ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دە سەیرترین دیزاینەکانی مۆبایل لە ڕابردوودا

خەڵک-

پێش برەو پەیداکردنی مۆبایل بەم دیزانە باوانەی ئێستا ھەن، کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل لە پێنا سەرنجراکێشان و تازەگەری، ساڵانە دەیان دیزاینی سەیر و ناکردەیی مۆبایلیان دەخستە بازاڕەوە بە بێ ئەوەی لەوە بترسن فرۆشیان لە بازاڕدا ھەرەس بھێنێت، چونکە ھەمیشە ھەڵبژاردەی ئاسایی دیکەیان لە بازاڕدا بووە و بەوەش نەترساون سەکێشییە نوێیەکانیان شکست بھێنێت.

لێرەدا ئاماژە بە چەند دانەیەک لەو مۆبایلانە دەکەین:

1-مۆبایلی Haier P7، کە لە شێوەی قەڵەمدا دروستکراوە، کیبۆردێکی ١٢ دوگمەیی لەگەڵ شاشەیەکی بچوک ھەیە، لە پشتەوەشی کامێرایەکی ٢ مێگاپێکسڵیی لەسەرە و دەشتوانیت بیکەیت بە گیرفانی سەر قۆڵەکەتەوە.
ژمارەیەکی کەم مۆبایلە بەھەم ھێنرا و خواستی زۆری لەسەر نەبوو، بۆیە بەرھەمھێنانی وەستێنرا.

٢- لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمپانیای نۆکیا زنجیرە دیزاینێکی بڵاوکردەوە بە دوو گۆشەی تیژ و دوو گۆشەی چەماوە، بەڵام سەیرترینیان مۆبایلی Nokia 7600 بوو، کە شێوەیەکی چوارگۆشەیی ھەبوو، دوگمەکانیشی بە ھەردوو لای چوارگۆشەکەدا دابەشکرابوون.
بەھۆی ناکردەیی بەکارھێنانییەوە ئەم مۆبایلە کڕیاری زۆر کەم بوو، بەڵام کۆمپانیای نۆکیا دیزاینە نویێیەکەی لەسەر مۆبایلێکی دیکە Nokia 7610 دانا و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست ھێنا.

٣- مۆبایلی Nokia 7280 زەمەنێک پێش مۆبایلە لەمسەکان دروستکراوە، ئەم مۆبایلە ھیچ دوگمەی لەسەر نییە، بەڵکو بە سوڕاندنی دوو لای مۆبایلەکە لە ئاراستەی ژمارە و پیتەکان و وەستان لەسەریان، ژمارەکە یان پیتەکە دەنوسێت.
بیرۆکەی مۆبایلەکەش ئاراستەی ئەو خانمانە کرابوو گرنگی بە باتەتی جوانکاریی دەدەنن بەڵام نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێکێت.

٤- مۆبایلی Nokia N-Gage، ئەم مۆبایلەش بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٣ یە، لەسەرەتای ئەو دەیە یارییە کۆمپیوتەرییە دەستییەکان باوی بوو، کۆمپانیای Nintendo ش پێشڕەویی ھەبوو لەو بوارەدا، نۆکیاش بۆ ئەوەی سەرنجی گەیمەرەکان رابکێشێت، ئەم مۆبایلەی بۆ دیزاین کردن.
مۆبایلەکە چەند یارییەکی خرابوویە سەر و سیستمی کارپێکردنەکەشی بە شێوەیەک بوو دەتوانرا یاریی دیکەی بۆ زیاد بکرێت، سەرکەوتنێکی ناوەندیی بۆ کۆمپانیاکە بەدەستھێنا.

٥- مۆبایلی Siemens Xelibri 6، لەسەرەتای دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە، کۆمپانیای سیمینزی ئەڵمانی زنجیرەیەک مۆبایلی خستە بازاڕەوە، یەکێک لەو مۆبایلانەش تایبەت کرابوو بە خانمان، بەڵام زۆریی ھەڵبژاردنەکانی ئەوکاتی Nokia و Sony Ericson لە بازاڕدا، بواریان بۆ بەرھەمی ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە نەھێشتبوویەوە، مۆبایلەکەش پاش ماوەیەک لە بەرھەمھێنان ڕاگیرا.

٦- مۆبایلی Nokia N90، بەدیزاینێکی نوێ و شۆرشگێرانە لە بواری مۆبایل ھەژمار کرا، بە شێوەیەک دەتوانرا شاشە و کامێرا ٢ مێگاپێکسڵییەکەی بە ئاراستەی جیاواز بسوڕێنرێت، لە کورستانیش خەڵکێکی زۆر لەو مۆبایلەیان کڕیبوو.

٧- مۆبایلی Samsung SPH-N270 Matrix، وادیارە کاریگەریی فیلمی ماتریکس ئەو کات تەنھا بواری سینەمای نەگرتبوویەوە، بەڵکو بۆ بەرھەمە تەکنۆلۆجییەکانیش سەری کێشابوو، ئەم مۆبایلەی سامسۆنگ یەکێک بوو لەو بەرھەمانەی ئاراستەی ئەو کەسانە کرا حەزیان بە بابەتی تەکنۆلۆجی داھاتوو دەکرد.

٨- مۆبایلی Samsung Serene، دیزاینێکی دیکەی سامسۆنگ بوو بە شێوەی دەفتەری، لەکاتی داخستنیدا ھەست ناکرێت مۆبایل بێت.

٩- مۆبایلی Nokia 3250، بەشی خوارەوەی مۆبایلەکە دەسوڕا و کە ھەڵدەگەڕایەوە لە جیاتی کیبۆرد، میوزیک پلایەر دەھاتە بەرچاو، ئەویش بۆ تۆخکردنەوەی ئەو تەکنۆلۆجیا نوێیەی ڕێگای دەدا لە ئامێرێکی بچوکدا بەردەوام گوێ لە میوزیک بگریت، ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.

١٠- مۆبایلی Toshiba G450، کاتێک تۆشیبا ئەم ئامێرەی لە ٢٠١١ خستە بازاڕەوە، دوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ھێواش ھێواش خەریکی کۆنترۆڵکردنی بازاڕ بوون، بەڵام کۆمپانیاکە ویستی ھەنگاوێک بگەڕێتەوە و ئەم ئامێرەی خستە بازاڕەوە کە لە سێ بازنە پێکھاتووە، بازنەیەک شاشەیە و دووانەکەی دیکەش کیبۆرد.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە

خەڵک-

ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة، وهذه هي مميزاتها

Posted by ‎DW (عربية)‎ on Wednesday, September 19, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زنجیرەی HUAWEI Mate 20 بە خێرایی %75 زیاتر و توانایەکی بەرزتری پاتری بە ڕێژەی 58%

خەڵک – تەکنەلۆژیا
كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل كێبڕكێیانە بۆ ئەوەی خواستی بەكارهێنەران بهێنەدی، هەموو ئەزموونی خۆیان تەرخان دەكەن بۆ ئەوەی پرۆسێسەرێكی داهێنەر پێشكەش بكەن كەئامێرەكان خێراتر و باشتر دەكات، هواوی توانای بەهێزی پرۆسێسەرە تازەكەی ئاشكراكرد كەبە تەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر كاردەكات كە تواناكانی زیرەكی دەستكرد لە زنجیرەی HUAWEI Mate 20 زیاد دەكات كە مانگی داهاتوو ئەم زنجیرەیە ئاشكرا دەكرێت.
هواوی هەردەم پێشەنگ بووە لە بواری لێكۆلینەوە و داهێنان لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە مۆبایلدا، خاوەن 14 سەنتەری لێكۆلینەوە و پەرەپێدانە لە جیهاندا، 45% توانای كارمەندانی بۆ ئەم بوارە تەرخان دەكات، بەپێی لیستی ئەوروپا بۆ هەڵسەنگاندنی وەبەرهێنان لە بورای لێكۆلینەوە، هواوی لەپلەی شەشەمە لە پێش ئەپل كە لە پلەی حەوتەم هات.
لەساڵی 2017 هواوی یەكەم كۆمپانیا بوو كە مۆبایلێكی بەتوانای زیرەكی دەستكرد وەشاند لە زنجیرەی HUAWEI Mate 10، ئەمساڵیش كۆمپانیا كورتەیەك لەبارەی HUAWEI Mate 20 پێشكەش دەكات كەپاڵپشتە بە پرۆسێسەری كیرین 980 كەخۆی لەخۆیدا دەسكەوتێكی داهێنەری بێ وێنەیە، ئەو پرۆسێسەرە تازەیە توانای مۆبایلی HUAWEI Mate 20 زیاددەكات كەیەكەم پرۆسێسەرە بە تەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد كاردەكات و چەسپاوە لە رووبەری 1 سم دووجا كە یەكەی چارسەری سەرەكی و چارسەری وێنەكانی تێدایە، ئەم پرۆسێسەرە توانا بەهێز دەكات لە ئەپڵیكەیشنی خۆشی و یاریەكان و بەپێش ركابەرەكانی دەكەوێت بە جیاوازیەكی زۆرەوە.

هێزی زیاتر لە توانا ئاستی بەرزتر لەبەكارهێنانی وزە
پرۆسێسەرە تازەكە بەوە ناسراوە كە توانای كاركردن باشتردەكات بەرێژەی 75% لەئەنجامدا ئاستی بەكارهێنانی وزەی پاتریدا بە رێژەی 58% بەرزدەكاتەوە، بەهۆی سیستەمی 7 نانۆ مەتر كە 6.9 ملیار ترنزستۆر لەخۆدەگرێت بەرێژەی 1.6 ملیار زیاتر لەپرۆسێسەری پێشوو، پرۆسێسەری كیرین 980 خێراییەكی بێ وێنە بەكاركردنی ئەپڵیكەیشنەكان و كاتی زیاتر لەكاركردن دەدات، لەگەڵ ئەزموونێكی ئاسان لە بەكارهێنان، بەهۆی شێوازی ناوازەی لە كۆكردنەوەی ناوک، پرۆسێسەرەكە توانای دابەشكردنی توانای هەیە بەپێی داواكاریەكانی مۆبایل لەلای هەر بەكارهێنەرێک.

نەوەی دواتر لە ئەزموونی یارییەكان
لەگەڵ زیادبوونی داواكاری لەمۆبایل بۆ كارپێكردنی یاریە تازەكان، یەكەی چارەسەری وێنەكان Mali-G76 لە پرۆسێسەری كیرین 980 مژدەی ئەزموونی یاریكردنی بێ وێنە دەدات، بەڵێن بەبەكارهێنەرەكان دەدات ئەزموونێكی باشتر پێشكەش بكات بەهۆی باشتركردنی یەكەی چارەسەری وێنەكان بە رێژەی 46%، لەگەڵ باشتركردنی بەكارهێنانی وزە بەرێژەی 178 ، هەروەها ئەم یەكەیە ئەركی تەرخانكردنی تواناكانی زیرەكی دەستكرد بەشیكردنەوەی هەر یاریەك لەخۆدەگرێت بۆ زامنكردنی ئەزموونێكی باشتر لەیاریكردن.

توانای باشتر بۆ كامێراكان
ناوی هواوی پەیوەستە بەتواناكانی وێنەگرتنی پیشەگەرانە بەبەكارهێنانی مۆبایل، پرۆسێسەرە تازەكە توانای كامێرا لە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 باشتردەكات، ئەم زنجیرەیە نەوەی چوارەمی پرۆسێسەری وێنەكان ISP لەخۆدەگرێت كەیارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی دینامیكی بەرز HDR، كە كۆنترۆڵی ئاستی جیاوازی لە وێنەكان دەكات لەگەڵ زیادكردنی روونی تەنەكان لەهەموو دووریەكانی وێنەكە، هەروەها پرۆسێسەری كیرین 980 چارەسەرێكی نمونەیی بۆ تەشویشی وێنەكان دابین دەكات واتا كوالیتی بەرز بۆ وێنەیەك كە لەكەمی رووناكیدا دەگیرێت، هەروەها چاككردنی چاودێری تەنە جولاوەكان بەرێژەی 97.4% كە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات بەخێرایی وێنە بگرن .
سەبارەت بە ڤیدیۆ كامێرای HUAWEI Mate 20 لەگەڵ داواكارییەكانە بۆ باشتركردنی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی بەئامانجی پێشكەشكردنی ناوەڕۆكێكی نایاب بۆ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ، پرۆسێسەری كیرین 980 پرۆگرامێكی تازە بۆ ڤیدیۆ پێشكەش دەكات كە كامێراكەی توانای وێنەگرتنی هەیە بەرێژەی دواكەوتنی كەمتر بە 33%.

توانای پەیوەندیكردن بە ئاستێكی جیهانی
بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئاست لەبواری پەیوەندیكردن لەو مۆبایلانەی كە پرۆسێسەری كیرین 980 لە خۆدەگرێت هواوی یەكەم یەكەی سیگنال لەجیهان بەپاڵپشتی LTE Cat.21 پێشكەش دەكات، كە داوندلۆدی دەگاتە 1.4 گیگابایت لەیەك چركەدا، لەگەڵ ئەوەشدا هواوی تەكنەلۆژیای دیاركردنی سیگنال لەسەرجەم فریكوێنسییەكان دابین دەكات كە بەكارهێنەران سەرپشك دەكات لە هەڵبژاردنی ئەو تۆڕەی كە داخوازی دەكەن.

ئاسنی بەرزتر لە زیرەكی دەستكرد
لەدوای سەركەوتنی ساڵی رابردووی لە وەشاندنی HUAWEI Mate 10 كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لەخۆگرتبوو ، پرۆسێسەری كیرین 980 ئەزموونێكی باشتر لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد پێشكەش دەكات لەناسینەوەی تەنەكان وچارەسەری ڤیدیۆ و دابەشكردنی تەنەكان بەهۆی بوونی یەكەی چارسەری مۆبایل لەسەر ئاستی جیهان كە پشت بە زیرەكی دەستكرد دەبەستێت و بەپێوەری 7 نانۆمەتر دروستكراوە كەتوانای دەست نیشانكرد و گرتنی 4500 وێنەی هەیە لەیەك خولەكدا كەئەوەش پێشەنگی هواوی دوپاتدەكاتەوە لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد.
جێگای ئاماژەپێكردنە كەزنجیرەی HUAWEI Mate یەكێكە لەدوو ماركەی هواوی كە كۆمپانیا چەندین داهێنانی تێداكردوون، هەردەم زنجیرەی HUAWEI Mate تازەترین داهێنان و باشترین داهێنان پێشەكەش دەكات لەگەڵ جەختكردن لە توانای پاتریەكان كەئەوەش پەرۆشی بەكارهێنەران زیاتر دەكات لە چاوەڕوانی زنجیرەی HUAWEI Mate 20.
ئەمڕۆ بواری مۆبایل لەسەرەتای سەردەمێكی تازەی زیرەكی دەستكردە، هەربۆیە هەموو لایەك چاوەڕێی وەشاندنی HUAWEI Mate 20 پاڵپشت بە پرۆسێسەری كیرین 980 كەپێشبینی دەكرێت بگاتە بازاڕەكانی جیهان لە رۆژی 16ی تشرینی یەكەم دواتر بۆ بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا لەشاری دوبەی لە رۆژی 24ی تشرینی یەكەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئی سیم (eSim)چییە؟ چۆن کاردەکات؟

خەڵک-

ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٢ لە شاری کوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا، ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێی بەناوەکانی iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr نمایشکردن. ئەوەی باسی ئێمەیە، ئەوەیە ئەپڵ ڕایگەیاند کە هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max پشتگیری لە دوو سیمکاردی دەکەن، کە وترا یەکێک لە سیمکاردەکان eSim واتە embedded SIM card دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە.

ئەمە لەکاتێدا ئاماژە بەوەش کرا کە هەریەک لەو ئایفۆنانە بۆ چین بە تایبەت دروست دەکرێن و لە جیاتی سیمکاردی ئەلیکرۆنی ڕاستەوخۆ ئایفۆنەکان جێگای دوو سیمکاردیان دەبێت.

کەواتە پرسیار ئەوەیە، سیمکاردی ئەلیکترۆنی چییە؟

هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا، eSim واتە embedded SIM دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە. بە واتایەکی تر بەکارهێنەر هیچ سیمکاردێک ناکاتە ناو ئامێرەکە. ئەو جۆرە سیمکاردە پێویستە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیەوە پشتگیری بکرێت و چالاک بکرێت. کەواتە ئەگەر بتەوێت سیمکاردی دووەم بۆ ئایفۆنەکەت زیاد بکەیت دەبێت پشتگیریکراو بێت.

بە کورتی،eSim بریتییە لە چیپێکی بچوک لەناو ئایفۆنەکەت و وەکو NFC کاردەکات. شایەنی باسە، زانیاری سەر ئەو eSimـە دووبارە دەتوانرێت پڕۆگرام بکرێتەوە، واتە تۆ دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت کۆمپانیایەکی پەیوەندی هەڵبژێریت بە تەنها پەیوەندیکردنێک و پاشان کڕین پاکیجێک بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت.

بیرمان نەچێت، هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max وەکو هەمیشە شوێنی سیمکاردی یەکەمیان هەیە و دەتوانیت سیمی تێ بکەیت، لەکاتێکدا، eSimـەکە بۆ بەکارخستنی سیمکاردی دووەمە.

کەی eSim بە عێراق دەگات؟

لە ئێستادا لە ئەمەریکا تەنها AT&T, T-Mobile USA و Verizon Wireless پشتگیری لە eSim دەکەن. ئەوەی سەبارەت بە عێراق بێت، هیچ زانیاریەک نییە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم eSimـە بەردەست بکەن.

لەسەر ئایفۆنە نوێکان ئەم eSimـە چۆن کاردەکات؟

ئەگەر QR Codeـت هەبێت:

١- بچۆ بۆ Settings پاشان Cellular

٢- Cellular Plan زیاد بکە

٣- بە مۆبایلەکەت QR Codeـەکە بپشکنە کە لەو کۆمپانیایەی دەتەوێت eSimـەکەی لێ چالاک بکەیت وەرتگرتووە و لەوانەیە داوات لێ بکرێت کە کۆدێکی چالاککردن داخڵ بکەیت.

یان دەتوانیت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیای پەیوەندی eSimـەکە چالاک بکەیت:

١- بچۆ بۆ Appstore و ئەپی ئەو کۆمپانیایە دابگرە

٢- لە ڕێگەی ئەپەکەوە پلانێکی دیاریکراو دەتوانیت بکڕیت

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین زانیاریەکان بوون دەربارەی eSim، ئەی ئەو ئایفۆنەی کە ئەپڵ بە نیازە تایبەت بۆ وڵاتی چین بە بوونی دوو شوێنی سیمکارد دروستی بکات چیین؟

ئەم ئایفۆنە بە گوێرەی زانیاریەکانی سەر ماڵپەڕی ئەپڵی وڵاتی چین تەنها لەگەڵ China Mobile و China Unicom و China Telecom دەگونجێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە لە کوردستان دەتوانیت سود لەو جۆرەی وڵاتی چین وەرگرین؟ لە ئێستادا لەبەرئەوەی تەنها پشتگیری لە سێ کۆمپانیای ناوبراو دەکات، وەڵام نەخێرە. بەڵام هەرکاتێک، ئەو جۆرەی کە دوو شوێنی سیمی هەیە و ئەپڵ بە ئەنلۆک کراوی واتە Factory Unlocked و بە شێوە باوەکەی خۆمان جۆکەرکراوی بەردەستی کرد، ئەوا ئێمەش بێ کێشە دەتوانین سودی لێ وەرگرین و ئایفۆنەکە دوو سیمکاردی کوردستانی بخەینە سەر، بە پێچەوانەوە نەخێر سودی لێ وەرناگرین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین