ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

لە هەولێر، بەهۆی سەرپێچیەوە ٩٥ كەس دەستگیركراون

خەڵك- ئارام سەردار
قائیمقامی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیەوە ٩٥ كەس دەستگیركراون و ژمارەیەكیش سزا دراون، دەشڵێت: “چاوەڕوانیش دەكرێ ژمارەیكی زۆر گەشتیار ڕوو لەهەولێر و ناوچە گەشتیارەكان بكەن”.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە، لەمانگی ڕەمەزان لیژنەكانیان سەردانی ١٥٠ شوێنیان كردوە و ١٣٠ سەرپێچیان تۆماركردوە، كە ١٥ شوێنیان بەهۆی ئەوەی سەرپێچیەكانیان گەورەبوون داخراون و ١١٥ شونێیش هۆشداریان پێدراوە و ٣٣ تەن و ٦٥٠ كیلۆش كاڵای بەسەرچوو و خراپبوو دەستی بەسەرداگیراوە و فەوتێنراوە.

وتیشی، “ئەوانەی سزای ماددی دراون لەسەر سەرپێچەیاكان بەبڕی ١٧ ملیۆن دینار بووە و ٩٥ كەسیش دەستگیركراون لەسەر سەرپێچی، ٣٢ تاقیگە و دەرمانخانەشیان داخستوە و ٣ خانو، كە بەشێوەی زێدەرۆیی لەهەولێر دروستكراون ڕوخێنراون، ٧ ئۆتۆمبێلی نایاسایش دەستی بەسەرداگیراوە ، هەروەها ٤ خاوەن مۆلیدەش بەهۆی سەرپێچی لەڕێنماییەكان سزادراون”.

ئەوەشی خستەروو، چاوەڕوان دەكرێ لەڕۆژانی جەژن گەشتیاریكی زۆر ڕوو لەهەرێم بكەن بەتایبەت شاری هەولێر، كە تەنها ئۆتۆمبێلی گەورە نزیكەی ٥٠٠ دانە دەبێ لەڕێگەی كۆمپانیاكانەوە، ئاسانكاریشیان بۆكراوە، ٩٠ شوێنیش لەچێشتخانەكان بەڵێنامەیان پڕكردۆتەوە، كە ڕۆژانی جەژن بەردەوام كراوە دەبن، شوێنێش لەهوتیڵەكان نەماوە .

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: كار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، حزبەكەی بەشێوەیەكی جددی كار بۆ دەستبەركردنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات، هەنگاوەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سەبارەت بە كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە، بە “هەنگاوێكی تاكلایەنە و لەناكاو” وەسف دەكات.

بەشار كیكی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندبووە، “پارتی پێشتر بە یەكێتی ڕاگەیاندووە، كە خواستی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار هەیە لەم خولەدا، ئەمەش بەر لەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات”، ئاماژەی بە دیدیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سەبارەت بە پێویستی بوونی هێزە دیموكراتییەكان لە بەغدا، كە بە وتەی ئەو، “پڕۆسەی سیاسی و دەستوری پتەوتر دەكەن”.

بە وتەی كیكی، “پارتی دیموكراتی كوردستان، چاوەڕوانی وەڵامی یەكێتییە بۆ لێكگەیشتن و دانانی یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە، بەڵام لە هەنگاوێكی لە ناكاودا یەكێتی بەبێ‌ وتوێژ لەگەڵ ئەوان، كاندیدكردنی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستە سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند، كاتێكیش پارتی ناوی فوئاد حسێن-ی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە خستەڕوو، مانای ئەوەیە بە جددی دەیەوێت ئەو پۆستە دەستەبەر بكات”.

لە درێژەی قسەكانیدا، پەرلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت: “پۆستەكە پشتی پێكهاتەی كوردە، نەك حزبێكی دیاریكراو، بەڵگەش لەسەر ئەوە بوونی ژمارەیەكی زۆری كاندیدەكانە لە دەرەوەی هەردوو حزبی سەرەكییەكەی هەرێم”.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵحی وەك تاكە كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش كرد، لە هەمان كاتدا پارتی دیموكراتی كوردستانیش، فوئاد حسێن-ی وەك كاندید بۆ پۆستەكە ڕاگەیاند، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ژمارەیەك كوردی تر لە حزبە سیاسییەكان و سەربەخۆكان خۆیان بۆ كێبڕكێ‌ بۆ دەستخستنی پۆستەكە، كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاندیدی لیستێك چووە ناو یەكێتی

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاندیدێكی لیستی سەردەم لە سنووری كۆیە كشانەوەی لە لیستەكەی ڕاگەیاند و بڕیاریداوە بچێتە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا و لەو حزبەدا درێژە بەخەبات بدات.

كەناڵی (گەلی كوردستان)ی زمانحاڵی یەكێتی لە زاری بورهان سەعید سۆفی، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی كۆیەی یەكێتی بڵاویكردەوە، پێشوازی لە كاروان شەریف عەزیز، كاندیدی لیستی سەردەم لە قەزای كۆیە لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەنگرانی كرد، كە بڕیاڕیان داوە لە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان درێژە بەخەبات بدەن.

بورهان سەعید سۆفی ڕاشیگەیاند، یەكێتی ماڵە گەورەكەی هەموانە و بۆ هەموانە.

لای خۆشیەوە، كاروان شەریف عەزیز، كاندیدی پێشووی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لیستی سەردەم ڕایگەیاند، پێشتر لە ریزەكانی حزبی سۆسیالیست كاریان كردووە و بۆ لەمەودوا رێبازی مام جەلال دەگرنە بەر و پاڵپشتی یەكێتی دەكەن و كاردەكەن بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوپەیمانی دەربارەی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و پێداگریی دەكات لەسەر بەردەوام بوون لەسەر بڕیاری بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دەستەی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە ڕاگەیەندراوێكیدا ڕایگەیاندووە، “هەر كاندیدێكی هاوپەیمانی بەشدار بێت لە هەڵبژاردن و هەڵمەتی هەڵبژاردن، ئەوە پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە نامێنێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،”هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەریی، خۆی بێبەری دەكات لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە و بەشداریی كاندیدەكانی لە پڕۆسەكەدا”.

بەهۆی تێبینییەكانی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، پێشتر هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، بڕیاریدابوو بەشداریی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان نەكات، بەڵام وەك دەردەكەوێت چەند كاندیدێكیان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین