ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

سەرۆك كۆمار یەكەم پەیامی بۆ پیرۆزبایی جەژن بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان و گەلانی عیراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، گەلەكەمان كە هەلومەرجی نائاسایی و دژواری تێپەڕاند.

فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “داوا لە عێراقییەكان دەكەین هەوڵی جدی بخەنەكار لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكانمان لەڕێی لێكتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی پۆزەتیڤ و وەلانانی دوبەرەكی و لێكدابڕان و كاركردنی جدی لەپێناوی پاراستنی ئۆقرەیی سیاسی و ئاسایش”.

بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عیراقی دلێر
سڵاوی خوداتان لێبێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە كە ماڵئاوایی دەكەین لە مانگی بەزەیی و لێبوردن، مانگی رەمەزانی بەڕێز، گەرمترین پرۆزبایی پێشكەش دەكەم بە رۆڵەكانی گەلی عێراقمان بەهەموو پێكهاتەكانییانەوەو تەواوی موسوڵمانان لە جیهاندا، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەم رۆژوەكانتان قبوڵ بكات و رۆژەكانتان بكاتە جەژن و بێوەیی و سەلامەتی، هاوكات لەسایەی گەورەیی خۆیەوە رۆژە پیرۆزەكانمان بكاتە دەسپێكێكی مەزن و سەرتاسەری بۆ بەهێزكردنی هەنگاوەكانمان لە بەرەوپێشچونی پێكەوە بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەكی ئۆقرە و تاوسەند و بۆ گەلەكەمان لەسەر بناغەی هاوكاری و لێتێگەیشتن و كاری بنیاتنەری هاوبەش.

ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانم كە بەوپەڕی هەستی پێزانینەوە سڵاو و پێزانینیم پێشكەش بكەم بە قارەمانە نەبەزەكانمان لە رۆڵەكانی هێزە چەكدارەكانمان بەهەموو رێزو پێكهاتەكانیانەوە لە بەرامبەر ئەو سەركەوتنە مەزنانەیان كە بەدەستیانهێناوە بەسەر تێرۆردا، قوربانی زۆرو زەوەندیان پێشكەشكردوە و داستانی قارەمانیەتییان تۆماركردووە لە جەنگی پیرۆزی گەلەكەمان دژی پاشماوەكانی تێرۆر، هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە سڵاوم بۆ خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان كە ئەوان و ئێمەش هەموومان شانازی دەكەین كە رۆڵەكانیان سەرو ماڵیان بەختكردووە لەپێناوی سەربەرزی و ئازادیدا، داوای سۆزو بەزەیی یەزدان دەكەین بۆ شەهیدان و چاكبوونەوەش بۆ بریندارە قارەمانەكان.. هاوسۆزی دەردەبڕم بۆ ئەو خێزانانەی كە تائێستاش بەدەست سەختییەكانی ئاوارەبونەوە دەناڵێنن، نزاو هەوڵ و هەنگاوی هەمووان بۆ ئەوەیە كە بەهەموو توانایاكەوە كاربكەین بۆ دەستەبەركردنی گەڕانەوەی سەربەرزانە و سەلامەتییان بۆ زێدو ماڵ و حاڵیان.

گەلەكەمان كە هەلومەرجی نائاسایی و دژواری تێپەڕاند، گەلەكەمان بە تێپەڕاندنی هەلومەرجە نائاسایی و دژوارەكەی ئەم ساڵانەی دوایی ورەیەكی نەگۆڕی سەلماند بۆ بەردەوامبوون لە كاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموكراسی مۆدێرن و پابەندبوون بە یەكگرتوییەكەی، لێرەوە داوا لە عێراقییەكان دەكەین هەوڵی جدی بخەنەكار لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكانمان لەڕێی لێكتێگەیشتنی زیاترو دیالۆگی پۆزەتیڤ و وەلانانی دوبەرەكی و لێكدابڕان و كاركردنی جدی لەپێناوی پاراستنی ئۆقرەیی سیاسی و ئاسایش و هەورازخستنی پرەنسیبی هاووڵاتیبون و چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكان بە هەستكردن بە لێپرسراویەتی و دادپەروەری لەسەر بناغەی دەستورو پابەندبون بە قانونەكان بەوجۆرەی یەكڕیزی نیشتمانی قوڵدەكاتەوەو پێشكەوتن بەرەو سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی عیراق و پاراستنی مافەكانی لە سودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی ئاو بۆ ماوەیەكی درێژخایەن و بەشێوەیەكی ستراتیژی و بەهێزكردنی پێگەكەی لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەكەو جیهان.

پەروەردگار رۆژەكانمان بكاتە جەژن و خۆشی و ئاشتی و خۆشویستن و هیوا.

جەژنتان پیرۆزو هەموو ساڵێك عێراق و عێراقییەكان و نەتەوەی ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتی هەر لەخۆشیدا بن.

فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆمار

عێراق

ھاوپەیمانیی فەتح: عەبدولمەھدی نایەوێت ببێت بە سەرۆک وەزیران

خەڵک-

یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتح ئاماژە بەوە دەکات، عادل عەبدولمەھدی نایەوێت پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران وەربگرێت، بەڵام لە لایەن مەرجەعیەتەوە فشاری لێدەکرێت تا پۆستەکە قبوڵ بکات.

عامر ئەلفایز، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاندووە: بەھۆی دۆخی تایبەتیی خۆیەوە، عادل عەبدولمەھدی نایەوێت پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران و ھیچ پۆستێکی دیکەی جێبەجێکاری وەربگرێت، بەڵام لە لایەن مەرجەعیەت و لایەننی دیکەوە فشاری لێدەکرێت تا قبوڵی بکات.

عادل عەبدولمەھدی لە ئێستادا بێلایەنە و پێشتر وەیزری نەوتی عیراق بووە، پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و سوننە و کورد و مەرجەعیەت ھاوسەنگە و ھیچ کام لەو لایەنانە ڤیتۆیان لەسەری نییە ئەگەر ھاوکێشە سیاسییەکان بیگەیەنن بە پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیران.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مامۆستای زانكۆیە لە هەرێم
كوردێكی فەیلی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری عیراق كاندید كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كوردێكی فەیلی بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كاندید كرد، كە ئێستا لە دهۆك مامۆستای زانكۆیە.

پڕۆفیسۆر كەمال قەیتولی، كە كوردێكی فەیلی-یە بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕێوشوێنەكانی خۆكاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق تەواو كرد تا ببمە نوێنەری سەرجەم هۆز و نەتەوەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمان گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و زانستی و تەندروستی و ئابووری وڵاتە و هەوڵ دەدەن ڕوویەكی پرشنگدار و جوان بگەڕێننەوە بۆ عیراق و چاكسازی كردن لە دەستور.

پڕۆفیسۆر كەمال قەیتولی، لە بەغدا لە دایك و باوكی عیراقی لەدایك بووە و لە خوێندنگەی (جەعفەریە) لە بەغدا سەرەتایی تەواو كردووە و بەكالۆریای لە ئامادەیی ناوەندی بەغدا لە 1972 بەدەستهێناوە و بەكالۆریۆسی لە زانكۆی بەغدا لە 1976 بەدەستهێناوە و ماجستێری لە زانست لە 1978 و دكتۆرای لە كیمیای پزیشكی لە زانكۆی كلاسكۆ لە سكۆتلەندا- بەریتانیا لە 1982 بەەستهێناوە.

قەیتولی لە زانكۆی كلاسكۆ وەك توێژەر لە 1982- 1991 كاری كردووە و دواتر وەك ڕاوێژكاری كۆمپانیاكانی پزیشكی لە بەریتانیا كاری كردووە و لە زانكۆی ملایا لە مالیزیا لە 1997-2002 كاری كردووە و لە 2009- 2011 وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم لە زۆربەی وڵاتانی ئەوپەڕی ئاسیا (چین و مالیزیا) لە 2003- 2007 كاری كردووە و لە زانكۆی دهۆك كاری كردووە لە 2012 تا ئێستا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەیلییەك خۆی بۆ بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق كاندید دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
مازن عەبدولمونعیم جومعە فەیلی، پەرلەمانتار لە پارێزگای واست، خۆی بۆ پۆستی بڕیاردەری خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق كاندید دەكات.

فەیلی لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “وەك بڕوابوون بە پێویستی بەشداریی هەموو توێژەكانی گەلی عیراق لە ئیدارەدانی دەسەڵاتی وڵات و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، خۆمان بەشێوەیەكی فەرمی بۆ پۆستی بڕیاردەری خولی ئێستای پەرلەمان كاندید دەكەین، ئەمەش بۆ نوێنەرایەتیكردنی پێكهاتەی فەیلی ستەمدیدە لە دەسەڵاتی یاسادانان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “ڕونیدەكەینەوە، كە داواكاریی فەرمیمان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش كردوو بۆ خۆكاندیدكردن وەك ئەندام لە چوارچێوەی بڕیاردەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی ئێستای پەرلەمان”.

ئەو پەرلەمانتارە فەیلیە دەڵێت: “تەئكید لەسەر خستنەگەڕی تەواوی تاوانەكانمان دەكەینەوە بۆ خزمەتكردن بە وڵات بە گشتی و پێكهاتەی ڕەسەنی فەیلی بە تایبەت، بە كەسوكاریی خۆشمان ڕادەگەیەنین، كە هەوڵ دەدەین نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە و شیاو بۆ ڕۆڵەكانمان فەراهەم بكەین و داوای مافەكانمان بكەین لە هەموو بۆنەكاندا”.

ئەمە لەكاتێكدایەی، پێكهاتەی توركمان، كە خۆی بە پێكهاتەی سێیەم دادەنێت لە عیراق، لە پاش عەرەب و كورد، پۆستی بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق بە پشكی خۆی دادەنێت و پێیوایە نابێت هیچ پێكهاتەیەكی تر لە عیراقدا ئەو مافەی زەوت بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین