ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئه‌فسانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیا: ئوزێل و گۆندوگان هه‌مان هه‌ڵه‌ی ٩٤ی منیان کرد‌، باشتره‌ دووربخرێنه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

ستیفان ئیفینبێرگی ئه‌ستێره‌ی پێشوی ئه‌ڵمانیا، ڕه‌خنه‌ی توند له‌ مه‌سعود ئوزێل و ئیلکای گۆندوگانی هاونیشتیمانی ده‌گرێت و داوا له‌ یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی ده‌کات ئه‌و دوو یاریزانه‌ له‌پێکهاته‌ی “ناسیوناڵ مانشافت” دووربخاته‌وه‌.

ماوه‌یه‌که‌ به‌هۆی وێنه‌گرتنی ئوزێل و گۆندوگان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغانی سه‌رۆکی تورکیا، کێشه‌ له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و دوو یاریزانانه‌دا دروست بووه‌.

ئه‌فسانه‌که‌ی ئه‌ڵمان به‌ پۆرتاڵی “تی ئۆن لاین”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و کلتوره‌ کاربکرێت که‌ چه‌ندین ساڵه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا کاری پێده‌کات، ده‌بێت ئوزێل و گۆندوگان له‌پێکهاته‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ربکرێن، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من و ئولی شتاین هات دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان رووداوه‌ و هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوانیاندا نابینم”.

ئه‌ستێره‌ ناوداره‌که‌ له‌هه‌مان کاتدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ بڕیار له‌مانه‌وه‌یان دراوه‌ و هیچ چاره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م گه‌لی ئه‌ڵمانیا نه‌ماوه‌ ته‌نها پاڵپشتی کردنیان نه‌بێت و ده‌ڵێت :” مه‌سه‌له‌که‌ له‌سه‌ر دوو یاریزانه‌که‌ ئاسان ناکه‌م، ئه‌وان ده‌که‌ونه‌ به‌ر لێشاوی ڕه‌خنه‌کان و ڕه‌خنه‌کانیش په‌یوه‌ندییان به‌ تۆپی پێوه‌ نییه‌، ده‌مه‌وێت دووپاتی بکه‌مه‌وه‌، من پێموایه‌ باشترین چاره‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌یانه‌، به‌ڵام دڵنیام بڕیاری مانه‌وه‌یان دراوه‌ و نازانم میدیاکان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ یان دایده‌خه‌ن”.

له‌کۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت:” ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئوزێل و گۆندوگاندا هاتووه‌ خراپترین شته‌ به‌سه‌ر یاریزانێکدا بێت، له‌مۆندیالی ١٩٩٤ به‌سه‌ر مندا هات، لێره‌وه‌ بیر له‌خۆت ده‌که‌یته‌وه‌: ئایا ئه‌م درێسه‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنێت ئاوای بۆ بکه‌م؟ ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ یارییه‌ک یان زیاتر؟ به‌ڕاستی شتێکی دراماکتیکیه‌”.

له‌مۆندیالی ١٩٩٤ و دوابه‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆریا، ئیفێنبێرگ به‌ ده‌سته‌کانی جوڵه‌یه‌کی ناشرینی بۆ هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا کرد، له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ یاریزانه‌که‌ بووه‌ جێی گاڵته‌جاڕی هانده‌ران و چه‌ندینجار فیکه‌بارانیان کرد، به‌وهۆیه‌وه‌ بێرتی ڤۆگسی ڕاهێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی “ناسیوناڵ مانشافت” دووریخسته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند ” هه‌تا من راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا بم ئیفینبێرگ ناگه‌ڕێته‌وه‌ نێو پێکهاته‌که‌”، راهێنه‌ری ناوبراو به‌ڵێنه‌که‌یی برده‌ سه‌ر و له‌ساڵی ١٩٩٤ تا ساڵی ١٩٩٨ بانگهێشتی ئه‌ستێره‌که‌ی یانه‌ی فیورنتینای ئیتاڵی نه‌کرده‌وه‌.

جیهانی

فرمێسکه‌کانی کریستیانۆ تۆڵه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌ی مۆناکۆیه‌ و(یوێفا) سزای قورس ده‌رناکات !

خه‌ڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس له‌دوای جێهێشتنی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ستی به‌ که‌مته‌رخه‌می ده‌زگا وه‌رزشیه‌کانی سه‌ر به‌یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا کردووه‌ و هاوڕێکانی ده‌ڵێن: خه‌مباری دایگرتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، یاریزانانی یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری تۆرینۆ تائێستاش له‌هۆکاری کارده‌ سوره‌که‌ی کریستیانۆ تێنه‌گه‌یشتون، سه‌رجه‌میان پێیان وایه‌ مه‌سه‌له‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئه‌وروپاوه‌ هه‌یه‌ که‌ تیایدا کریستیانۆ ئاماده‌ نه‌بووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، یاریزانان له‌نێوان خۆیاندا باسیان له‌وه‌کردووه‌، ئه‌گه‌ر کریستیانۆ له‌ ئاهه‌نگه‌که‌ی مۆناکۆ ئاماده‌بوایه‌ ئه‌وا بێگومان له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤالێنسیا به‌وشێوه‌یه‌ کاردی سوری به‌ڕوودا به‌رز نه‌ده‌کرایه‌وه‌، له‌ئێستاشدا پێیان وایه‌‌ تۆڵه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌ی لێکراوه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی رابردودا کریستیانۆ ئاماده‌نه‌بوو به‌شداری ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا بکات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتبو لوکا مۆدریچ ده‌بێته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاته‌که‌، ئه‌وه‌ش ساردی له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌کاندا دروست کرد، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ تاراده‌یه‌ک دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی بڕیاری کارده‌ سوره‌که‌ بڕیاری ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر بووه‌ نه‌ک ناوبژیوانی سه‌ره‌کی.

“توتۆ سپۆرت” نوسیویه‌تی، ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌ست به‌ دڵسۆزی یاریزانه‌که‌یان ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕشتنی فرمێسکه‌کانی له‌نێو یاریگا و ئه‌وانیش پێیان وایه‌ تۆڵه‌ له‌ ئه‌ستێره‌که‌یان ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خستونیه‌تیه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی دژایه‌تیکردنی (یوێفا) و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، بۆیه‌ لێره‌دا کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتیه‌که‌ بڕیاریانداوه‌ چیتر سزای قورستر به‌سه‌ر “دۆن”دا نه‌سه‌پێنن تا که‌یسه‌که‌ گه‌وره‌تر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ “دۆن” له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی یونایتد له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌شداری ده‌کات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زلاتان له‌ ئه‌مریکا کۆتایی به‌ ژیانی وه‌رزشیی ناهێنێت و ئۆفه‌رێکی له‌ ئه‌وروپاوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئه‌ستێره‌ی  یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاکسی دووپاتیده‌کاته‌وه‌، له‌ وڵاتی ئه‌مریکا کۆتایی به‌ ژیانی وه‌رزشیی ناهێنێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کیشوه‌ری ئه‌وروپا.

ئه‌ستێره‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی سوید له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” هیچ ده‌رگایه‌کم دانه‌خستووه‌، ئه‌گه‌رێک هه‌یه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، له‌یانه‌ی مالمۆی سویدیه‌وه‌ ئۆفه‌رێکم به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌و یانه‌یه‌ کۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشییم بهێنم”.

زلاتانی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له‌یانه‌ی مالمۆی سویدیه‌وه‌ ده‌ستی به‌یارییکردن کرد، پاشان به‌یانه‌کانی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام و یوڤانتۆس و ئینته‌رمیلان و میلان و به‌رشلۆنه‌ و مانچسته‌ر یونایتددا تێپه‌ڕی کرد، له‌کۆتاییشدا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاکسی ئه‌مریکیه‌وه‌ کرد و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی تر له‌ خولی ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌لێدوانه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مالمۆوه‌ بکات.

“ئێبرا کادابرا” پاش ئه‌نجامدانی ١١٦ یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی سویده‌وه‌، له‌ساڵی ٢٠١٦ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی بچڕاند و به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕاگه‌یاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڕێکه‌وتنه‌که‌ی بارسا) سه‌رۆکی پاریسی تێکداوه‌ و ناچاری ده‌که‌ن ئه‌و کاره‌ بکات که‌ به‌هیچ یانه‌یه‌ک ناکرێت !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌دریان ڕابیۆ… ئه‌و ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌ی له‌چنگی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی قه‌ته‌ر و پێکهاته‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرماندایه‌، به‌ڵام یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌هۆی دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیاوه‌ ناتوانێت پارێزگاری لێبکات.

ڕۆژنامه‌ی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه‌، حاڵی حازر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هاوتۆته‌ نێو هاوکێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان ڕابیۆی فه‌ره‌نسیه‌وه‌، ئه‌و یانه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌ست پێکردووه‌ و پلانیان داڕشتووه‌ له‌ داهاتودا جێگه‌ی یه‌کێک له‌ لوکا مۆدریچ، یاخود تۆنی کرۆسی پێبگرنه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن داواکاریه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ن به‌ موچه‌ و ئیمتیازاتی زیاتر له‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” زیاتر به‌ مه‌سه‌له‌که‌دا ڕۆچووه‌ و نوسیویه‌تی: به‌رشلۆنه‌ پێشوه‌خت به‌ڵێنی موچه‌ی ساڵانه‌ی (١٠ملیۆن یورۆ) و (١٥ ملیۆنی کاش)یان وه‌ک دیاری به‌ یاریزانه‌که‌ داوه‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩ به‌بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه‌بکات، ئه‌م به‌ڵێنانه‌ش یاریزانه‌که‌یان ناچار کردووه‌ بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ ناسڕ خلێفی و هاوڕێیانی نوێ نه‌کاته‌وه‌ (له‌ پاریس ٧،٥ ملیۆن موچه‌ وه‌رده‌گرێت).

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، زانیارییه‌کان ناسڕ خلێفی خاوه‌نی پاریسیان بێزارکردووه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌که‌ی هانداوه‌ هاوکاری بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تۆماس توخێلی راهێنه‌ر نه‌رمی به‌رامبه‌ری نواندووه‌ و له‌سه‌رجه‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا کردویه‌تی به‌ کۆڵه‌که‌ی پێکهاته‌که‌ی، هه‌روه‌ها هه‌ندێجار شاره‌ی کاپیتانۆی پێده‌به‌خشێت!

هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌س نییه‌، به‌ڵکو سه‌رمایه‌دارانی قه‌ته‌ر هێنده‌ توڕه‌یی دایگرتون که‌ له‌ئێستادا تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن بۆندێکی نوێ پێشکه‌شی ناوه‌ندسازه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ بکه‌ن به‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی (٢٠ ملیۆن یورۆ)، ئه‌و نرخه‌ش هاوتای موچه‌ی یاریزانه‌ گه‌وره‌کانی وه‌ک مێسی وکریستیانۆیه‌ و به‌هیچکام له‌ دوو یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ دابین ناکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین