ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تالیبان داوای دانوستانی راستەخۆ دەكات لەگەڵ ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

مەلا هەیبتوڵڵا رێبەری رێكخراوی تالیبان لە ئەفغانستان ئەمڕۆ چوار شەممە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا داوای ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆی كرد لەگەڵ ئەمریكا.

رێبەری رێكخراوی تالیبان لە پەیامەكەیدا كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاویكردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هێرشەكانی گروپەكە پەیوەستە بە رۆیشتنی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان.

وتیشی، ئەگەر ئەمریكا دەیەوێت رێگای ئاشتی بگرێتەبەرو كۆتایی بە شەڕ بهێنرێت لە ئەفغانستان دەبێت راستەوخۆ ئامادەیی هەبێت لەگەڵ تالیبان دانوستان بكات.

ئاشكراشیكرد، تاكە رێگای چارەسەر بۆ كێشەكان، رۆیشتنی هێزەكانی ئەمریكایە لە ئەفغانستان‌و دەبێت سیستمی ئیسلامی لەو وڵاە دەسەڵاتدار بێت.

پێشتریش تالیبان داوای گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریكا كرد، بەڵام ئەمریكا رایگەیاندبوو ئەم گروپە دەبێت لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان گفتوگۆكانیان ئەنجام بدەن، لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئەفغانستان هەمان هەڵوێستی ئەمریكایان هەبوو.

ریکلام

جیهان

چیک وەرگرتنی ٤٥٠ پەنابەر ڕەتدەکاتەوە

خەڵک-

وڵاتی چیک وەرگرتنی ٤٥٠ پەنابەر ڕەتدەکاتەوە کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ئەو وڵاتە لە وەرگرتنی پەنابەران دیاریکراوە.

ئەندرێ پاپیس، سەرۆک وەزیرانی چیک لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “وەرگرتنی بەشێک لەو پەنابەرانەی ڕزگار کراون وەک ڕێگایەک وایە بەرەو دۆزەخ، جگە لەوەی قاچاخچییەکان ھاندەدات پەنابەری دیکە بە نێو مەترسییەکانی دەریادا بگەیەننە ئەوروپا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ھیچ پەنابەرێک وەرناگرین، دەبێت ڕێگری لە کەشتییەکانی پەنابەران بکەین لەوەی بگەنە کەنارەکانی ئەوروپا، پێویستە یارمەتی ئەو پەنابەرانە لە نێو وڵاتانی خۆیان بدەین لە دەرەوەی سنورەکانی ئەوروپا.

ھەفتەی ڕابردوو کەشتییەکی خێرخوازیی لە نێو دەریای ناوەڕاست نزیکی ٦٠٠ پەنابەری لە خنکان رزگار کرد، ئیتالیا و فەرەنسا وەرگرتنی ئەوانیان ڕەتکردەوە، ئیسپانیا ھەندێکی لێوەرگرتوون و بەشی چیکیش لەو پەنابەرانە ٤٥٠ کەس بووە، کە وەرگرتنیان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە كرماشان گروپێكی تیرۆریستی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیوەندییە گشتییەكانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی وشكانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوای زانیاری ورد، گرووپێكی “تیرۆریستی” دوێنێ ئێوارە لەناوبراون.

ئاژانسی “سوپانیوز”ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، زانیاری پێویستیان دەسكەوتووە، كە گرووپێكی “تیرۆریستی” چونەتە ناوچەی سنووری نودشە لە پارێزگای كرماشان بۆ كاری ئاژاوەگێڕی و هێزەكانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەف بەدواداچوونیان كردووە و لەناویان بردون.

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی “سێ‌ تیرۆریست كوژران و یەكێكی تریش برینداربوون، جگە لە هێزەكانی سوپا، خەڵكی ناوچەكەش بەشداریان كردووە و هاوكاربوون”.

جەختیش كراوەتەوە، كە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەوپەڕی ئامادەین و هەرجۆرە پێشێل كردنی سنوورەكانی ئێران بە توندی وڵام دەدەنەوە و دژی گرووپە تیرۆریستییەكان دەوەستنەوە.

ئاژانسەكە سەبارەت بە ناسنامەكەی گروپەكە زانیاری ئاشكرانەكردووە، بەڵام پێدەچێت گروپەكە سەر داعش بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ لە توركیا رێپێوانێكی فراوان رێكدەخرێت

خەڵك-بەیش هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، سەرجەم ھاووڵاتییان بانگهێشت دەكات بۆ بەشداریكردن لە رێپێوان لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بۆ جارێكیتر رێپێوانی رۆژی یەكێتی نەتەوەیی و دیموكراسی بەبیر ھاووڵاتییان ھێنایەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥ی تەمووز كاتژمێر ٩ی شەو لە پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ھەموومان وەك گەل كۆدەبینەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە راگەیەندراوەكە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانی گۆڕی شەھیدان لە شاری ئەنقەرە دەكات‌و پاشان لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار پێشوازی لە كەسوكاری شەھیدان دەكات‌و دواتر دەچێتە شاری ئەستەنبوڵ‌و بەشداری لەو رێپێوانە دەكات كە لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز رێكدەخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین