ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

روحانی‌و ماكرون رێكەوتنە ئەتۆمیەكە تاوتوێ دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایدەكات، بە زلهێزەكانی جیهانی راگەیاندووە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنەكە، مانەوەی ئێران لە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ هێزەكانی جیهاندا شتێكی مەحاڵە ئەگەر سوودی لێنەبینێت، ئەوەش دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە ڕێكەوتنەكە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، ڕازییە بە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپاو بە تایبەتی هەوڵەكانی فەڕەنسا بۆ ڕزگاركردنی ڕێكەوتنە ناوەكییەكە.

وتیشی، ئەم جۆرە لێدوانانە پێویستە كردارو ڕێوشوێنی بەرجەستەی لەگەڵدا بێت.

دەزگای هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە، روحانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەگەر ئێران نەتوانێت سوود لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكە ببینێت ئەوا مەحاڵ دەبێت ئێران لە ڕووی كردارییەوە لە ڕێكەوتنەكەدا بمێنێتەوە.

لای خۆشییەوە نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسا ئاشكرایكرد، ماكرون لە پەریوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هێشتا وڵاتەكەی پابەندە بە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەو پێویستە لەسەر تاران بەتەواوەتی پابەندی بەڵێنەكانی بێت.

ماكرون سووربوونی فەڕەنساو بەڕیتانیاو ئەڵمانیاو ڕوسیاو چینب بە روحانی داوە لە بەردەوامبوونۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكەی ڤییەنا.

ئاشكراشیكردووە، پێشڕەوی هەیە لەو كارانەی كە دەیكەین لەلای خۆمانەوە‌و هیوای خۆشی دەربڕی بەوەی ئێران پابەند دەبێت بە بەرپرسیارێتییەكانیەوە بەبێ هیچ كەموكورتییەك.

ئۆفیسی ماكرۆن جەختی لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك كردەوە لەنێوان سێ وڵاتی ئەوروپی‌و چین‌و ڕوسیا لەسەر ئاستی وەزارەتەكان كە پێشتر ڕێكەوتوون لەسەری، ئەم كۆبوونەوەیەش لە هەفتەكانی داهاتوودا لە ڤییەنا ئەنجام دەدرێت.

جیهان

بەڤیدیۆ: ترەمپ سوكایەتی بە شاژنی بەریتانیا دەكات‌و رێگا لە رۆیشتنی دەگرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، هاووڵاتیانی بەریتانیا لە تۆمارێكی ڤیدیۆیی نیگەرانن كە تیایدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا پشت دەكاتە ئیلیزابێتی شاژنی بەریتانیا.

لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا بە جوانی دەردەكەوێت، ترەمپ لەپێش شاژنەوە هەنگاو دەنێت و ئیلیزابێتی دووەم هەوڵ دەدات فریای بكەوێتەوە، بەڵام هەوڵەكانی بێ ئاكامن، دواتر ترەمپ دەوەستێت و رێگای شاژن دەگرێت‌و ترەمپ بەردەوام لە پێش شاژنەوە هەنگاو دەنێت.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیان وایە ترەمپ كەلەرەقەو دەڵێن ئەوە چ جۆرە مرۆڤێكە؟ كەسێكیتر دەنوسێت من بەگریكاری پادشاكان نیم، بەڵام ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە سوكایەتیكردنە بە بەریتانیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمەریكا ئامادەیی دانوستانی راستەوخۆی لەگەڵ تالیبان راگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی باڵای سەربازیی ئەمەریكا لە ئەفغانستان ئاشكرایدەكات، ئەمەریكا ئامادەیە بەشدار بێت لە دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاڵیباندا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی بەردەوامی 17 ساڵەی ئەفغانستان.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، جەنەڕاڵ جۆن نیكڵسن سەركردەی باڵای سەربازیی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمەریكا ڕۆڵیكی سەرەكی هەیە لە ئەفغانستان، لەبەر ئەوە وەك وەزیری دەرەوەی وڵاتەمان ئاشكرایكرد، ئەمەریكا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بكات و باس لە ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەكان بكەین.

وتیشی، هیوادارین ئەوان درك بەوە بكەن و بەشدار بن لەوەی ئەركی ئاشتی بەرەو پێشەوە بچێت.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەمەریكا فەرمانی بە دیبلۆماتكارانی كردووە كار بكەن بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاڵیباندا بۆ دەستپێكردنی دانوستاندنەكان.

لای خۆشییەوە سەهیل شاهین وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی تاڵیبان رایگەیاند، پێشوازی لەو هەوڵە دەكات، بەڵام هێشتا چاوەڕوانی پشتڕاستكردنەوەیە.

وتیشی، ئەمە ئەوە بوو كە دەمانویست و چاوەڕێمان دەكرد، كە لەگەڵ ئەمەریكادا ڕاستەوخۆ دانیشین‌و باس لە كشانەوەی هێزە بیانییەكان بكەین لە ئەفغانستاندا.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی ئەوە دەكات وەكو هەنگاوی یەكەم ناوی ڕابەرانی تاڵیبان لە لیستی ڕەشی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بسڕدرێنەوە تاكو بتوانن گەشت بكەن‌و بابەتی هێزە بیانییەكانیش لە ئەفغانستان بابەتی سەرەكی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی: ترامپ لە گیرفانی پۆتیندایە و وتەکانی خیانەتی گەورەن

خەڵک-

پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە وتەکانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا ترامپ بە “خیانەتی گەورە” لە ئەمریکا تۆمەتبار دەکات.

جۆن برێنان، سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: “وتەکانی ترامپ ئەوە دەسەلمێنێت، ترامپ لە گیرفانی پۆتیندایە.”

برێنان داوای لە بەرپرسانی پارتی کۆماریی کردووە، ھەڵوێستێکی توند لە دژی ترامپ بگرنە بەر و دەڵێت: ئەوەی ترامپ وتی ھیچی لە خیانەت کەمتر نییە، زیاتر لە تاوانێکی گەورەیە.

دەقی تویتەکەی جۆن برێنان

وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ھێلسێنکی دەچێتە ئاستی “تاوانی گەورە و جینایات” و زیاتریش، ھیچی کەمتر نییە لە خیانەت، وتەکانی نەک ھەر گەمژانە بوون، بەڵکو لە گیرفانی پۆتیندا بوون. کۆمارییە نیشتمانییەکان، ئێوە لە کوێن؟

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین