نرخی تیكتی سلێمانی – دوبەی زۆر بەرز بووەتەوە



 

بۆ جەژنی سەری ساڵ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان زۆرینەی گەشتەكانیان بۆ دوبەی و میسرو دوورگەی كیشە و نرخی تیكتی گەشتییە ئاسمانییەكان زۆر بەرز بووەتەوە.

عەتا ئەنوەر سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا و نوسینگەكانی گەشتوگوزار و حەج و عومرە لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند بۆ جەژنەكانی سەری ساڵ دوبەی، میسر و دوورگەی كیش لە ئێران لە ڕیزبەندی یەكەمدان لەڕووی چوونی گەشتیارانی هەرێمی كوردستانەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی تیكتەكانی گەشتی ئاسمانی سلێمانی- دوبەی زۆر بەرزبوونەوە، كە تەنها دوو هێڵی ئاسمانی گەشتیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ دوبەی هەیە.

ڕوونیشیكردەوە، تیكتی گەشتی سلێمانی – دوبەی لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراق لە 320 دۆلارەوە بۆ 700 دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەویش جێگە نەماوە، تەنها لەبەشەكانی بزنس كڵاس و فێرست كڵاس ماوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، نرخی تیكتەكانی هێڵی ئاسمانی فڵای دوبەی ئیماراتی نرخەكانی لە 350 دۆلارەوە بۆ 1400 دۆلار بەرزبووەتەوە.

میرنشینی دوبەی لە ئیمارات بۆ جەژنەكانی سەری ساڵی زاینی تایبەتمەندی خۆی هەیە و لە هەموو جیهانەوە ساڵانە گەشتیاری زۆر ڕووی تێدەكەن، ئەویش بەهۆی ئەو چالاكییانەی لە بورجی خەلیفە بۆ ساڵی نوێ ساز دەكرێن.

40 ملیار دۆلاری عێراق براوەتە دەرەوە
پێشت 40 ملیار دۆلاری عێراق براوەتە دەرەوە
كارەساتەكانی بەفر
دواتر كارەساتەكانی بەفر
ەیوەندیدار