ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەقامی سلێمانی- دوكان دەكرێتەوە 
بەوێنە؛ بۆریەكی سەرەكی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی گوازرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای داخرانی هەردوو شەقامی سەرەكی نێوان سلێمانی- دوكان بەهۆی گواستنەوەی بۆری سەرەكی ئاوی خواردنەوەی دوكان- قولەرەیسی، ئەمڕۆ كاركردن لە پڕۆژەكە تەواو بوو، ڕێگاكەش بەڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “دوای ٥ ڕۆژ كاركردنی بەردەوام، ئەمڕۆ كاری گواستنەوەی بۆری ١٢٠٠ ملم-ی دوكان- قولەرەیسی تەواو بوو”.

وتیشی، “سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕێگای دوكان- سلێمانی بەتەواوی هەردوو سایدەكەی دەكرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی “دەست خۆشی لە سەرجەم كارمەندان و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەین، كە توانیان كارەكە بەسەركەوتوویی تەواو بكەن” .

کوردستان

لە 10 ڕۆژدا لە سلێمانی 25 تاوانبار دەستگیر كراون
پۆلیس: 112 ئۆتۆمبێلی جامڕەش لەجامەكان لێكراونەتەوە

سلێمانی – نزار جەزا
پۆلیسی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكانی ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، باندێكی دزیكردن، كە ژنێكی تێدابووە دەستگیر كراون.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بەشی نەهێشتنی تاوان 25 تاوانباریان دەستگیركردووە، كە 13 كەسیان چوار باندی دزیكردنن و ژنێكیان لەگەڵدایە، كە بەفێلكردن پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبارێك بەدزینی مۆبایل دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، هاوكات دوو هاوڵاتی دیكە دەستگیركراون، كە مۆلیدە و كەلوپەلی هاوڵاتیانیان لەدوكانەكاندا دزیوە، هەروەها تۆمەتبارێكی دیكە بەهۆی دزینی ماتۆڕسكیلەوە دەستگیركراوە.

باسی لەوەشكرد، هەروەها سێ كەسی دیكە لەلایەن نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیر كراون، كە پێش ئەوەی دزی لەماڵان ئەنجام بدەن دەستگیركراون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشی پۆلیسی ڕۆژئاوای سلێمانی 130 فەرمانی دەستگیركردنیان جێبەجێكردووە، هاوكات بەشی پۆلیسی ڕۆژهەڵات 40 فەرمانی دەستگیركردنیان جێبەجێكردووە، كە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هەروەها 319 پسوڵەی ئاگاداركردن و بەزۆر ئامادەكردنی دادگاكانیان جێبەجێكردووە، هاوكات دوو ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە، كە دزی پێ ئەنجامدراوە.

هێمای بۆئەوەشكرد، هێزە تایبەتەكەی پۆلیسی سلێمانیش، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چالاكییەكانی خۆی ئەنجامداوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە 355 سەرپێچی ئۆتۆمبێلیان گرتووە و ڕووبەڕووی دادگایان كردونەتەوە، هاوكات 112 ئۆتۆمبێلی جامڕەش لەجامەكان لێكراونەتەوە، 40 چەقۆ و كەرەستەی شەڕكردن لەهاوڵاتیان سەندراوە، ماتۆڕسكیلێكی بێ بنەما دەستی بەسەردا گیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەرمی پێشمەرگەیەك لەناو بەنداوێك دۆزرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشمەرگەیەك، كە ماوەی ڕۆژێكە بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ تەرمەكەی لەناو بەنداوی موسڵ-دا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك لەو بارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” ئەمڕۆ 17-7-2018 كاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی دهۆك توانیان تەرمی پێشمەرگە خنكاوەكەی بەنداوی موسڵ بدۆزنەوە، كە ماوەی ڕۆژێكە بێسەروشوێنە”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی بەرگری شارستی پارێزگای دهۆك، “پێشمەرگەكە ناوی ( ی.غ.ح)ە و تەمەنی 20 ساڵانە و دوێنێ 16-7-2018 كەوتبووە ناو بەنداوی موسڵ-ەوە”.

هەروەها ئاماژە بە ڕەوانكردنی تەرمەكە كراوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی دهۆك، تا لە دوای توێكاریی ڕادەستی كەسوكارەكەی بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ ئازادكرا
خەڵك؛ دواین زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی پیرباڵ بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە فەرهاد پیرباڵ ئازادكراوە و دواین زانیاریش لەسەر ڕەوشی تەندروستی ئاشكرادەكات.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵ ئازاد كراوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕەوشی تەندروستی باشە، بەڵام كێشەی دەروونی هەیە دەبێت چارەسەر بكرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشی كرد، بڕیارێك هەیە بۆ ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەركردنی، بەڵام جارێ‌ بڕیارەكە ماوە و دەبێت جێبەجێ‌ بكرێت.

ماوەی چوار مانگە فەرهاد پیرباڵ، ڕۆشنبیر و نووسەری كورد بەهۆی تێكچوونی باری دەروونی لەلای هێزەكانی پۆلیس لە ژێرچاودێری پزیشكیدایە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و ڕۆشنبیری كورد و مامۆستای زانكۆ كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین