كەشوهەوایەكی بێ پێشینە ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی دەكات


 

كەشوهەوایەكی ساردی بێ پێشینە ڕوو لە ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك وڵاتانی عەرەبی ڕایانگەیاند كەشوهەواكەیان ناجێگیرە، باران و بای سارد هەیە.

لە ئوردن باران بارینی خوڕ هەیە، بەشێك لە ڕێگا سەرەكییەكان داخراون، داڕووخانی زەوی هەیە.

لە ئیمارات ناوەندی نیشتمانی كەشوهەوا و بوومەلەرزە داوایكردووە بۆ ڕەوشی لەناكاوی كەشوهەوا ئامادە بن، كەشوهەوا ناجێگیرە، با و باران بارین هەیە.

لە سعودیە بارانی وەرزی بەهێز هەیە لە ناوچەكانی باكوور و لەوێوە بۆ ڕیاز و بەری خۆرهەڵات درێژبووەتەوە، بە دوور نازاندرێت بەفربارینیش لە هەندێك شوێن هەبێت.

لە میسر بارستە هەوایەكی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕووی لە ناوچەكانی باكووری كردووە و چاوەڕێی باران بارین دەكرێت بەتایبەت كەناراوەكانی خۆرهەڵات و باكووری سینا.

لە كوێت، كەشوهەوا ناجێگیرە، كاریگەری لە پلەكانی گەرما كردووە.

لە بەحرێن كەشوهەوا ساردە و شێ بەرزە و هەوریش هەیە، ئەگەری هەیە شەو باران ببارێت.

دۆلار گڕ لە ژیانی هاووڵاتیان بەردەدات
پێشت دۆلار گڕ لە ژیانی هاووڵاتیان بەردەدات
مەسك ئینتەرنێتی بۆ ئێرانییەكان دابینكرد
دواتر مەسك ئینتەرنێتی بۆ ئێرانییەكان دابینكرد
پەیوەندیدار