌که‌وێت !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و کاتژمێر (٩:٤٥) به‌کاتی کوردستان، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌یاریگای خۆیدا “کامپ نو” میوانداری یانه‌ی جیرۆنای که‌ته‌لۆنی ده‌کات و لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار ده‌کات.

له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جیرۆنا، جادوگه‌ره‌که‌ی ئه‌رجه‌نتین پێویستی به‌تۆمارکردنی گۆڵ یاخود دروستکردنی نییه‌، به‌ڵکو ته‌نها به‌شداریکردنی خۆی له‌خۆیدا مێژوویه‌که‌ و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ناوییه‌وه‌ تۆمار ده‌کرێت.

ئه‌مشه‌و “بوڵگا” له‌چوارچێوه‌ی ململانێکانی خولی ئیسپانیا “لالیگا” یاریی ژماره‌ ٤٢٣ به‌درێسی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌بێته‌ یه‌که‌مین یاریزانی بیانی هێنده‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ خولی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌پێشودا ئه‌م ڕیکۆرده‌ به‌ناوی دانی ئالڤێسی به‌رازیلی-یه‌وه‌ بوو (٤٢٢ یاریی ئه‌نجامدابوو)، به‌ڵام به‌رگریکاره‌ به‌رازیلیه‌که‌ ڕوویکرده‌ یانه‌ی یوڤانتۆس و پاشان پاریس سانت جێرمان و زنجیره‌ی ڕیکۆرده‌که‌یی خۆیی کۆتایی پێهێنا، له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد (جه‌وله‌ی چواری لالیگا) مێسی توانی ژماره‌که‌ هاوتا بکاته‌وه‌ و ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر جیرۆنا ڕیکۆرده‌که‌ به‌فه‌رمی ده‌شکێنێت.

مێسی بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوویدا ساڵی ٢٠٠٤ به‌سه‌رپه‌رشتی فرانک ڕیکارد به‌شداری یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بارسای کرد، له‌م وه‌رزه‌شدا له‌ پێنج جه‌وله‌ی سه‌ره‌تا به‌شداری کردووه‌ و خاوه‌نی چوار گۆڵه‌ و له‌پاڵ ئیاگۆ ئه‌سپاس و که‌ریم بنزیمه‌ گۆڵکاری خوله‌که‌یه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین