ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جارێكی تر دەستكاری موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا كە دوێنێ‌ بە نهێنی بەرێوەچوو، بڕیار لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی موچە درا و خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكانیش یەكلای كرایەوە.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو لە كۆبونەوەی لیژنەكانی یاسا و دارایی و ئابوریدا جۆرێك لە رێكەوتن كرا لەسەر دیاریكردنی موچە و خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەباڵاكان و فەرمانبەران، بەڵام بەزۆری لەلایەن پەرلەمانتارانەوە رەتكرایەوە و بڕی پارەی خانەنشینییەكەیان بە كەمزانیووە.

ئەو پەرلەمانتارە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە رونیكردەوە، كە پێشتر بڕیار بوو ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەمەنیان لە 50 ساڵ كەمترە و 15 خزمەتیان نیە، بە 40%ی موچەوە خانەنشین بكرێن، بەڵام ئەو بۆچونە رەتكراوەتەوە و دوێنێ‌ جارێكی تر بڕیاری لێدراوە.

وتیشی”بەپێی دواین رێكەوتن لەسەر موچە و خانەنشینی، موچەی پەرلەمانتارانیش وەك فەرمانبەران ئاسایی دەكرێتەوە و دەكرێت بە 8 ملیۆن و 200 هەزار دینار و بە دوو شێوەی جیاوازیش خانەنشین دەكرێن”.

ئەو پەرلەمانتارە رونیكردەوە، كە ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵەوەیە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە بە 60%ی موچەكانیانەوە خانەنشین دەكرێن، كە دەكاتە نزیكەی چوار ملیۆن و 900 هەزار دینار و ئەوانی تریش بە 50%ی موچەكانیانەوە خانەنشین دەكرێن، كە دەكاتە نزیكەی 4 ملیۆن و 100 هەزار دینار.

عینایەت عەبدوڵا، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەوان پێشنیازیان كردووە، كە دەستكاریكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان و پەرلەمانتاران لەسەر بنەمای یاسای عێراقی بێت.

وتیشی”ئێستا موچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین 3 ملیۆن و 936 هەزار دینارە و ماوەی مانگێكە دەستكاری كراوەتەوە و پێشتر 3 ملیۆن و 280 هەزار دینار بووە.

ریکلام

ئابوری

بە وێنە.. دەست بەسەر زیاتر لە نیوتەن مریشكی بەسەرچوودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسایشی مەرزی باشماخ دەستی بەسەر زیاتر لە نیوتەن مریشكی بەسەرچوودا گرت، كە بەنیازبوون هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن و پاشان لەناوبرا.

مەرزی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، نوسیویەتی”وەك هەمیشە و گرنگیدان بە تەندروستی هاونیشتمانیان بەرواری ١٨-٦-٢٠١٨ لەلایەن كارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (٥٦٠)كگم مریشكی بەستووی ئێرانی، كە هەوڵدەدرا هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت”.

دەست بەسەرداگرتنی مریشكی بەسەرچوو لەكاتێكدایە كە بەهۆی نەخۆشی “تای خوێنبەربوون”ەوە، خواردنی گۆشی سور بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك) زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی دەرماڵەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێك لەو هۆكارانەی چارەنوسی پرۆژەیاسای موچە و دەرماڵەی بەنادیاری هێشتۆتەوە “دەرماڵەكانە”، حكومەت دەیەوێت بە تەواوەتی پەرلەمان كەمیبكاتەوە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش رەتیدەكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە حكومەت ناتوانێت بچێتە ژێرباری هەموو دەرماڵەكان لە سیستمی نوێی موچەدا و مانگانەیش موچە دابەش بكات، چونكە فشارێكی زۆری ماددی لەسەر حكومەت دروست دەكات.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رونیكردەوە، مەبەستی حكومەت لەناردنی پرۆژەیاسای موچە و دەرماڵەكان بۆ پەرلەمان بۆ چاكسازی موچە و كەمكردنەوەی خەرجی بوو، بەڵام پەرلەمان خەرجییەكانی زیاد كردووە، بۆیە حكومەتیش ناتوانێت جێبەجێی بكات” بۆ نمونە زیادكردنی موچەی خانەنشینكراوەكان بۆ 400 هەزار، كەمنەكردنەوەی دەرماڵەكان و هێشتنەوەی موچەی پلەباڵاكان و رێگەدان بە خانەنشینكردنیان، هەموو ئەوانە فشاری دارایی زۆرن، كە هیچیان لە پرۆژەكەی حكومەتدا نەبون”.

مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای موچە نەدراوە “هەموو ئەوانەی لەو بارەوە دەوترێن بۆچون و پێشنیازن”.

وتیشی”دەرماڵەكان حكومەت خۆی بەبڕیار زیادی كردووە، پێویستی بە پەرلەمان نییە بڕیار و یاسای بۆ دەربكات، حكومەت كاتێك ئەو دەرماڵانەی داناوە پرسی بە پەرلەمان نەكردووە، ئێستایش پێویستی بەپەرلەمان نییە”.

دەرماڵەكان بریتین لە 56%ی ئەو پارەی دەدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم دەیەوێت دەستكاریان بكات و كەمیان بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێت پەرلەمانیش بەشداری پێبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینارە.
100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.
100 پاوەند بە 159 هەزار و 500 دینارە.
100 لیرەی توركی بە 27 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن بە 16 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین