ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

بەرێوەبەری هاتوچۆی هەولێر: 3 هەزار ماتۆڕ سكیڵمان ناردووە بۆ كارگەی تواندنەوە

هەولێر-ئارام سەردار

بەرێوەبەری هاتوچۆی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و شوفێران، هەروەها نەبوونی كوالێتی لەچەندین هەڵمەتدا ژمارەیەكی زۆر ماتۆر سكیڵیان دەست بەسەردا گرتوە و ٣ هەزار ماتۆرسكیڵیش دراوە بەكارگەی ئاسن و توێنراوەتەوە.

لیوا هێرش ئەحمەد بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەوەی هیچ گرفتێكی هاتوچۆ دروست نەبێت، پۆلیسی هاتوچۆ لەرۆژانی جەژن بەچەندین تیمی جیاواز بەتایبەت لەشوێنە گشتیەكان لەئەركدا دەبن و پلانەكەشیان لەبەیانیەوە واتە رۆژێك پێش جەژن دەست پێدەكات لەگۆرستانەكان چونكە هاوڵاتیەكی زۆر سەردانی گۆرستانەكان دەكەن.

شوفێرانیش ئاگادار دەكاتەوە، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ئوتومبێلەكەی خێرا لێ نەخورێت و تیژرۆیی نەكات كامێرا چاودێری لەناو شار و دەرەوەی شار كامێرای هاتوچۆ بەردەوام بوونی دەبێ، لەهەر بارێكیشدا هاوڵاتیان دەتوانن بەبڕ بەرامبەر پەیوەندی بكەن بەژمارە ١٨٨ی هێڵی گەرمی هاتوچۆ بۆ هەر رووداوێك و قەرباڵغیەك، هەروەها رادیۆی هاتوچۆش هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە لەر گرفتێكی هاتوچۆ لەهەر شەقامێك رووبدات.

ئەوەشیی خستەڕوو، لەهەڵمەتەكانیان لەچەند رۆژی رابردوو ٧٠٠ ماتۆر سكیلیان دەست بەسەردا گرتوە بۆ تاواندنەوە، ٣ هەزار ماتۆر سكلیش پێشتر دراوە بەكارگەی ئاسن، هەر ئوتومبێلێكیش بەبێ تابلۆ بێت سزا دەدرێت و رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە.

ریکلام

کوردستان

سلێمانی.. پۆلیس دەستی بەسەر چەند پارچە چەکێکدا گرت

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو ھێزەکانیان توانیویانە دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە کە تەقەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو لە هەڵمەتێکی دانانی مەفرەزەی هاوبەشی هێزی تایبەتی پۆلیس و مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانرا دەست بەسەر ١ کڵانشیکۆف و ١ ویزە و ٢ دەمانچەی کڵۆک و ١ دەمانچەی چواردەخۆردا بگیرێت، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی ۲۱ ی چەک لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن.”

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “هەر ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک گردی گۆڕان ماتۆڕسکیلێکیان دەستگیرکردووە کە ٢ سەرنشینی لەسەر بووە و تەقەیان کردووە، هەردوو تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ۲۱ ی چەک بەندن و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیاندا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: “هەر لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی چەند جامی ڕەشی ئۆتۆمبێلیان لێکردەوە، لەگەڵ وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەی ڕێگای پێداون بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکەنیان.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ھۆشداریی دەدات بە فەرمانبەرەکانی

خەڵک-

بڕیاردەری کۆمسیۆن ھۆشداریی دەدات بە کارمەندەکانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی ھەڵبژاردن و دەڵێت، ھەر فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت: “هەر فەرمانبەرێکى کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

ھەروەھا دەڵێت: “بەپێى خاڵى ١ لە بڕگەى ٦ لە ماددەى ٥٧ ى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ژمارە ١ ى ساڵى ١٩٩٢ ى هەموارکراو، هەر کەسێک سندوقەکانى دەنگدان یان وەرەقەکانى دەنگدان یان تۆمارەکانى دەنگدانى لەلا بێت و بیشارێتەوە یان لەناویان بەرێت یان خراپیان بکات یان تێکیان بدات یان بیاندزێت یان ئەنجامەکان بەهەر ڕێگەیەک بگۆڕێت، ئەوا سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ناڕەزایی توندی لێدەکەوێتەوە

خەڵک-

بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکییەوە لە فرۆکەخانەی میونخ بۆ شاری ئیستەنبوڵ، ژمارەیەک گەشتیار ناڕەزایی توند دژ بە ھێڵی ئاسمانیی تورکیا دەردەبڕن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، ھەڵوەشانەوە (کانسڵ) ـی گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) وەک دیاردەی لێھاتووە، بەوە ھۆیەوە ژمارەیەک زۆر گەشتیار زیانمەند بوون، لە نێویاندا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە وڵاتی تورکیا وەک ترانزێت لە ئەوروپاوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە بەکاردەھێنن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە بەدەستی (خەڵک) گەشتووە دەردەکەوێت، بەھۆی کانسڵ بوونی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ژمارەیەک زۆر لە گەشتیاران لە بەردەم نوسینگەی ئەو ھەڵە ئاسمانییە لە فرۆکەخانەی میونخی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە و داوای ئەنجامدانی گەشتەکەیان دەکەن.

لە ئێستاشدا گەشتەکانی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان تەنھا فرۆکەخانەی ھەولێر دەگرێتەوە، تورکیا ڕێگەنادات ھیچ فرۆکەیەک بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕ ببێت بیەوێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە، ئەوەش بارگرانییەکی زۆری بۆ دانیشتووانی بەشێکی زۆری ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین