ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەنها بەرپرسانی یەكێتی داواكاری خۆپیشاندەرانی پێشمەرگەیان وەرگرت

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ خۆپیشانی دەنگدەرە تایبەتەكان لەسلێمانی بەڕێوەچوو و داوای هەڵوەشانەوەی بڕیاری هەژمارنەكردنی دەنگدانی تایبەتیان كرد و نوێنەری پێشمەرگەیش رایگەیاند، كە ئەوان پوچەڵكردنەوەی دەنگەكانیان قبوڵناكەن.

جەلال شێخ ناجی وەك نوێنەری پێشمەرگە یاداشتێكی خوێندەوەو ڕایگەیاند، پێشمەرگە هێزێكی قارەمانە و سیبموڵی ئازایەتییە و ناڕەوایە دەنگەكانی پوچەڵبكرێتەوە.

وتیشی”پێشمەرگە دەیان هەزار شەهید و قوربانی دابێت و بەشێكبێت لەسیستمی بەرگری عێراق، نابێ بێبەشبكرێت لە مافە دەستوورییەكانی، گروپێكی شكستخواردی هەڵبژاردنەكان زور بێشەرمانە لەپەرلەمانی عێراقەوە كەوتونەتە سوكایەتی بە دەنگی تایبەت و داوای پوچەڵكردنەوەیان كرد”.

لەلایەكی تریشەوە، ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە وتەیەكیدا وتی” ئەو دەنگانە لەبەرامبەر داعش و سەدام و هێزە داگیركەرەكان بێدەنگنەكرا، ئێستاش لەلایەن گروپێكەوە بە بڕیارێكی نادەستوری بێدەنگ ناكرێت”.

ئەوەشیخستەڕوو، فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لەدادگای فیدڕاڵی تانەیان لەو بڕیارە داوە كە دەنگی ئێوەی پوچەڵكردۆتەوە، بۆیە دڵنیابن كە تانەكەیان سەركەوتودەبێت.

ریکلام

کوردستان

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای خەرجکردنی پارەی پرۆژەیەکی شارەکە دەکەن لە حکومەت

خەڵک-

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێکدا داوا لە حکومەت و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی خەرج بکرێت، کە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، ئەگەر نا پرۆژەکە لە کۆمپانیای جێبەجێار بسەنرێتەوە و دووبارە بخرێتەوە تەندەرینەوە.

لە یاداشتەکەدا ڕێبوار ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و غالب محەممەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە و سێوە حمە خدر ئەندامی ئەنجومەن، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێن: “بۆ جاری سێیەم بەدواداچونمان کردووە بۆ چارەسەری خاشاکی شاری سلێمانی و سەردانی مەیدانیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و شوێنی فڕێدانی خاشاکمان کرد کە شوێنێکی زۆر ناتەندروست و ناشارستانییە و هۆکارێکی سەرەکی تێکدانی پێکهاتەی ئاوی چەمی تانجەرۆ و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانە.”

ئاماژە بەوە دەکەن: “لە میانی سەردانمان بۆ لای لێپرسراوی پلانی شارەوانیی سلێمانی بۆمان دەرکەوت دوو ھۆکار لەپشت ڕاگرتنی کارەکەوەن:

یەکەم: هۆکاری دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای لاڤارج کە لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەی ناوبراوە، پەسەند نەکردنی ئەو نوسراوانەیە کە تایبەتە بە پێدانی گوژمەی گرێبەستەکە بەبڕی ٧ ملیۆن و ٥٢٠ ھەزار دۆلار بەپێی یاساو ڕێنماییەکان لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە.

دووەم: گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بە سنوری پڕۆژەکە کەلەلایەن کۆمپانیای (ئیکۆسیم) بە شێوەی قەرز جێبەجێ دەکرێت بەبڕی ٨٣٠ ھەزار دۆلار، بەمەرجێک لەکاتی نەمانی قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێم، ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر گوژمەی پڕۆژەکە بۆیان خەرج بکاتەوە.”

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: “ئەو ھۆکارانە بونەتە هۆی دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای جێبەجێکار لە پڕۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، ئێمە داوکارین کە نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بکرێت بۆ ڕەزامەندی دەربڕین و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ئاماژەمان پێدا، لە ئەگەری ڕەزامەندی دەرنەبڕینی وەزارەتی دارایی و ئابوری و دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای ناوبراو لە پڕۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، ئەوا زۆر پێویستە کە ئەنجومەنی پارێزگا بڕیار بدات یاخود داوا بکات لەماوەی مانگێکدا گرێبەستی پڕۆژەکە هەڵوەشێنرێتەوە و دووبارە بەپێی یاساو ڕێنماییەکان پڕۆسەی تەندەرین بۆ پڕۆژەکە بکرێت و گرێبەست لەگەڵ کومپانیایەکی نیشتیمانی بکرێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆمەڵە داوا دەكات حكومەتی هەرێم بێدەنگ نەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە بێ دەنگ نەبێت لەبەرامبەر تیرۆركردنی چالاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی كوژرانی ئیقبال مورادی چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێنجوێن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مورادی رایدەگەیەنێت “داوا لە دامودەزگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەرامبەر بە كوشتن‌و رفاندنی هەڵسوڕاوانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بە دەستی تاوانكارانی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن‌”.

راشیگەیاندووە “خوازیاری ئەوەین دامودەزگا ئەمنییەكان لە زووترین كاتدا ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قیزەونە دەستگیر‌و رادەستی یاسای بكەن”.

لە ماوەی رابردوودا چەندین چالاكی سیاسی و بەرپرسی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوری كوردستان كوژراون و حزبەكانی رۆژهەڵاتیش كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا دەزگا فەڕمییەكانی هەرێمی كوردستان كەسیان بە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە تۆمەتبار نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارباژێڕ و دوكان سێ هاوڵاتی خنكان

یەكێك لە روبارەكانی ناوچەی شارباژێڕِ

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ 20 ی 7 ی 2018 ، لەهەریەكە لە بەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لە چەمێكی نزیك گوندی ساڵانان سێ‌ هاوڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، رایگەیاند
“پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكرندا دایك و كچێك بەناوەكانی ( ش ، م ، ع لەدایكبووی 1970 و ك ، أ ، س ) لەدایكبووی 1992 ) كە دانیشتوی قەزای دوكانن و بەخێزانی بۆ مەلەكردن ڕویان لەناوچەیەكردبوو، گیانیان لەدەستدا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرانەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كران”.

راشیگەیاندووە “هەرئەمڕۆ و لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بە قەزای چوارتا هاوڵاتی ( ش ، م ، س ) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكەی دەرهێنرایەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا”.

رونیشیكردەوە “لەئێستاشدا لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕوداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە” .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین