ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ژینگە

بەرێوەبەری بەنداوی دووكان: پلانێكی مەترسیدار دژ بە سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرێوەبەری گشتی بەنداوی دووكان رایگەیاند، كە هەریەك لە توركیا و ئێران پلانی زۆر مەترسیداریان سەبارەت بە گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم و عێراق هەیە و دواین خاڵی جێبەجێكردنی پلانەكەیش گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك و دیجلەیە.

محەمەد تاهیر، بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە گرتنەوەی جگە لە زێی بچوك مەترسی لەسەر سەرچاوە ئاوییەكانی دیكەیش هەیە و توركیا و ئێران بە پلان سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و عێراق وشك دەكەن.

وتیشی”ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتوەتەوە و زیانی زۆری هەبووە، كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژینگەی ناوچەی پشدەر و رانیە و پاشان لەسەر دەریاچەی دووكان، هاوكات توركیا دیجلەی گرتوەتەوە و بەنداوی موسڵ زۆر كەمیكردووە، زێی گەورە رێگەیاننەدا بەنداوی بێخمەی لەسەر دروستبكرێت، بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی بومەلەرزەكەی پارەوە ناتوانرێت وەك پێویست ئاوی تێدا كۆبكرێتەوە”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا دڵنیای ئەوەیشدا كە بەنداوی دووكان بەشی ئەمساڵ ئاوی پێویستی تێدایە و دەتوانرێت پشتی پێببەستدرێت بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ.

بەنداوی دووكان نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە باكوری خۆرئاوای سلێمانیەوە دورە و لە كۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا دروستكراوە و دەتوانێت نزیكەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

ریکلام

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێم باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای پێشبینیەكانی كەشنسای هەرێم، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان باری.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكەم نمە باران لە شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری باری.

وتیشی، “بارانەكە ڕشێنێكی زۆر كەم بوو، بەڵام بۆتە جێگەی دڵخۆشی هاوڵاتیان”.

پێشتر كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندبوو، كە نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

هاوكات میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، باران لە چەند ناوچەیەكی عیراق و بەتایبەت لە ناحیەی مەنسوریە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەكانی نزیك خانەقین باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین