ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

گۆران ساڵح دەڵێت ئیتر بەسە

خێزان

هونەرمەند گۆران ساڵح نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی گۆران ساڵی بەناوی (ئیتر بەسە) یە کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و کاری موزیکی لەلایەن شیاو کەمال ئەنجامدراوە.

گۆران ساڵح لەساڵی ١٩٨٥ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە، دەرچووی بەشی دەرھێنانە لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر و ژمارەیەکی زۆر کاری هونەری هەیە.
ریکلام

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراق بڵاوکردنەوەی کلیپێکی میران عەلی ڕادەگرێت

خێزان

هەرچەندە هونەرمەند میران عەلی ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی پێنجشەمە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (یادەوەری) بڵاودەکاتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی ڕاگرتووە.

میران عەلی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هۆکاری بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپەکەی بەهۆی ئەوەوە بووە کە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیراون و بە باشی کارناکەن، پاش ئەوەی ئەم بارودۆخە تێپەڕی بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هێڵەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاگیران.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کیژان بەرهەمێکی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم ئەحمەد بەرهەمێکی هونەری نوێ بڵاودەکاتەوە کە گۆرانیەکی نیشتمانیە.

بەرهەمە نوێکی کیژان ئیبراهیم خەیات بە ناوی (کوردستان) ە کە یەکێکە لە گۆرانیەکانی ئەلبومی ( تەنیام)م کاری موزیکەکەشی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە کراوە.

کیژان کچی هونەرمەندی کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە و خەڵکی شاری سلێمانییە، هاوسەری هونەرمەندی شێوەکار زیرەک میرەیە و خاوەنی دوو منداڵان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەزیتا بە منداڵی گۆرانی عاشقانە دەڵێت

خێزان

کچە گۆرانیبێژ ئەزیتا لوقمان کە توانی ببێتە براوەی پرۆگرامی KURDİSTAN KİDS VOİCE  یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.

محەمەد شیروانی کە کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکەی ئازیتا کردووە وتی”یەکەم بەرهەمی گۆرانیەکی خۆشەویستیە بەناوی (مەمتۆرێنە) کە لە هۆنراوەی دلێر محەمەدە و شادمیهر نامۆ ئاوازی بۆ داناوە”

محەمەد شیروانی وتیشی”ڕاستە ئازیتا تەمەنی منداڵە، بەڵام لە لە کلیپەکەیدا سیناریۆ هەیە و کەسانی دیکە ڕۆڵ دەبینن، ئەمەش یەکەمجار نیە کچێکی منداڵ گۆرانی خۆشەویستی بڵێت و لە جیهاندا زۆرە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین