ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

بەڤیدیۆ: ترەمپ داوایەكی سەیر لە كیم جونگ ئون دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمریكا داوای لە سەرۆكی كۆریای باكور كرد سەیری ئۆتۆمبێلەكەی بكات.

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئۆتۆمبێلی (لیموزین)ی خۆی نیشانی كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوردا و بە گیاندار ناوی بردووە.

ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت لەبەرانبەر موشەكی بالیستی یان هەر هێرشێكی كیمیاوی بەرگری لە سەرنشینەكانی بكات.

لیموزینی رەشی ترەمپ لەلایەن كۆمپانیای (جەنەراڵ موتورز) دروست كراوەو نازناوی گیانەوەری هەیەو ئۆتۆمبێلەكە یەدەگی خوێنی تێدایە لەئەگەری برینداربوونی سەرۆك كۆمار.

كۆبونەوەی سەرۆكی كۆریای باكور و سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە گرتنی دەستی یەكتر دەستی پێكردو لە گفتوگۆیەكی ئاسایدا كە نزیكەی 45 خولەكی خایاند تاوتوێ گرفتەكانی نێوانیان كردو دواتر بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ رۆیشتن تاكو لەوێ زیاتر گفتوگۆكانیان ئەنجام بدەن، دواتر سەرۆكی هەردوو وڵات پیاسەیەكی دەوروبەری ئوتێلەكەیان ئەنجام دا.

جیهان

شاندێكی سەربازی ئیسرائیل بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە روسییەكە گەیشتە مۆسكۆ

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئیمیكام نوركین فەرماندەی هێزی هەوایی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی شاندێكی سوپای وڵاتەكەی گەیشتە مۆسكۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ گواستنەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە روسییەكە بە موشەكی هێزی بەرگری هەوایی سوریا لەكاتی هێرشی فڕۆكە ئیسرائیلییەكاندا لە لازقیە.

تەلئەبیب تۆمەتەكانی روسیا رەتدەكاتەوە، كە فڕۆكە ئیسرائیلییەكان هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە روسییەكە بووبن كە تێیدا پازدە سەربازی روسی كوژران.

سوپای ئیسرائیل لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، فەرماندەی هێزی هەوایی و شاندی هاوڕێی وێنەی رووداوەكە و تەواوی لایەنەكانی و زانیارییەكان و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان كە سوپای ئیسرائیل ئەنجامی داون، دەگەیەنێتە دەسەڵاتدارانی روسیا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زانیاری دەربارەی هەوڵی بەردەوامی ئێران بۆ گواستنەوەی چەكی ستراتیژی بۆ حزبوڵڵا و فراوانكردنی وبونی سەربازی خۆی لە سوریا دەداتە روسیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

راپۆرتێكی ئەمریكایی: مەترسییەكانی ئێران گەیشتنە ئەوروپا

خەڵك- بەشی هەواڵ

راپۆرتێكی بەرەوڕوبوونەوەی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ساڵی 2017دا تیشكی خستووەتەسەر مەترسییەكانی ئێران كە سوریا و عێراق و یەمەن و بەحرێن و كوێتی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئێران لە جیهاندا داڵدەدەری تیرۆرە و بەرپرسە لە چڕبوونەوەی ململانێكان و كاریگەری دروستكردن لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە سوریا، یەمەن، عێراق، بەحرێن، ئەفغانستان، لوبنان لە ڕێگای بەكارهێنانی كۆمەڵێك بریكاری وەك حزبوڵڵا، فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و هەڕەشەكانی ئێران لە پشتیوانی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بە تەنها كورت نابێتەوە، بەڵكو بووەتە جیهانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حزبوڵڵا بە تەنها لە 2012 هێرشی سەركەوتووی لە بولگاریادا كردووە و بەهۆیەوە شەش كەس كوژراون، هەروەها هەستاون بە جێبەجێكردنی پلانی جیاواز لە قوبرس و پێشخستنی خەزێنەی گەورەی چەك و چۆڵ لە كوێت و نێجیریا و پۆلیڤیا بە ناردنی تیرۆرستان بۆ پیرۆ و تایلەند.

هەروەها ئەڵمانیا بەرپرسێكی ئێرانی لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستگیركرد بە هۆی بوونی رۆڵی لە تەقینەوەیەك لەپاریس، لە بەلجیكا و فەڕەنساش كۆمەڵێك كەس بە هەمان تۆمەت دەستگیركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا شەڕ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەڕ لە باشوری شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستیپێكرد و ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی رێگای فڕۆكەخانە و چەند ناوچەیەكی دیكە كران و شەڕ بە سەختی بەردەوامە.

هێزەكانی لیوای سمود بە سەركردایەتی سەلاح بادی لە نێو تەرابلوس دان و هێزەكانی پشتیوانی حكومەتیش بە سەركردایەتی ئەغنیوە كلكلی سەر بە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی هەوڵی پێشگرتنیان دەدەن.

رەوشی باشور و خۆرهەڵاتی شاری تەرابلوس نائاساییە و هێزەكانی لیوای حەوت، كە لە شاری ترهونەوە هاتون و هاوپەیمانی سەلاح بادین جێگیربوون و بەپێی سەرچاوەكانیش شەڕ بە چەكی قورس لە دەروازەی باشوری تەرابلوس هەیە.

ماوەیەكە شەڕێكی چڕ لە نێوان لایەنە ركابەرەكانی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیادا دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین