ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

عێراق

عێراق راگەیەندراوێكی لەسەر تەسلیمكردنەوەی بكوژی كچە ئەڵمانیەكە بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رادەستكردنی تۆمەتباری كچە ئەڵمانیەكە بە “نایاسای” لە قەڵەم دەدات و رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت.

د. ئەحمەد مەحجووب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوەكەدا، باسی لەوەكردووە، بەهۆی نەبوونی رێككەوتنێكی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا سەبارەت بە رادەستكردنەوەی تۆمەتباران، رادەستكردنی تۆمەتبار “عەلی بەشار” لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە”نایاسای”ە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەغدا ئەوە بە سەرپێچی كردن دەزانێت لەسەر ئەو لایەنەی كە رادەستی كردووە، چونكە ئەوە تەنها لە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندایە و پەیوەندی بە سەروەری عێراقەوە هەیە و دادگای ئیتیحادی عێراق بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە دەدات”.

عەلی بەشار گەنجێكی خەڵكی پارێزگای دهۆكە و پەنابەر بووە لە ئەڵمانیا و تۆمەتبارە بە كوشتنی كچێكی تەمەن 14 ساڵان لە ئەڵمانیا و دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەكەی لە ئەڵمانیەوە گەڕانەوە بۆ هەرێم، لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

ریکلام

عێراق

عەبادی: دەستلەكارناكێشمەوە
“دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی بێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕەتیدەكاتەوە دەستلەكاربكێشێتەوە و دەشڵێت: “دەبێت كاندیدی سەرۆك كۆمار پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق بێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، داواكارییەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیان سیاسییە و پشت بە هیچ دەقێكی دەستووری نابەستێت.

وتیشی، “لە بەرپرسیاریەتی بەردەوام دەبم تاوەكو ئەمانەتەكە ڕادەستی حكومەتی نوێ دەكەم”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە، هەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دەبێت پابەندی یەكپارچەیی خاكی عیراق و سەروەرییەكەی بێت.

عەبادی ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی خوولی سێیەم لە قۆناغەكانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستیان بە چاكسازیەكی ڕیشەیی هەیە لە دەسەلاتی دادوەری بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ سەرمایەی بەرپرسان بكات و وتیشی، “هیچ دەستێكی سیاسی لەپشت پیسبوونی ئاوی بەسرە نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لەڕووی یاساییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی یاسایی عیراقی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕووە یاسایی و دەستورییەكانەوە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “دەبێت لە دایك و باوكی عیراقی بێت”.

تارق حەرب، پسپۆڕی یاسایی و دەستوری بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە دەستور ئاسانكاری كردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەو بەڵگەیەی دیاری كردووە لە كۆبوونەوەی یەكەم بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ‌ دەنگ لەسەر سەرۆك كۆمار دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەدی نەیەت، واتە ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان زۆرینەی دوو لەسەر سێیان نەهێنا خولی دووەم ئەنجام دەدرێت لەنێوان ئەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە و بە زۆرینەی سادە (50+1) هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو پۆستە بە یەك كۆبوونەوە یەكلایی دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ژمارەیەكی زۆر كاندید هەن، هەرچەندە ژمارەی كاندیدەكان كاریگەری لەسەر دەنگدان نابێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر وردبینی كردنی ناوەكان دەبێت، كە دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كردووە، كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت مەرجی نیشتەجێ‌ بوون لە وڵات و شارەزایی سیاسی تێدابێت و دەبێت ناسراوبێت بە كەسێكی دەستپاك و دادپەروەر و دڵسۆز بۆ ولات و دەبێت لە دایك و باوكێكی عیراقی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەم سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، كە بریاریان داوە ڕۆژی 2-10-2018 سەرۆك كۆماری داهاتوی عێراق هەڵبژێردرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا لە ماوەی 15 ڕۆژدا لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق پێكبهێنرێت.

بەهۆی ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، كە یەكێتی، بەرهەم ساڵح و پارتی، فوئاد حسێن-یان كاندی كردووە، جگە لە چەند كاندیدێكی دیكە، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دواخرا و ئەمڕۆ یەكلایی نەكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین