ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

(خەڵك) گرفتی یەكێتی و لایەنەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

دوای نوسراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە رۆژی 30 ئەیلولی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمیش ناوی قەوارە سیاسیەكانی تۆمار كردو بڕیاریشە دوای جەژنی رەمەزان ناوی هاوپەیمانیەتییەكان وەربگرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكرێت.

فازیل بەشارەتی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، لەوانەیە كۆمەڵێك گرفت هەبێت لەبەردەم هەڵبژاردندا، بەڵام نەبووەتە بڕیارو لەنێوان لایەنەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

وتیشی، یەكێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات، بەڵام پارتی و لایەنكانیتر داوای ناكەن‌و ماوەتەوە بڕیارەكە چۆن دەدرێت، گرنگ ئەوەیە بڕیارەكە بەشێوەیەكی باش بدرێت.

ئاشكراشیكرد، داواكارییەكەی یەكێتیش داوایەكی قورس نییەو تەنها دواخستنی هەڵبژاردنەكانە بۆ ماوەی 2 بۆ 3 مانگ، چی لە بابەتەكە دەگۆڕێت؟ دەتوانن ئەنجامدانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بهێننە پێشەوە نەك هەڵبژاردنی پەرلەمان، چونكە وادەی پەرلەمان كۆتایی دێت‌و دەكەوینە بۆشایی یاساییەوە، چونكە ئەگەر لەوكاتەی بۆی دانراوە شتێكی باشە بكرێت‌و تائێستاش بڕیار لە دواخستنی نەدراوە.

سەبارەت بە ئەو گرفتانەی كە هاتونەتە پێش هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەشارەتی ئاشكرایكرد، گرفتی ناوخۆیی یەكێتی بوونی هەیە‌و كۆنگرەی لەپێشە نازانێت ئایا كۆنگرەیان پێ دەبەسترێت یان پلنیۆم دەبەستن؟ هەروەها ئەو لایەنانەی دەرنەچوون هۆكارگەلێك دەبینن كە ساختەكاری كراوە لە هەڵبژاردنەكانی عێراق‌و دەیانەوێ ئەو پرسە یەكلابكەنەوە، ئەوكات دێنە پێشەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارتی هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین