مەسك ئینتەرنێتی بۆ ئێرانییەكان دابینكرد



 

ئیلۆن مەسك سەرۆكی كۆمپانیای سپەیس ئێكس ڕایگەیاند، نزیكەی 100 وێستگەی وەرگرتنی زەمینی ئینتەرنێتی لە ڕێگای مانگی دەستكردەوە بۆ ئێران دابینكردووە كە ئێستا كار دەكەن.

مەسك لە تویتەر ڕایگەیاند، مانگێكی دەستكردی بچووك بە دەوری زەویدا بەشێوەیەكی نزم دەسووڕێتەوە، لەبەرزی سەدان كیلۆمەتر بۆ گەیاندنی ئینتەرنێت بە ئێران.

لە ڕێگای ئەو وێستگانەوە لە سەر زەوی دەتوانرێت ئینتەرنێت وەربگیرێت لە مانگە دەستكردەكەوە و لەلایەن بەكارهێنەرانەوە كەڵكی لێ وەردەگیردرێت لە ڕێگای ئامێری ڕاوتەرەوە.

مەسك لە ئەیلوولی ڕابردوودا ڕایگەیاند لەسەر داوای ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئینتەرنێت بۆ ئێران لەپێناو گەیشتنی زانیاری دابین دەكات.

لە 23ی ئەیلوول وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری دابینكردنی ئینتەرنێت بۆ ئێران فراوان دەكەن سەرباری سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێراندا، ئەمە هاوكاتی خۆپیشاندانەكانی ژینا ئەمینی بوون.

خۆپیشاندانەكانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز كە كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە گیانی لە دەستدا دوای 100 ڕۆژ هێشتا بەردەوامن.

كەشوهەوایەكی بێ پێشینە ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی دەكات
پێشت كەشوهەوایەكی بێ پێشینە ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی دەكات
ئەمریكا هەڕەشەی سەربڕینی پووتین دەكات
دواتر ئەمریكا هەڕەشەی سەربڕینی پووتین دەكات
ەیوەندیدار