ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

“لایەنە كوردییەكان ئامانجی داهاتوومانە”
وتەبێژی لیستی عامری بۆ (خەڵك): ئامانجمان دورخستنەوەی عەبادی نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ سائیرون، بۆ دوورخستنەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئێستا بێت لە ماوەی دووەمی سەرۆكایەتیكردنی حكومەت.

كەریم نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی تایبەت بە (تۆڕی میدیایی خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە، كە باس لەوە دەكەن، ئامانج لە هاوپەیمانی نێوان فەتح و سائیرون، دوورخستنەوەی عەبادی بێت”، باسی لە هەوڵەكانی داهاتووی هاوپەیمانییەكەش كرد بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

بە وتەی كەریم نوری، “ئەوان لە یەك سۆنگەوە دەڕواننە هەموو لایەنەكان و ئامانجیان كۆكردنەوەی زۆرینەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەنگاوی داهاتوویاندا ڕوو لە لایەنە كوردییەكان دەكەن و هەوڵ دەدەن كوردەكانیش بۆ نێو هاوپەیمانییەكەیان پەلكێش بكەن”.

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانییەكەیانی لەگەڵ سائیرون-دا بە ئەرێنی و وەسفكرد و وتی، “كەس مافی نییە لەخۆیەوە لێكدانەوە بۆ ڕووداوەكان بكات”.

كەریم نوی لە لێدوانەكەیدا، ڕەتیكردەوە تاوەكو ئێستا لەنێو هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ سائیرون كەسێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاریی كردبێت، ئاماژەی بە گەڕانی هەردوولاش كرد بۆ دۆزینەوەی “كەسێتییەك، كە لە ناوخۆ و دەرەوەدا پەسەندكراوبێت”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، ڕەوتی سەدر، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەركردایەتی دەكرێت، پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی لەنێوان سائیرون و فەتح بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە پەرلەماندا ڕاگەیاند.

لە 12ی ئایاری 2018، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە 19 پارێزگای عیراقدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدرا، لە هەڵبژاردنەكەشدا هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر، بە كۆكردنەوەی 54 كورسی لە پلەی یەكەمدایە و هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری بە 48 كورسی لە پلەی دووەمدایە، هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادیش بە 42 كورسی لە پلەی سێیەمی براوەكانی هەڵبژاردنە.

عێراق

ھاوپەیمانیی فەتح: عەبدولمەھدی نایەوێت ببێت بە سەرۆک وەزیران

خەڵک-

یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتح ئاماژە بەوە دەکات، عادل عەبدولمەھدی نایەوێت پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران وەربگرێت، بەڵام لە لایەن مەرجەعیەتەوە فشاری لێدەکرێت تا پۆستەکە قبوڵ بکات.

عامر ئەلفایز، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاندووە: بەھۆی دۆخی تایبەتیی خۆیەوە، عادل عەبدولمەھدی نایەوێت پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران و ھیچ پۆستێکی دیکەی جێبەجێکاری وەربگرێت، بەڵام لە لایەن مەرجەعیەت و لایەننی دیکەوە فشاری لێدەکرێت تا قبوڵی بکات.

عادل عەبدولمەھدی لە ئێستادا بێلایەنە و پێشتر وەیزری نەوتی عیراق بووە، پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و سوننە و کورد و مەرجەعیەت ھاوسەنگە و ھیچ کام لەو لایەنانە ڤیتۆیان لەسەری نییە ئەگەر ھاوکێشە سیاسییەکان بیگەیەنن بە پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مامۆستای زانكۆیە لە هەرێم
كوردێكی فەیلی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری عیراق كاندید كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كوردێكی فەیلی بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كاندید كرد، كە ئێستا لە دهۆك مامۆستای زانكۆیە.

پڕۆفیسۆر كەمال قەیتولی، كە كوردێكی فەیلی-یە بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕێوشوێنەكانی خۆكاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق تەواو كرد تا ببمە نوێنەری سەرجەم هۆز و نەتەوەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمان گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و زانستی و تەندروستی و ئابووری وڵاتە و هەوڵ دەدەن ڕوویەكی پرشنگدار و جوان بگەڕێننەوە بۆ عیراق و چاكسازی كردن لە دەستور.

پڕۆفیسۆر كەمال قەیتولی، لە بەغدا لە دایك و باوكی عیراقی لەدایك بووە و لە خوێندنگەی (جەعفەریە) لە بەغدا سەرەتایی تەواو كردووە و بەكالۆریای لە ئامادەیی ناوەندی بەغدا لە 1972 بەدەستهێناوە و بەكالۆریۆسی لە زانكۆی بەغدا لە 1976 بەدەستهێناوە و ماجستێری لە زانست لە 1978 و دكتۆرای لە كیمیای پزیشكی لە زانكۆی كلاسكۆ لە سكۆتلەندا- بەریتانیا لە 1982 بەەستهێناوە.

قەیتولی لە زانكۆی كلاسكۆ وەك توێژەر لە 1982- 1991 كاری كردووە و دواتر وەك ڕاوێژكاری كۆمپانیاكانی پزیشكی لە بەریتانیا كاری كردووە و لە زانكۆی ملایا لە مالیزیا لە 1997-2002 كاری كردووە و لە 2009- 2011 وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم لە زۆربەی وڵاتانی ئەوپەڕی ئاسیا (چین و مالیزیا) لە 2003- 2007 كاری كردووە و لە زانكۆی دهۆك كاری كردووە لە 2012 تا ئێستا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەیلییەك خۆی بۆ بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق كاندید دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
مازن عەبدولمونعیم جومعە فەیلی، پەرلەمانتار لە پارێزگای واست، خۆی بۆ پۆستی بڕیاردەری خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق كاندید دەكات.

فەیلی لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “وەك بڕوابوون بە پێویستی بەشداریی هەموو توێژەكانی گەلی عیراق لە ئیدارەدانی دەسەڵاتی وڵات و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، خۆمان بەشێوەیەكی فەرمی بۆ پۆستی بڕیاردەری خولی ئێستای پەرلەمان كاندید دەكەین، ئەمەش بۆ نوێنەرایەتیكردنی پێكهاتەی فەیلی ستەمدیدە لە دەسەڵاتی یاسادانان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “ڕونیدەكەینەوە، كە داواكاریی فەرمیمان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش كردوو بۆ خۆكاندیدكردن وەك ئەندام لە چوارچێوەی بڕیاردەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی ئێستای پەرلەمان”.

ئەو پەرلەمانتارە فەیلیە دەڵێت: “تەئكید لەسەر خستنەگەڕی تەواوی تاوانەكانمان دەكەینەوە بۆ خزمەتكردن بە وڵات بە گشتی و پێكهاتەی ڕەسەنی فەیلی بە تایبەت، بە كەسوكاریی خۆشمان ڕادەگەیەنین، كە هەوڵ دەدەین نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە و شیاو بۆ ڕۆڵەكانمان فەراهەم بكەین و داوای مافەكانمان بكەین لە هەموو بۆنەكاندا”.

ئەمە لەكاتێكدایەی، پێكهاتەی توركمان، كە خۆی بە پێكهاتەی سێیەم دادەنێت لە عیراق، لە پاش عەرەب و كورد، پۆستی بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق بە پشكی خۆی دادەنێت و پێیوایە نابێت هیچ پێكهاتەیەكی تر لە عیراقدا ئەو مافەی زەوت بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین