ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

باس لە جموجۆڵەكانی قاسم سلێمانیش دەكرێت
ئاژانسێك: سەدر و عامری دەیانەوێت عەبادی دووربخەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانێكی هەواڵ دەڵێت، ئامانج لە هاوپەیمانی نێوان سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەرد و فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، دوورخستنەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراقە، كە لە هەڵبژاردنەكەدا سەرۆكایەتی ئیئتیلافی نەسری كرد، ڕۆژنامەیەكیش پێیوایە، هاوپەیمانییەكە هاوكات بووە لەگەڵ جموجۆڵەكانی قاسم سلێمانی.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە: “ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نێوان سائیرون و فەتح، هاوكات بوو لەگەڵ جموجۆڵەكانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی دەنگدان و گەشتەكانی دۆگڵاس سڵیمان، باڵێوزی ئەمریكا بۆ لای كوتلە سیاسییەكان لە عیراق”.

ڕۆژنامەكە لە زاری سیاسی و ئەكادیمستێكی عیراقییەوە بڵاویكردۆتەوە، “جموجۆڵەكانی جەنەڕاڵە ئێرانییەكە، تائێستاش لە چوارچێوەی ماڵی شیعەدایە و دەیەوێت ناوماڵی شیعە چاكبكاتەوە، دوای ئەو ناكۆكیانەی لەنێوان سەركردە دەركەوتووەكانی ڕویدا”.

ئاژانی (فرانس پرێس)یش لای خۆیەوە نوسیویەتی، “ئەو هاوپەیمانییە تێكەڵكردنی كارتە سیاسییەكان بوو لە عیراق، كە ڕەنگە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ماوە بەسەرچوو، بەشێوەیەكی تەواوەتی لە حوكمڕانی دووربخاتەوە”.

عێراق

عەبادی: دەستلەكارناكێشمەوە
“دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی بێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕەتیدەكاتەوە دەستلەكاربكێشێتەوە و دەشڵێت: “دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق بێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، داواكارییەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیان سیاسییە و پشت بە هیچ دەقێكی دەستووری نابەستێت.

وتیشی، “لە بەرپرسیاریەتی بەردەوام دەبم تاوەكو ئەمانەتەكە ڕادەستی حكومەتی نوێ دەكەم”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە، هەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەبێت پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق و سەروەرییەكەی بێت.

عەبادی ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی خوولی سێیەم لە قۆناغەكانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستیان بە چاكسازیەكی ڕیشەیی هەیە لە دەسەلاتی دادوەری بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ سەرمایەی بەرپرسان بكات و وتیشی، “هیچ دەستێكی سیاسی لەپشت پیسبوونی ئاوی بەسرە نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لەڕووی یاساییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی یاسایی عیراقی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕووە یاسایی و دەستورییەكانەوە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “دەبێت لە دایك و باوكی عیراقی بێت”.

تارق حەرب، پسپۆڕی یاسایی و دەستوری بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە دەستور ئاسانكاری كردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەو بەڵگەیەی دیاری كردووە لە كۆبوونەوەی یەكەم بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ‌ دەنگ لەسەر سەرۆك كۆمار دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەدی نەیەت، واتە ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان زۆرینەی دوو لەسەر سێیان نەهێنا خولی دووەم ئەنجام دەدرێت لەنێوان ئەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە و بە زۆرینەی سادە (50+1) هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو پۆستە بە یەك كۆبوونەوە یەكلایی دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ژمارەیەكی زۆر كاندید هەن، هەرچەندە ژمارەی كاندیدەكان كاریگەری لەسەر دەنگدان نابێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر وردبینی كردنی ناوەكان دەبێت، كە دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كردووە، كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت مەرجی نیشتەجێ‌ بوون لە وڵات و شارەزایی سیاسی تێدابێت و دەبێت ناسراوبێت بە كەسێكی دەستپاك و دادپەروەر و دڵسۆز بۆ ولات و دەبێت لە دایك و باوكێكی عیراقی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەم سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، كە بریاریان داوە ڕۆژی 2-10-2018 سەرۆك كۆماری داهاتوی عێراق هەڵبژێردرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا لە ماوەی 15 ڕۆژدا لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق پێكبهێنرێت.

بەهۆی ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، كە یەكێتی، بەرهەم ساڵح و پارتی، فوئاد حسێن-یان كاندی كردووە، جگە لە چەند كاندیدێكی دیكە، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دواخرا و ئەمڕۆ یەكلایی نەكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین