ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

وەزارەتی دارایی داوای خێرا ناردنی خشتەی مووچە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دەكات پاپەندی ناردنی لیستی مووچە بن بۆ گەنجینەكان تا بە زووترین كات وردبینی تێدا بكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2018، كە لە 6ی حوزەیران بە واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی هەرێمی كردوو و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، داوای لە سەرجەم وەزارتەكان و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە پاپەندی بردنی لیستی مووچە بن بۆ گەنجینەكان لەكاتی خۆیدا.

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “دواكەوتن لە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانگەكان پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە دوادەخات، بۆیە پێویستە خێرا بكرێت لە ناردنی لیستی مووچەدا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، سبەی پێنج شەممە 14-6-2018 كۆتایی بە دابەشكردنی لیستی مووچەی مانگی ئاداری ساڵی 2018ی فەمانبەران دێت.

ئابوری

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سڵێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مولیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەكەین، كە سبەینێ پێنج شەممە 27/9/۲۰۱۸ لەكاتژمێر ۸ی بەیانی لای موەلیدەكانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مانگی (9)”.

پێشتر، تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە كۆتایی مانگدا خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان دەكرێت و لەسەر بنەمانی كاتژمێرەكان پارەی مۆلیدە دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ڕاگەیاندنی نرخی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان لە هەرێمی كوردستان بۆتە سەرتاسەری و لە یەك ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت”.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان، لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار لە كرێی ئەمپێری مانگانەی مۆلیدە ئەهلیەكان بدرێت و دواتر ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارێزگایەكی عێراق نزیكەی 1500 پلەی دامەزراندنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، رەزامەندیان بۆ وەرگرتنی نزیكەی 1500 داواكاری بۆ دامەزراندن لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و دیواری پارێزگار وەرگرتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكارە یاساییەكانیان بۆ دەكرێت.

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا، باسی لەوەكردووە ئەو داواكارییانە بەشێوەیەكی یاسایی و شەفاف هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە و قبوڵكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رونكراوەتەوە، 803 پلەی دامەزراندن بۆ پەروەردە، 162 پلە بۆ تەندروستی، 460 بۆ دیواری پارێزگار و 54 پلەیش بۆ كشتوكاڵ بون و تێكڕا 1489 پلە بوون.

زیادكردنی پلەكانی دامەزراندن لە عێراق دوای ئەوەدێت ماوەی سێ‌ ساڵە تەنها بەشێوەیەكی سنوردار لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دامەزراندن هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نێچیرڤان بارزانی: رۆژە سەختەكان تێپەڕین و پلانی ئابوریمان هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قۆناغی سەختی ئابوری تێپەڕبووە و سەردەمێكی تازە دەستی پێكردووە، كە خزمەتی زیاتری تێدا دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێكدا لە كردنەوەی بەشێكی ڕێگای 150 مەتری لە هەولێر باسی لەوەكرد، پلانی ئامادەكراوی ئابورییان هەیە و هەر كاتێك دۆخی حكومەت باشتر بێت، جێبەجێیان دەكەن.

وتیشی “حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی زۆری كردووە و كاری باشی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە، ئەوەش ئەركی سەرشانی حكومەت بووە”.

رێگای سەرەكی 150 مەتری هەولێر 131 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین