تاڵیبان گەڕایەوە سەر پلێتەكەی خۆی



 

ڕێوشوێنەكانی ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بەرامبەر ژنانی وڵاتەكەی، جیهانی تووڕەكردووە، بەشێك لە ڕێكخراوە بیانییەكان كارەكانیان ڕاگرت و ئەڵمانیشا بە نیازی ڕاگرتنی پشتیوانییەكانە.

وەزیری هەماهەنگیی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، سڤینیا شۆلز ڕایگەیاند كە لەگەڵ هەڵپەساردنی پاڵپشتییەكانە بۆ ئەفغانستان.

شۆلز، ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە بڕیاری تاڵیبان لەسەر هەڵپەساردنی دامەزراندنی ژنان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی ناوخۆیی و بیانی كە لە ئەفغانستان كاردەكەن، بڵاوكردەوە.

سڤینیا شۆلز، ئاماژەی بەوەكرد تاڵیبان بە بڕیاری قەدەغەكردنی كاركردنی كارمەندی ژنان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەفغانستان گورزێكی لەو هاوكارییانە دا كە بۆ گەلی ئەفغانستان دەكرا “دامەزراوەكان، ئەگەر كارمەندی ژنانیان نەبێت ئەوە ناتوانن كارەكانیان پێشكەشی نیوەی دانیشتووان بكەن. ئەمە، بە تەواوەتی دۆخێكی نوێی هێنایە كایەوە. لەبەر ئەم هۆكارە لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەو پاڵپشتییانەم كە ئێستا هەیە و لەگەڵ كەسانی دیكە دابینمان كردبوو”.

تاڵیبان، لە ٢٤ی كانوونی یەكەم دامەزراندنی ژنان لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تاكو ئاگادارییەكی دیكە هەڵپەساردبوو.

وتەبێژی وەزارەتی ئابووریی حكوومەتی كاتیی تاڵیبان، عەبدولڕەحمان حەبیب ئاماژەی بەوە كردبوو كە ئەو بڕیارەی وەزارەتەكە بۆ سەرجەم ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتەكە ناردووە و دەبێت پابەندی ئەو بڕیارەبن.

ئەوەش ڕاگەیەندرابوو كە ئەو ڕێكخراوەی كۆتایی بە كاری كارمەندە ژنەكان نەهێنێت ئەوە مۆڵەتەكانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.

بەهۆی ئەم بڕیارەوە زۆرینەی ڕێكخراوە بیانییەكان كارەكانیان لە ئەفغانستان ڕاگرتووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر ڕەوشی خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان دروستكردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی كاتیی تاڵیبان، لە ٢٠ی كانوونی یەكەمدا لە ڕێنماییەك كە بۆ سەرجەم زانكۆ حكوومی و تایبەتەكانی ئەفغانستانی ناردبوو ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە تاكو ئاگادارییەكی دیكە خوێندنی خوێندكارانی كچ لە زانكۆكان ڕاگیراوە.

لە دوای ئەوەی تاڵیبان كە ساڵی ڕابردوو لە ١٥ی ئابدا ئیدارەی ئەفغانستانی گرتەدەست، ژمارەیەكی زۆر كارمەندی ژن لە كەرتی گشتی و تایبەت كارەكانیان لەدەستداوە.

پاساوی فەرمانڕەوایانی ئەمارەتی ئیسلامی ئەوەیە كە ژنان لەنێو ناوەندەكانی خوێندن و ڕێكخراوەكاندا پابەندی پۆشاكی ئاینی نەبوون، بۆیە ڕێوشوێنیان لەبەرامبەردا گرتوونەبەر.

لەنێوخۆی ئەفغانستانیش ناڕەزایەتییەكان زۆر بوون، نەیارانی بڕیارەكانی ئەمارەتی ئیسلامی دەڵێن پێویستە شەپۆلێكی بەهێزی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ئەمارەتی ئیسلامی سازبكرێت.

بەپێی سەرچاوەكان ئەمریكا لەسەر هێڵە، بەنیازە گووشاری توند بكات بۆ پاشگەزبوونەوەی ئەمارەتی ئیسلامی لە بڕیارە تازەكانی.

ئەو كاتەی لە 2021 هێزەكانی ئەمریكا كشانەوە و گرووپە ئیسلامییەكان دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان گرتەدەست و جۆرێك نەرمیواندنیان پێوەدیاربوو، شرۆڤەكاران ئاڕاستەی دوو بۆچوون بوون.

بەشێك لە شرۆڤەكاران لە ئەو بڕوایەدابوون ئیسلامییەكانی ئێستا هەمان ئیسلامییەكانی ساڵانی نەوەدەكان نین لە ئەفغانستان، بیروبۆچوونیان گۆڕاوە، بەڵام بەشێكی دیكە سووربوون لە سەر ئەوەی ئەو گرووپە ئیسلامییانە دەچنەوە سەر ڕێچكەكەی خۆیان، كە ئێستا بۆچوونی دووهەم ڕاست دەرچوو.

ڕۆژنامەی ئافتابی ئێرانی بۆ پشتڕاستكردنەوەی بۆچوونی دووهەم چەند ڕۆژ لەمەوپێش نووسی، تاڵیبان گەڕایەوە سەر پلێتەكەی خۆی.

100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەوە
پێشت 100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەوە
دۆلار بەنزینیشی گران کرد
دواتر دۆلار بەنزینیشی گران کرد
ەیوەندیدار