ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٩ ئەتەکیەتی پارە، کە گرنگە هەموو کات ڕەچاوی بکەیت

خێزان

کۆمەLێک ئەتەکیەتی پەیوەست بە پارە هەیە کە زۆر گرنگە ڕەچاویی بکەیت، بەتایبەت لە کاتێکدا کەهەموان دۆخیان وەک یەک نییە و هەریەکەو پلان و شێوازێکی جیاوازی بۆ خەرجکردن هەیە، ئەمەی خوارەوە گرنگترینیانە:

 

– کاتێک بڕیاردەدەن بچین بۆ شوێنێک، دۆخی ئابوری هاوڕێکەت لەبەرچاو بگرە و یەکسەر بڕیار مەدە.

– بەهەمانشێوە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ هەر بۆنەیەک، با بەجۆرێک نەبێت کە هەموان ناچاربن پارەکە بدەن و بیانخەیتە دۆخێکی ناخۆشەوە.

– کاتێک لە ڕیستۆرانتێک ناندەخۆن، پێویستە هەرکەس پارەی خواردنەکەی خۆی بدات نەک بەیەکسانی پارەکە دابەش بکەن، چونکە ڕەنگە یەکێک شتی کەمتری خواردبێت.

– کاتێک کارێک بە هاوڕێکەت دەکەیت، ئیستغلالی مەکە و بەڕێژەی پیویستی خۆی پارەی پێبدە.

– لای دەوروبەر مەکڕوزێرەوە، بەتایبەت لای ئەو کەسانەی کە لە تۆ کەمتر پارە وەردەگرن.

– پرسیاری تایبەت و بەتایبەتیش نرخی شتەکان لە هاوڕێکەت مەپرسە.

– زۆر گرنگە کە هەموو کات قەرزەکان لەکاتی خۆیدا بدەیتەوە تا متمانە لەدەستنەدەیت.

– شتێکی ئاساییە کە قەرز بدەیت، بەڵام دڵنیابە لەوەی کە کاریگەری خراپی بۆسەر خۆت نەبێت و بتوانیت پارەکە بدەیت.

– کاتێک کەس داوای ئامۆژگاریت لێناکات، لەخۆتەوە خەڵکی دیکە فێرمەکە چۆن پارەکانی خەرج بکات.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند پرسیارێک کە گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە کە   گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت:

 

– پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت چۆنە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ دەردەخات کە ئەو کەسە تاچەند کەسێکی وابەستەیە بە پەیوەندیەوە و بنەمای خێزانی لا گرنگە و کەسێکی بەسۆزە.

 

– زیاتر شانازی بە چیەوە دەکەیت؟

ئەم پرسیارە گرنگیەکەی لەوەدایە بۆت دەردەکەوێت کە لای بەرامبەرەکەت چی گرنگە و ئامانج و مەبەستی لە ژیاندا چییە.

 

– خراپترین یادگاری ژیانت چییە؟

هەموومان بە ئاسانی یادگاریە خۆشەکان باسدەکەین، بەڵام بە دەگمەن یادگاریە خراپەکان باس دەکەین، کاتێک بابەتە ناخۆش و خەفەتاویەکانت بۆ باسدەکات، بە ئاسانی دەتوانیت دەرگای دڵی بکەیتەوە.

 

– گەر بتەوێت یەک شت لە خۆتدا بگۆڕیت ئەو شتە چی دەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ ئاشکرا دەکات کە ئایا بەرامبەرەکەت کەموکورتیەکانی خۆی دەبینێت یاخود نا؟ پاشان دەیەوێت بیانگۆڕێت یان نا؟

 

– گرنگترین ئەو ٥ شتە چییە کە زۆر سوپاسگوزایت کە  لەژیاندا هەتە؟

وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەولەویەتی شتەکانت لە ژیانی بەرامبەرەکەت بۆ دەردەخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لە ناخی مرۆڤەکاندا چی شاردراوەتەوە؟ هونەرمەندێکی ئەندەنۆسی ئاشکرای دەکات

خێزان

میمی ئێن هونەرمەندێکی بەتوانای ئەندەنۆسییە لە پڕۆژەی سەندا چەندین کاری ناوازەی ئەنجام داوە و بووەتە جێی سەرسوڕمانی خەڵکی، ئەمانەی خوارەوە ناوازەترین کارەکانی ئەم کەسەن.

سەردەمی گەشەسەندنی گەنجی، ئەو کاتەی کەسەکان سەدان پرسیاریان هەیە.

کەسێکی بەهێز

پیرۆزتان بێت!!

یارمەتی دانی یەکدی بۆ دروستکردن و پێکەوەبەستنی دڵەکان.

کاتێک کەسەکان کێشەی زۆریان هەیە بەڵام ئەوانی تر هەست بە گەورەیی کێشەکە ناکەن.

گۆشە گيرى

قەيرانى ناسنامەی کەسەکان.

پێویستە کارەکان بە خێرایی ئەنجام بدرێن.

ئەنجامدانی کاری گروپ.

دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی.

کاتێک چواردەورت قەرەباڵەغە بەو شتەی خۆت کەیفت پێی دێت.

تەنها گاڵتەمان کرد.

کاتێک کەسێک هەڵەیەکی بچووک دەکات.

خوشك و برا

وابەستەبوون بە یەکدییەوە.

یادگارییەکان

بەخشینی ڕۆح بەکەسانی دیکە.

ئیکۆ!

هەموان دەڵێن خۆشەویستییەکەمان ڕاستەقینەیە.

هاوڕێکەیان جیاکردووەتەوە و ن ای دوێنن.

نۆشی بکە

ئەوانەی دۆستتن باشتر ئاگاداریان بە.

ئەمە منی ڕاستەقینەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ یاسای دەروونی گەر لێی لانەدەیت ژیانت زۆر گەشاوە دەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یاسایی دەروونییە کە زۆر گرنگە لە ژیانتدا کاری پێبکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر لەگەڵ دەوروبەر مامەڵەبکەیت و خۆشت بەرەو پێش بەریت:

 

– یاسای ئاوێنەکە

هەموو ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن لە هاوسەر و خزم و هاوڕێ وەک ئاوێنەیەک وان کە دەتوانیت خۆتی تێداببینیتەوە، گەر ئەوان بە باشی مامەڵەت لەگەڵ بکەن هێمای ئەوەیە تۆش باشی لەگەڵیان و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.

 

– یاسای هێزی هەڵبژاردن

بڕیاری هەڵبژاردنەکانت زۆر شت لە ژیانت دەگۆڕێت، کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوڕێیەتی؟ کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوسەر و هاودەم؟ چۆن هەڵبژاردەنکانت دەگۆڕیت؟ هەموو ئەمانە بڕیارێکی سادەن بەڵام کاریگەری زۆر گەورەیان لەسەر ژیانت هەیە.

 

 

– یاسایی بەخشین

تۆ قەرزاری هیچ کەسێک نیت، بەڵام دەتوانیت بەبێ ئەوەش کاری باشە بۆ خەڵک بکەیت و چاوەڕوانی ئەوەشیان لێنەکەیت کە بۆت بکەنەوە، ئەمەش لە داهاتودا دەتکاتە کەسە باشەکە، بەڵام بەو مانایە نایەت نەزایت وشەی (نەخێر) چییە و بەکاربهێندرێیت.

 

 

– یاسای دەمی ئێستا

زۆر گرنگە لە ئێستادا بژیت، ئەوەیی لە ڕابردوو چۆن بووە و چی ڕوویداوە نەکەیتە کێشە بۆ ئێستا، یان خەمی داهاتوو واتلێنەکات بێهیوا ببیت و لە هەوڵدان بەردەوام نەبیت.

 

– یاسای گەشبینی

ئەو شتە جوانانە پشتگوێ مەخە کە لە دەوروبەرتە، چێژ لەژیان ببینە و گەشبین بە، چالاک و بەرهەمهێن بە لەژیاندا و هەمیشە بە هیوا و گەشبینیەوە بژی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین