ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ی.سلایدەر

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكە، بەهای دۆلار ڕۆژانە بەڕێژەیەكی دیاریكراو ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهاكەی بەرزبووەوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار چەند ڕۆژێكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 120 هەزار و 650 دینار .

وتیشی، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار بۆ 119 هەزار و 500 دینار دابەزی و ئەوەش پەیوەندی بە قەبارەی دۆلار و خواست لەسەری لە بازاڕدا هەیە و دواتر بۆ چەند ڕۆژێكە بەرزبۆتەوە”.

بانكی ناوەندی عیراق ڕۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار بەشێوەی كاش و حەواڵە بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانكەكان دەفرۆشێت، كە بۆ 100 دۆلار بە كاش 118 هەزار و 500 دینار وەردەگرێت و بە حەواڵە 119 هەزار دینار وەردەگرێت.

عێراق

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تورکیا قەشە ئەمریکاییەکە ئازاد دەکات

خەڵک-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، دەبوا قەشە ئەندرۆ برۆنسن مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم هەفتەیەدا لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.

ئەمڕۆ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لەوانەیە قەشە برۆنسن لەم مانگەدا ئازاد بکرێت، ئەو دەبوا مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم ھەفتەیەش لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.”

ھاوکات رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری پەرسێکی تورکیاوە کە ناوی نەھێناوە ئاماژە بەوە دەکات: بڕیارە لە ١٢ ـی مانگی داھاتوو دادگای تایبەتمەند بە کەیسی قەشە ئەندرۆ برۆنسن دانیشتنێک ئەنجام بدات و لە دانیشتنەکە بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسن بدرێت.

ئەندرۆ برۆنسن لە تەمووزی ٢٠١٦ ــەوە لە تورکیا بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کراوە، ناوبراویش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین